riklam

شەش پەرلەمانتارى نوێى عیراق سوێندى دەستووریان خوارد

عیراق 06:25 PM - 2026-07-09
ئەنجومەنى نوێنەرانى عیراق نوسینگەى راگەیاندنى ئەنجومەنى نوێنەرانى عیراق

ئەنجومەنى نوێنەرانى عیراق

ئەنجومەنی نوێنەران

ئەمڕۆ شەش پەرلەمانتارى نوێى پەرلەمانى عیراق سوێندی دەستوورییان خوارد.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 9ى7ى2026 کۆبوونەوەى ئەنجومەنى نوێنەرانى عیراق بەڕێوەچوو، کە تیایدا شەش ئەندامى نوێى ئەنجومەنەکە سوێندى دەستووریان خوارد.

پەرلەمانتارە نوێیەکانیش بریتی بوون لە : " بەشارعامج ئیسماعیل کاندیدی لیستی تەقەدوم، محەمەد فەواز محەمەد کاندیدى لیستی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان، جەمال عەلی عوەید کاندیدى لیستی ئەبشیر یا عیراق، سەڵاح هادی زوهەیری کاندیدى لیستی بەدر، زەهرا جەمیل مەیالی کاندیدی هاوپەیمانی هێزەکانی دەوڵەت، جاسم محەمەد شەریفی کاندیدى لیستی سادقوون". 

ئەم گۆڕانکارییە دوای ئەوە دێت کە پەرلەمانتارە کۆنەکان لە ماوەى رابردوودا بەهۆی وەرگرتنی پۆستی وەزاری و بەرپرسیارێتیی نوێ و جێبەجێکردنی ئەرکی دیکە لە ناو کابینەی حکومەتی عیراقدا دەستبەرداری کورسییەکانیان لە پەرلەمان ببوون و بەپێی یاسای هەڵبژاردنەکانیش ئەو کاندیدانەی بەرزترین دەنگیان لەناو لیستەکانیاندا هێناوە شوێنی ئەوان پڕ دەکەنەوە.

PUKMEDIA











ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket