riklam

تونجەر باقرخان: یاسای چوارچێوە بەم زوانە دەچێتە پەرلەمانی تورکیا

کوردستان 06:08 PM - 2026-07-26
تونجەر باقرخان ھاوسەرۆکی گشتیی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) میدیاکان

تونجەر باقرخان ھاوسەرۆکی گشتیی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی)

ھاوسەرۆکی دەم پارتی ئاشکرای دەکات، ئەگەر هیچ گرفتێک ڕوونەدات، لە ماوەیەکی کورتدا یاسای چوارچێوە دەچێتە کارنامەی پەرلەمانەوە، دووپاتیشی دەکاتەوە، کە پێویستە یاسەکە هەمەلایەنە بێت وهاوکار بێت بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد.

تونجەر باقرخان ھاوسەرۆکی گشتیی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی)، بەشداریی لە سێیەمین کۆنگرەی ئاسایی دەم پارتی لە مێرسین کرد و لە وتارێکدا وتی: تێکۆشانێک ئەگەر ڕابردووی خۆی بزانێت و لەسەر ڕەنج و قوربانییەکانی ڕابردوو گەشە بکات واتادارە، تێکۆشانێک ڕابردووی خۆی بزانێت و داهاتووی خۆی لەسەر ئەوە بنیاد بنێت، هیچ زۆرداری و ستەمێک ناتوانێت تێکی بدات.

دووپاتیشی کردەوە: دەم پارتی بەم نەریت و ڕەنجەی ڕابردووەوە تێکۆشانی خۆی لەگەڵ قوربانییەکانی ئەمڕۆدا کردووە بە یەک و تێکۆشانی حەق، ماف، ئاشتی و دیموکراسی دەدات؛ بە یادکردنەوەی ڕابردوو و بە هۆشیاریی بەها و ڕابردوو دەتوانین پاشەڕۆژێکی تێکۆشەرانە و دیموکراتیک بنیاد بنێین.

تونجەر باقرخان ھاوسەرۆکی گشتیی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان راشیگەیاند: ئۆجەلان ڕۆژی 27ی شوبات بانگەوازێکی گرنگی کرد، ئەویش بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک بوو، بۆیە ئەو یاسایەی دەبرێتە پەرلەمان نابێت جیاکاریی تێدا بێت، نابێت یاسایەکی نیوە ناچڵ بێت، دەبێت تەواو بێت، تا ئەم یاسایە هۆکارەکانی سەرهەڵدانی پەکەکە و پرسی کورد چارەسەر بکات و هەمەلایەن بێت.

ئاشکراشی کرد: ئەگەر هیچ گرفتێک ڕوونەدات، لە ماوەیەکی کورتدا یاسای چوارچێوە دەچێتە کارنامەی پەرلەمانەوە، لەوانەیە دەرچوونی یاساکە لەم هەفتەیەدا بێت، یاساکە پرسی کورد دەگوازێتەوە سەر بنەمایەکی یاسایی و سیاسی، ئێمە لە ئەزموونکردنی پڕۆسەیەکی مێژوویداین.

تونجەر باقرخان وتیشی: ئێمە وەک دەم پارتی ڕۆڵمان بەپێی پێشخستنی ئەم پرۆسەیە دەبێت، تا زمانی کورد ئازاد دەبێت، دەبێت لە جوگرافیایەی تێیدا دەژین ئازادانە بژین، ئێمە داواکارییەکانمان دەردەبڕین و لە تێکۆشانمان بەردەوام دەبین.

 لە کۆتایشدا، تونجەر باقرخان ھاوسەرۆکی گشتیی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان، دووپاتی کردەوە، کە باش دەزانن کە ئەم یاسایە داواکارییەکانی کوردان، زەحمەتکێشان و ستەملێکراوان دابین ناکات، بەڵام دەبێتە دەستپێکێک و دەرگایەکی نوێ دەکاتەوە، ئێمەش تا بەدەستهێنانی سەرجەم مافەکانی کورد لە تێکۆشانمان بەردەوام دەبین.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket