riklam

قوباد تاڵەبانی: پیاوانی ئایینی هاوكاربن لەقووڵكردنەوەی گیانی تەبایی و برایەتیی

کوردستان 03:14 PM - 2026-06-16
سەردانی قوباد تاڵەبانی بۆ كەنیسەی ماریووسفی كلدانی لە عەینكاوە راگەیاندنی قوباد تاڵەبانی

سەردانی قوباد تاڵەبانی بۆ كەنیسەی ماریووسفی كلدانی لە عەینكاوە

قوباد تاڵەبانی

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران سەردانی ئیبارشیای کلدانی لە عەینکاوەی هەولێر کرد و لەلایەن پاتریارک مارپۆڵسی سێیەم نۆنا، سەرۆکی کەنیسەی کلدانی لە عيراق و جیهان و ژمارەیەک لە پیاوانی ئایینی مەسیحییەوە پێشوازی لێکرا.

لە دیدارێکدا کە رۆژی سێ شەمە 16ی 6ی 2026 بەڕێوەچوو، جێگری سەرۆکوەزیران پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە پاتریارک مارپۆڵسی سێیەم نۆنا کرد وەک سەرۆکی نوێی کەنیسەی کلدانی لە عيراق و جیهان و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست. ئامادەیی خۆشی دەربڕی بۆ هەموو جۆرە هاوکاری و پشتیوانییەک.

قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بە مێژووی دێرین و پڕ لە شانازی پێکەوەژیانی هەموو پێکهاتە ئایینییەکان کرد لە کوردستان و بە پێویستی زانی لەم قۆناغەشدا پیاوانی ئایینی هەموو پێکهاتەکان هاوکاربن لە قووڵکردنەوەی ئەو گیانی تەبایی و برایەتییەی کە سەدان ساڵە لە کوردستاندا هەیە و هەمووان شانازی پێوەدەکەن.

PUKMEDIA 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket