riklam

سه‌رۆك بافڵ: شه‌رعییه‌ت و متمانه‌ی حكومه‌تی ئێستای هه‌رێم خه‌ریكه‌ ده‌كه‌وێته‌ ژێر پرسیاره‌وه‌

کوردستان 01:24 PM - 2026-06-16
سەرۆک بافڵ و قوباد تاڵەبانی و تۆم باراک راگەیاندنی سەرۆکی یەکێتی

سەرۆک بافڵ و قوباد تاڵەبانی و تۆم باراک

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئێوارەی دوێنێ دووشەممە لە بەغداد لەگەڵ تۆم باراک، نێردەی تایبەتی سەرۆک دۆناڵد ترەمپ بۆ عیراق و سووریا کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا کە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ئامادەیبوو، دوایین پێشهاتەکان تاوتوێ کران و هەردوولا رێککەوتنی ئەمریکا و ئێرانیان بە گرنگ زانی بۆ پاراستنی سەقامگیریی ناوچەکە.

لەپێناو بەدیھێنانی سەقامگیریی سیاسی، ئابووری و ئەمنی، پاڵپشتیکردنی حکومەتی نوێی عیراق جەختی لەسەر کرایەوە، بۆ تێپەڕاندنی قەیران و ئاڵنگارییەکان.

سەرۆک بافڵ نیگەرانی خۆی لەبارەی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی و وتی، شەرعییەت و متمانەی حکومەتی ئێستا خەریکە دەکەوێتە ژێر پرسیارەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا کێشەی وزە خرایە بەر باس و سەرۆکی یەکێتی ئاماژەی بەوە کرد، هەرێمی کوردستان دەتوانێت بە پلانێکی ستراتیجی کێشەی وزە لە تەواوی عیراق چارەسەر بکات.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket