تەمەنى 16 ساڵە و بە پێنج زمان وەرگێڕان دەکات
کوردستان 12:16 PM - 2026-06-24
PUKMEDIA
رۆنیا محەمەد
هەرچەندە تەمەنی كەمە، بەڵام چەندین زمانی زیندووی جیهان دەزانێت و
دەڵێت: دەمەوێت خزمەت بە زمان و ئەدەبی نەتەوەكەم بكەم.
رۆنیا محەمەد رایگەیاند: تەمەنم 16 ساڵە و خوێندكاری پۆلی 11ی
ئامادەییم لە خوێندنگەی (كوردجینیەسی ناحكومی) لە سلێمانی، زمانەكانی ئینگلیزی،
فەرەنسی، عەرەبی، فارسی و توركی دەزانم، نووسەر و وەرگێڕم و خاوەنی دوو بەرهەمی
چاپكراوم بە ناوەكانی (چیرۆكە خەیاڵییەكانی رۆنیا)، كە لە تەمەنی هەشت ساڵیدا
نووسیومە، هەروەها كتێبی (چیرۆكەكانی رۆنیا) كە لە تەمەنی 12 ساڵیدا چاپ و
بڵاومكردووەتەوە، لە پاڵ وەرگێڕان و نووسیندا، لە بوارەكانی پرۆگرامسازی (پایسۆن،
جاڤاسكریپت، ئێچ تی ئێم ئێڵ و سێ ئێس ئێس) كار دەكەم و شارەزاییەكی باشم هەیە.
وتیشی: دایك و باوك و براكەم و هاوڕێیەكم بە ناوی (رەزا عەلی) و
هەروەها مامۆستاكانی خوێندنگەكەم و چەند نووسەرێكی دیكە هاوكار و پاڵپشت و
هاندەرمن.
دەشڵێت: لە تەمەنی پێنج ساڵییەوە سەرقاڵی زمانم و سەرەتا لە رێگەی
فیلمە كارتۆنییەكان و پاشان بە هەوڵی خۆم كارم لەسەر زمانەكان كردووە و پێم باشبوو
كە زمانی وڵاتانی دەوروبەر و جیهان زوو فێربم.
رۆنیا ئێستا سەرقاڵی كتێبێكی منداڵانە لە كوردییەوە بۆ فەرەنسی، ئەو
ئەزموونەشی ناوازەیە، وتی: بە روونی بۆم دەركەوتووە كە وەرگێڕان لە زمانی دایكەوە
بۆ زمانێكی دیكە ئاسانترە، چونكە دەتوانی باشتر وێنای وشەكان بكەی.
لە كۆتاییدا وتیشی: بۆ داهاتوو بڕیارمداوە كتێبێك
بنووسم كە زانست و تەكنۆلۆژیا و كەلتور تێكهەڵكێش بكەم بۆ منداڵان، مەبەستیشم
ئەوەیە كە منداڵان لەو رێگەیەوە ناسنامەی نەتەوەیی خۆیان لە دەست نەدەن.
PUKMEDIA / کوردستانى نوێ
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری سەردانی هونەرمەند حیکمەت هیندی دەکەن
01:28 PM - 2026-06-24 -
تەمەنى 16 ساڵە و بە پێنج زمان وەرگێڕان دەکات
12:16 PM - 2026-06-24 -
هێرشەکانی ئۆکرانیا کارەباى لە سێڤاستۆپۆڵ و خێرسۆن پچڕاند
10:57 AM - 2026-06-24 -
عومان و ئێران تەئکید لە کراوەیی گەرووی هورمز دەکەنەوە
10:26 AM - 2026-06-24
ئەمانەش ببینە
لهسهر راسپاردهی جێگری سهرۆكی یهكێتی بهشێك له كێشهكانی چهمچهماڵ چارهسهر دهكرێن
11:37 AM - 2026-06-24
ئەنجومەنی وەزیران بۆ تاووتوێکردنی دوو پرسی گرنگ کۆدەبێتەوە
10:00 AM - 2026-06-24
نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:07 AM - 2026-06-24
لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسان لەسەر میكانیزمی بەرگریكردن لەمیدیاكاران هاتەدەنگ
08:41 PM - 2026-06-23
زۆرترین خوێنراو
-
نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
جیهان 09:07 AM - 2026-06-24 -
دەرباز كۆسرەت رەسوڵ و باڵیۆزی رووسیا: بۆ تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەكان هەنگاوی جدی بنرێت
ی ن ک 08:53 PM - 2026-06-23 -
لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسان لەسەر میكانیزمی بەرگریكردن لەمیدیاكاران هاتەدەنگ
کوردستان 08:41 PM - 2026-06-23 -
خەڵاتی رێزلێنان دەبەخشرێتە خاتوو شنۆ شاسواری
ی ن ک 08:30 PM - 2026-06-23 -
قوباد تاڵەبانی: لەهەرێم دەرفەتی گەورە هەیە بۆ پەرەپێدانی گەشتوگوزار
کوردستان 06:15 PM - 2026-06-23 -
قوباد تاڵەبانی: هەرێم و عیراق هاوکاربن بۆ گەشەپێدانی ئابوری وڵات
کوردستان 04:58 PM - 2026-06-23 -
ترەمپ رەزامەندی ئێران بۆ پشکنینی ئەتۆمی رادەگەیەنێت و تاران رەتی دەکاتەوە
جیهان 04:18 PM - 2026-06-23 -
سۆمۆ: هەناردەی نەوتی کەرکوک بۆ حەوت ملیۆن بەرمیل بەرزبۆتەوە
کوردستان 03:39 PM - 2026-06-23




.jpg)


دابەزێنە

