riklam

کوردانی رۆژئاڤا دژی گۆڕینی ناوی کۆبانی گردبوونەوە

کوردستان 02:41 PM - 2026-07-11
گردبوونەوە دژی گۆڕینی ناوی کۆبانی ANHA

گردبوونەوە دژی گۆڕینی ناوی کۆبانی

سووریا

دژی هەوڵەکانی حکومەتی کاتی بۆ گۆڕینی ناوی مێژوویی شاری کۆبانی و ئیدانەکردنی هەوڵەکان بۆ گۆڕینی دیمۆگرافیای رۆشنبیری ناوچەکە، پارتی یەکێتی دیموکرات (پەیەدە) و پێکهاتە و لایەنەکانی شارەکانی حەسەکە، دربێسی، تەل تەمەر، زیرگان و رۆژئاوا زنجیرەیەک لێدوانیان بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ 11ی تەمموزی 2026، لە بەیاننامەیەکدا پارتی یەکێتی دیموکرات (پەیەدە) و دانیشتوان و ئەنجومەنی حەسەکە، دربێسی، تەل تەمەر، زیرگان و رۆژئاوا هەوڵەکانی بەعەرەبکردنی شاری کۆبانی-یان رەتکردەوە.

هەر لە بەیاننامەکەدا، جەختیان لەوەکردەوە کۆبانی بە سیمبولی  خۆڕاگریی دەمێنێتەوە، پێمان وایە هەوڵدان بۆ گۆڕینی ناوی شارەکە هێرشە بۆ سەر ناسنامە مێژوویی و کولتوورییەکەی و دژی بنەماکانی دیموکراسی و فرەچەشنی و رێزگرتنە لە ئیرادەی خەڵکی سوریا.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket