riklam

دەزگای ئاسایشی هەرێم باندێکی ساغکردنەوەی دراوی ساختە دەستگیر دەکات

کوردستان 12:36 PM - 2026-07-11
لۆگۆی دەزگای ئاسایش PUKMEDIA

لۆگۆی دەزگای ئاسایش

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەستگیرکردنی باندێکی ساغکردنەوەی دراوی ساختەی راگەیاند، ئاماژە بەوەشدەکات، تۆمەتبارەکان لەکاتی دەستگیرکردنیان بەچەک ڕووبەڕوی هێزەکانی ئاسایش بوونەوە.

بەپێی راگەیەندراوێکی دەزگای ئاسایشی هەرێم، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی هەولێر دوای کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر باندێکی  سێ کەسی ساغکردنەوەی دراوی ساختە، بەدواداچوون و چاودێری وردیان ئەنجامدا.

دەشلێت: شەوی هەینی 10ی7ی2026، سەعات 20:55 دەقیقەی شەولەنزیک ناحیەی ئاشتی، لەکاتی دەستگیرکردنیان بەچەک ڕووبەڕوی هێزەکانی ئاسایش بوونەوە، لە ئەنجامدا، سێ کارمەندی ئاسایش برینداربوون.

دەزگای ئاسایشی هەرێم، روونیشکردووەتەوە، تۆمەتباران لەڕێگەی سۆشیال میدیا ( تیکتۆک و سناپ چات ) بانگەشەیان بۆ فرۆشتنی دراوی ساختە کردووە، لەکاتی مامەڵەکردن کەسەکانیان فریوداوە و بەزەبری چەک و هەڕەشکردن پارەیان لێسەندوون.

 لە کۆتایشدا، رایگەیاندووە: لەئێستادا تۆمەتباران بە ماددەکانی ( 406 ) و ( 56 ) لە یاسای سزادان ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسییەکانیان بەردەوامە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket