وەزیری کشتوکاڵ: لە سەروی 10 ملیار و 700 ملیۆن مەتر سێجا ئاوی گلدراوە هەیە
کوردستان 05:15 PM - 2026-06-07
PUKMEDIA
بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان
بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و
سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند: دوو بەنداو کارەکانیان تەواو بووە شەشی دیکەش لە جێبەجێکردندان،ئاشکراشی کرد: لە
سەروی 10 ملیار و 700 ملیۆن مەتر سێجا ئاوی گلدراوە هەیە، کە بڕێکی زۆر باشە.
بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و
سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان لە
کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: لە 1ی10ی هەموو ساڵێکدا، ساڵی ئاوی
دەستپێدەکات، واتە ئاو گلدەدرێتەوە و بەردەوام دەبێت تا31ی5 ی ساڵی داهاتوو.
پەیوەست بە دۆخی ئاوی گلدراوە لە هەرێمی
کوردستان، بێگەرد تاڵەبانی ئاشکرای کرد، لە سەروی 10 ملیار و 700 ملیۆن مەتر سێجا
ئاوی گلدراوەمان هەیە، کە ئەمەش خەڵاتی خوای گەورەیە بەهەرێمی کوردستانی بەخشیوە و بەردەوامیش
دووپاتی دەکەینەوە30% ئاوی گلدراوەی عیراق لە هەرێمە.
وتیشی: لە بەنداوی دووکان، بەراورد بە ساڵی
رابردوو، شەش ملیار و 14 ملیۆن مەتر سێجا ئاوی زیاترمان هەیە، هەروەها لە ماوەی
گلدانەوەی ئاویشدا، نزیکەی 11 ملیار و 46 ملیۆن مەتر سێجا ئاو لە هەردوو بەنداوی
دووکان و دەربەندیخان گلدراوەتەوە.
پەیوەست
بە بەردانەوەی ئاو بۆ وەرزی ئەمساڵ، وەزیری کشتوکاڵ رایگەیاند: دەست دەکەین بە
بەردانەوەی ئاو بەمەبەستی کشتوکاڵ و بەرهەمهێنانی کارەبا و دابینکردنی ئاوی
خواردنەوە و هەموو ئەو سێکتەرانەی پێویستیان بە ئاوە، لەگەڵ ئەوەشدا پارێزگاری لە
یەدەگی ئاوی خۆمان دەکەین.
لە بارەی بەنداوی چەقچەقیشەوە، وەزیری کشتوکاڵ رایگەیاند: ئێستا لەگەڵ ئەو
کۆمپانیایەی کە بەنداوەکە دروست دەکات لە گفتوگۆداین، لێرەدا پارەدارکردنی زۆر
گرنگە، بۆیە ئەگەر کۆمپانیاکە توانی خۆی کارەکانی تەواو بکات، ئێمە هەموو ئاسانکارییەکی
بۆ دەکەین، ئەگەر نا رێککاری دیکە دەگرینە بەر بۆ تەواوکردنی بەنداوەکە، هەر ئێمە
بەنداوی سەرچناریشمان هەیە لەگەڵ دروستکردنی شەش وێر لە کۆرنیشی سلێمانی کە دەبێتە
ناوچەیەکی گەشتیاری.
دووپاتیشی کردەوە: ئێستا شەش بەنداو
لەجێبەجێکردندان و شەشی دیکەش لە بەرنامەدایە بۆ ئەوەی جێبەجێ بکرێت و لە ماوەی
کارکردنیشماندا هەشت بەنداوی دیکە تەواو بوون.
لە بارەی بەنداوی زەلانیش بێگەرد تاڵەبانی
رایگەیاند : بە رەزامەندی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، بەنداوی
زەلان لە شارباژێڕ لەلایەن کۆمپانیای قەیوانەوە دروست دەکرێت و ئێستا رێگاکەی
تەواوکراوە و لە ئایندەیەکی نزیکیشدا دەست
بە رێکاری تەواوکردنی بەنداوەکە دەکرێت، بۆ ئەوەی لە وەرزی داهاتووی دابارین،
بتوانین ئاوی تێدا گلبدەینەوە.
لە
کۆتایشدا، بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان ئاشکرای
کرد: هەردوو بەنداوی خۆرنەوەزان و بانوی تاڵەبان، هەموو کارەکانیان تەواو بووە،
هەندێک کێشەى تەکنیکی هەیە، ئەوەنە گەر چارەسەر بکەین، بەدڵنیاییەوە ئەو دوو
بەنداوەشمان تەواو دەبێت و ئاو تیاندا گل دەدرێتەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆککۆمار: رۆڵی یەکێتی لە لێکنزیکردنەوەی لایەنەکان بەرز دەنرخێنیت
05:12 PM - 2026-06-07 -
سەرۆکی شارەوانی سلێمانی: زیاتر لە 23 هەزار پارچە زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دابەشکراون
02:43 PM - 2026-06-07 -
177هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
02:23 PM - 2026-06-07 -
جێگری سەرۆكی نێرەدەی فینلەندا: مام جەلال سەركردەیەكی گەورەی كوردو عیراق بوو
12:18 PM - 2026-06-07
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:15 PM - 2026-06-07 وەزیری کشتوکاڵ: لە سەروی 10 ملیار و 700 ملیۆن مەتر سێجا ئاوی گلدراوە هەیە
ڕفعەت عەبدوڵڵا: یەکێتی ئامڕازێکە بۆبەدیهاتنی ئامانجە دیموكراسییەکان
02:28 PM - 2026-06-07
قوباد تاڵەبانی: پێویستە سەرچاوەكانی داهات و ئابوری فرەچەشن بكەین
12:45 PM - 2026-06-07
سالار مەحمود: یەكێتی پشتیوانيی تێزەكانی كۆنگرەی نەتەوەیی كوردستانە
12:02 PM - 2026-06-07
دووەم رۆژی دووەمین کۆڕبەندی ئابوری دێڵفی لەسلێمانی بەردەوامە
09:07 AM - 2026-06-07
زۆرترین خوێنراو
-
سالار مەحمود: یەكێتی پشتیوانيی تێزەكانی كۆنگرەی نەتەوەیی كوردستانە
کوردستان 12:02 PM - 2026-06-07 -
کوردایەتی واتا حزبایەتی
بیروڕا 11:36 AM - 2026-06-07 -
بێ هیوا مەبە ..
بیروڕا 11:03 AM - 2026-06-07 -
كۆڕبهندی دێڵفی و ئهركی سۆشیال دیموكراتهكان
بیروڕا 10:28 AM - 2026-06-07 -
دیدارەکانی قوباد تاڵەبانی لە کۆڕبەندی دێلفیدا
کوردستان 09:29 AM - 2026-06-07 -
دووەم رۆژی دووەمین کۆڕبەندی ئابوری دێڵفی لەسلێمانی بەردەوامە
کوردستان 09:07 AM - 2026-06-07 -
نزار ئامێدى پێشوازی لە سەرۆک وەزیرانی پێشووتری تورکیا کرد
عیراق 09:07 PM - 2026-06-06 -
قوباد تاڵەبانی لەگەڵ وەفدێکی بازرگانی فینلاند کۆبووەوە
کوردستان 08:39 PM - 2026-06-06



.png)
.jpg)


دابەزێنە

