riklam

سبەینێ مووچەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی گرێبەست دابەشدەکرێت

کوردستان 09:17 AM - 2026-07-25
مووچە PUKMEDIA

مووچە

مووچە

سبەینێ مووچەی مانگی شەشی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی و فەرمانبەرانی گرێبەست دابەشدەکرێت.

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە: رۆژی یەک شەممە 26ی7ی2026،دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیرانی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دەکرێت.

وەزارەتی دارایی، ئاماژەى بە ئەوەش کردووە: لەهەمان کاتدا دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیرانی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دەکرێت کە لە دوای 1ی7ی2024وە بە شێوەی گرێبەست و هەمیشەیی لەسەر میلاکی دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێم دامەزراون و شایستەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket