riklam

هەوڵەکان بۆ هێورکردنەوەی ئاڵۆزییەکانی ئەمریکا و ئێران چڕ دەکرێنەوە

جیهان 01:45 PM - 2026-07-10
ئاڵای ئەمریکا و ئێران ئاژانسەکان

ئاڵای ئەمریکا و ئێران

وڵاتانی پاکستان، قەتەر و چەند لایەنێکی دیکەی ناوچەکە، هەوڵەکانیان دەستپێکردووە بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکانی نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئێران و گەڕانەوە بۆ سەر مێزی دانوستان.

سەرەڕای هێرشە ئاسمانییەکانی ئەم دواییەی ئەمریکا و توندبوونی لێدوانەکان، پێگەی "ئەکسیۆس" بڵاویکردەوە کە دۆناڵد ترەمپ هێشتا دەیەوێت بەبێ چوونە ناو شەڕێکی گشتگیرەوە کێشەکان چارەسەر بکات.

لە بەرامبەردا، لایەنە ناوبژیکارەکان لە پەیوەندی بەردەوامدان لەگەڵ واشنتن و تاران بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە و دەستپێکردنەوەی گفتوگۆ تەکنیکییەکان لەسەر ڕێککەوتنی ئەتۆمی.

هەرچەندە ڕۆژی چوارشەممە سەرۆکی ئەمریکا کۆتاییهاتنی کارکردنی بە یاداشتی لێکتێگەیشتن و ڕاگرتنی شەڕ لەگەڵ ئێران ڕاگرت و فەرمانی ئەنجامدانی دوو گەڕی هێرشی ئاسمانی دا، بەڵام ئێستا تەرکێزی لەسەر سەرلەنوێ کردنەوەی گەرووی هورمزە و سورە لەسەر دوورکەوتنەوە لە هەڵگیرسانی شەڕێکی گشتگیر.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket