riklam

سەرۆک کۆمار: بە دیدگای مام جەلال بەرەنگاری ئاڵنگارییەکان دەبینەوە

کوردستان 03:01 PM - 2026-06-16
سەردانەکەی سەرۆککۆمار راگەیاندنی سەرۆککۆمار

سەردانەکەی سەرۆککۆمار

سەرۆککۆمار

نزار ئامێدی سەرۆککۆمار، ئەمڕۆ سێشەممە 16ی حوزەیران 2026، سەردانی بارەگای دامەزراوەی جەلال تاڵەبانی لەبەغداد کرد و لەلایەن سەرۆکی دامەزراوەکەوە باڵیۆز، محەمەد سابیر و چەند ئەندامێکەوە پێشوازی لێکرا، بەڕێزیان پیرۆزبایی خۆی بەبۆنەی کردنەوەی بارەگای دامەزراوەکە لەپایتەخت پێشکەش کرد و هیوای سەرکەوتنی بەردەوامی بۆ خواستن لە ئەرکە مرۆیی و نیشتمانییەکەیدا. 

لەمیانی دیدارکەی نێوان سەرۆککۆمار و ئەندامانی دامەزراوەکەدا کە خالید شوانی وەزیری داد ئامادەی بوو، پێداچوونەوە بە چالاکیی و بەرنامەکانی لەبوارەکانی کلتووری و کۆمەڵایەتی و مرۆیی کرا، هاوکات ئاسۆکانی هاوکاری بۆ پاڵپشتیکردنی ئەو دەستپێشخەرییانە کەخزمەت بەهاووڵاتیان دەکەن تاوتوێ کران، کە بەشدارن لەبەهێزکردنی بەهاکانی پێکەوەژیان و یەکڕیزی لەنێوان پێکهاتە جیاوازەکانی کۆمەڵگەی عێراقیدا.

هەروەها سەرۆک کۆمار ئاماژەی بەوەدا کەدامەزراوەی جەلال تاڵەبانی نوێنەرایەتی درێژکراوەی میراتێکی نیشتمانی دەکات کەجێ پەنجەی بەرچاوی لەسەر ژیانی سیاسی عیراق بەجێهێشتووە، وجەختیشی لەگرنگی بەردەوامی هەوڵەکان کردەوە کە پەرە بە کلتووری دیالۆگ و لێکتێگەیشتن و پشتیوانی لەچۆنیەتی سەقامگیری و هاوبەشی نیشتمانی دەکات.

بەڕێزیان دووپاتیشی کردەوە کەئەو پرەنسیب و دیدگایانەی مام جەلال باوەڕی پێیان هەبوو، وەک چرایەکی ڕێنمایی دەمێننەوە بۆمان لەبەرنگاربوونەوەی ئاڵنگارییەکان و نزیککردنەوەی بیرۆکەکانی نێوان هێزە سیاسییەکان و یەکخستنی هەوڵەکان، بەشێوەیەک کەخزمەت بە بەرژەوەندییەکانی وڵات بکات.

لەلای خۆشیانەوە سەرۆک و ئەندامانی دامەزراوەکە پێزانینی خۆیان بۆ سەردانەکە بەڕێزیان دەربڕی، وجەختیان لەپابەندبوونی بەردەوامی دامەزراوەکە کردەوە بۆ پاراستنی ئەرشیفی کۆچکردوو مام جەلال، جگە لە جێبەجێکردنی بەرنامە و دەستپێشخەرییەکانی بەئامانجی خزمەتکردنی کۆمەڵگە و پاڵپشتیکردنی هەموو ئەو هەوڵانەی کە پەرە بەهاوکاری و لێکنزیکبوونەوە لەنێوان  ڕۆڵەکانی گەلی عیراق دەدەن.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket