riklam

سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان گەیشتە دیمەشق

جیهان 10:45 AM - 2026-07-25
وێنەیەکى کاتى پێشوازى کردنەکە لە  فڕۆکەخانەى دیمەشق سانا

وێنەیەکى کاتى پێشوازى کردنەکە لە فڕۆکەخانەى دیمەشق

سووریا رۆژئاڤا

سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان ئەمڕۆ یەکەم سەردانی بۆ دیمەشق کرد و  دۆسێی کورد و پڕۆسەی گواستنەوە تاوتوێ دەکات.

ئەمڕۆ شەممە 25ى7ى2026 ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان و وەفدی یاوەری بە سەردانێکى رەسمى گه‌یشتنه‌ دیمه‌شق و له‌لایه‌ن ئەسعەد شەیبانى وەزیری دەرەوەی سووریاوه‌ پێشوازییان لێكرا.

بڕیار وایە تاوەکو رۆژی دووشەممە لە سەردانەکەى بەردەوام بێت و لەگەڵ ئەحمەد شەرع سەرۆکی سووریا و بەرپرسانی دیکە و نوێنەرانی کۆمەڵگەی مەدەنی کۆببێتەوە.

سەردانەکەی ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس لە کاتێکدایە کە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی جەخت لەسەر بنیادنانی سیستمێکی سیاسی دەکاتەوە کە بەشداریی یەکسانیی هەموو پێکهاتەکانی سووریا، لەوانەش کورد، مسۆگەر بکات، ئەمەش لە رێگەی دانپێدانان بە مافە سیاسی، فەرهەنگی و کارگێڕییەکانیان لە چوارچێوەی دەوڵەتی نوێدا.

لەم چوارچێوەیەدا، هێزە کوردییەکان بە سەرکردایەتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) و مەزڵوم عەبدی، جەخت لەوە دەکەنەوە کە چارەسەری پرسی کورد لە چوارچێوەی سووریایەکی یەکگرتوودا دەبێت.

مەزڵوم عەبدی رایگەیاندووە، لە گفتوگۆکان لەگەڵ دیمەشق ئامانجیان گەیشتنە بە رێککەوتنێکی نیشتمانی، کە مسۆگەریی دەستووری بۆ مافەکانی کورد و چەسپاندنی لامەرکەزیی کارگێڕی دابین بکات.

سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان سەردانی بنکەی هێزی چاودێریی ئاگربەستی نەتەوە یەکگرتووەکان لە جۆلان دەکات و لەگەڵ رێکخراوە مرۆییەکان باس لە دابینکردنی پشتگیری بۆ گەڕانەوەی ئاوارە و پەنابەران دەکات.

بەپێی ئامارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە دوای گۆڕانکارییە سیاسییەکانی وڵاتەکەوە، نزیکەی 1.9 ملیۆن ئاوارەی ناوخۆیی و 1.7 ملیۆن پەنابەر گەڕاونەتەوە بۆ سووریا، لە کاتێکدا هێشتا ملیۆنان کەس پێویستییان بە هاوکاریی مرۆیی هەیە.

ئەمەش یەکەم سەردانی ئەمینداری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکانە بۆ سووریا لە دوای ساڵی 2009ەوە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket