riklam

ئەمڕۆ چارەنووسی مووچەی مانگی شەش یەكلایی دەكرێتەوە

کوردستان 11:48 AM - 2026-07-11
مووچەی فەرمانبەران PUKMEDIA

مووچەی فەرمانبەران

مووچە

بڕیارە ئەمڕۆ 11ی7ی2026، ئەنجوومەنی وەزیرانی عیراق كۆببێتەوە، هەرچەندە پرسی مووچەی هەرێمی كوردستان لە كارنامەی كۆبوونەوەی ئەمڕۆدا نییە، بەڵام چاوەڕواندەكرێت لە پەراوێزی كۆبوونەوەكە باس لە پرسی ناردنی مووچەی مانگی حوزەیرانی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان بكرێت.

بەپێی زانیارییەكانی گەلی كوردستان، بۆ مووچەی ئەم مانگە، وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان 60 ملیار دیناری وەك نیوەی داهاتی نانەوتی ئامادەیە، ئەگەر بەغداد بڕیار لەسەر ناردنی مووچە بدات، بەڵام ناكۆییەكان لەسەر ئەو بڕەیە و بەغداد داوای 120 ملیار دینار دەكات، ئەوەش بەپێی رێككەوتنی نێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان ‌و حكومەتی پێشووی عیراق.

سەبارەت بە داواكارییەكانی وەزارەتی دارایی عیراق، چاوەڕوان دەكرێت ئەمڕۆ لە پەراوێزی كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران، فالح ساری، وەزیری دارایی عیراق، سەرنج و تێبینییەكانی خۆی بخاتە بەردەم عەلی زەیدی، سەرۆك وەزیرانی عیراق و ئەویش بڕیاری كۆتایی لەسەر ناردنی مووچەی هەرێمی كوردستان بدات.

ئەمەش لەکاتێکدایە، وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان، ڕۆژی 26ی5ی2026، دەستی بەدابەشکردنی مووچەی مانگی ئایاری فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان کرد و ڕۆژی پێنج شەممە 28ی5ی2026،کۆتایی بەدابەشکردنی مووچە هات، بەمەش مووچەخۆران ماوەی  46رۆژە مووچەیان وەرنەگرتووە.

PUKMEDIA


ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket