كۆڕبه‌ندی دێڵفی و ئه‌ركی سۆشیال دیموكراته‌كان
بیروڕا 10:28 AM - 2026-06-07
PUKMEDIA
د.عه‌داله‌ت عه‌بدوڵڵا
بۆچوونێكی هه‌ڵه له‌باره‌ی دنیابینیی ئه‌و هێزه سیاسییانه‌وه هه‌یه كه سه‌ربه بلۆكی فیكریی سۆشیال دیموكراتن Social Democracy. ئه‌و بۆچوونه، پێویسته بۆ واقعی هه‌رێمی كوردستانیش راست بكرێته‌وه، لانیكه‌م بۆ ئه‌و هێزانه‌ی كه خۆیان به وابه‌سته‌ی ئه‌م هێڵه فیكرییه - سیاسییه ده‌بینن. بۆچوونه‌كه به ساده‌یی ئه‌وه‌یه كه: هه‌ر هێزێك خۆی به سۆشیال دیموكرات، یان درێژكراوه‌ی هێڵه ئایدیۆلۆژییهكهی له قه‌ڵه‌م بدات، نابێت ئیتر به هیچ شێوه‌یه‌ك، باوه‌ڕی به هیچ پره‌نسیپێكی بیری لیبراڵی هه‌بێت!، كه گرنگی به كه‌رتی تایبه‌ت، پێشبڕكێی نێوان كۆمپانیاكان، سیاسه‌ته‌كانی به‌تایبه‌تكردن Privatization، خاوه‌ندارێتیی تایبه‌ت، ئازادیی بازاڕ و ئه‌و فۆرەمه له خۆشنوودی Welfare ده‌دات كه فه‌لسه‌فه‌ی لیبراڵی باوه‌ڕی پێیه‌تی و... هتد.
بۆچوونه‌كه له‌وه زیاتریش ده‌ڕوات و وای ده‌بینێت كه هه‌ر هێزێكی سۆشیال دیموكرات له‌و به‌ها و هه‌ڵوێستانه نزیك ببێته‌وه، ده‌كه‌وێته باوه‌شی لیبرالیزمه‌وه، بگره له دنیای تاریكی! لیبراڵیزمی نوێ-دا New liberalism چاو ده‌كاته‌وه و كۆمه‌ڵگەش له‌گه‌ڵ خۆیدا ده‌كاته قوربانیی سه‌رمایه‌داران و بازرگانان و چینی سه‌ره‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه و هه‌ژارانیش له ژێر پێیاندا ده‌پلیشێنێته‌وه!.
له راستیدا ئه‌م بۆچوونه راست نییه. سه‌ره‌تا پێویسته ئه‌و قه‌ناعه‌ته تیۆرییه ره‌خنه بكه‌ین كه به‌هۆی جیاوازیی نێوان ناو و تایتڵهكانهوه سه‌نگه‌ری گه‌وره و ره‌ها ده‌خاته نێوان هێڵه ئایدیۆلۆژیییهكانهوه، ئیتر وه‌ك ئه‌وه‌ی ئایدیۆلۆژیا هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به واقعه‌وه نه‌بێت، ئه‌مه له‌كاتێكدا ئایدیۆلۆژیا خۆی، وه‌ك پره‌نسیپ، ره‌وایه‌تی له‌وه‌وه وه‌رده‌گرێت كه ره‌چاوی واقع و كێشه و ئاڵنگارییه‌كانی ده‌كات و سه‌رله‌نوێ دایده‌ڕێژێته‌وه و ئاراسته‌ی ده‌كات. یان وه‌ك عه‌بدوڵڵا عه‌ره‌وی ده‌ڵێت: سیستمێکی فیکریی مێژووییه کە گوزارشت لە ده‌ورانێكی تایبەتی گەشەسەندنی کۆمەڵگە دەکات و ده‌ربڕی هۆشیاریی چینێک، یان کۆمەڵگەیەک دەکات لە چوارچێوەیەکی مێژوویی دیاریکراودا.
دیوی دووه‌می ره‌خنه‌كه ئه‌وه‌یه كه بیرمان ده‌چێت ئایدیۆلۆژیاكان وابه‌سته‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی كۆمه‌ڵگه مرۆڤایه‌تییه‌كانن، به‌ڵام له میتۆد و دنیابینیی جیاجیادا كه به‌رهه‌می شێوازێكی دیاریكراوی خوێندنه‌وه‌ن بۆ واقعی مرۆڤ و كۆمه‌ڵگه و جیهان، واته بابه‌ته‌كه ئه‌وه نییه لیبراڵیزم یان نیولیبراڵیزم، له‌كۆتاییدا، جه‌هه‌نه‌مێك بۆ كۆمه‌ڵگەكانی خۆیان به‌رپابكه‌ن و ئایدیۆلۆژیای تر به‌هه‌شتی گه‌وره و به‌رین بهێنن!. ئه‌م گریمانانه، كه هێڵه فكرییه‌كان وه‌ك دوالیزم و دژبه‌یه‌ك پۆلێن ده‌كه‌ن، باویان نه‌ماوه. ئه‌مڕۆ ئێمه له سه‌رده‌مێكدا ده‌ژین هێڵه ئایدیۆلۆژییه‌كان ده‌توانن سوود له ئه‌زموونی یه‌كتر ببینن، پێوه‌ر بۆ میسداقییه‌تی فكری و سیاسیی بكه‌ر و ههڵسوڕاوانیشیان ئه‌وه‌یه كه تا چه‌ند له‌ناو كۆمه‌ڵگەكانی خۆیاندا هێزی سیاسیی كارا دروست ده‌كه‌ن و ده‌بنه جێی ره‌زامه‌ندیی كۆمه‌ڵگە، به‌تایبه‌تی له جیهانێكدا كه ساڵ بۆ ساڵ تیایدا، پێویستی و خه‌ون و چاوه‌ڕوانییه‌كانی كۆمه‌ڵگه مرۆییه‌كان و تاكه‌كانی هه‌ر كۆمه‌ڵگەیه‌ك روو له هه‌ڵكشانن و ده‌رفه‌ت و رێوشوێنه‌كانی دابینكردنیشیان قورس و ئاڵۆزتر و پڕ ئاڵنگاریتر. بۆیه سه‌ره‌تا ده‌بێ، له جیهانێكی تێكچڕژاو و گۆڕاودا، قه‌ناعه‌تێكی تیۆریی نوێمان بۆ په‌یوه‌ندی و جیاوازیی نێوان هێڵه ئایدیۆلۆژییه‌كان هه‌بێت، كه له ئه‌زموونی پارته سیاسییه‌كاندا پراكتیزه ده‌كرێن و به‌رجه‌سته ده‌بن.
له واقعی هه‌رێمی كوردستانیشدا، هه‌مان هاوكێشه هه‌یه. ئه‌مڕۆ هیچ هێزێكی سیاسی ناتوانێت دژی پره‌نسیپێكی ئابووریی لیبراڵ بوه‌ستێته‌وه كه ئازادكردنی بازاڕ و دنیای خستنه‌ڕوو و داواكارییه، ناتوانێت دژی كۆمپانیاكان و پێشبڕكێی نێوانیان بێت، بۆی نییه به خه‌ڵك بڵێت بۆتان نییه خاوه‌ندارێتیی تایبه‌تیتان هه‌بێت، پێی ناكرێت هه‌موو كۆتوبه‌ندێكی ده‌وڵه‌ت بخاته سه‌ر چالاكییه ئابووری و بازرگانییه‌كان، باری خه‌رجیی گشتیی گران بكات، به‌تایبه‌تی كه هه‌رێم ئابوورییه‌كی فشۆڵی هه‌یه و توانای هه‌مه‌چه‌شنكردنی سه‌رچاوه‌كانی دارایی و داهاتی نییه و ته‌نانه‌ت مووچه‌ی مهئمورانیشی له به‌غداوه دێت و كۆمه‌ڵگه‌ی پێ به‌ڕێوه‌نابرێت، ناشتوانێت بیسه‌لمێنێت كه كه‌رتی گشتی و خزمه‌تگوزارییه‌كانی له كه‌رتی تایبه‌ت زۆر باشتره، به‌تایبه‌تی له سایه‌ی بوونی دیارده‌كانی گه‌نده‌ڵی له دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێمدا و كۆنترۆڵنه‌كردنی هه‌ژاری و بێكاری و شكست له دابینكردنی ژیان بۆ ده‌یان هه‌زار ده‌رچووی ساڵانه‌ی زانكۆ و په‌یمانگەكان و پاشه‌كشه‌ی بودجه‌ی هه‌رێمیش له پرۆژه‌كانی خزمه‌تگوزاریدا.
پارته سۆشیال دیموكراته‌كان، له‌م سه‌رده‌مه گۆڕاوه‌دا، ناتوانن به هیچ جۆرێك هیچ یه‌كێك لەو هه‌ڵوێستانه‌یان هه‌بێت، له‌هه‌رێمی كوردستانیشدا هه‌ر ده‌بێت وا ره‌فتار بكه‌ن، ده‌نا ئاوه‌دانكردنه‌وه و باری گوزه‌ران ده‌یانجار له ئێستا خراپتر ده‌بێت. ئه‌وه‌ی به پله‌ی یه‌كه‌م، ئیشی هێزه سۆشیال دیموكراته‌كانه، ئه‌وه‌یه كه په‌نابردنیان بۆ هه‌ر سیاسه‌تێكی ئابووریی دیاریكراو، گرێدراوی لانیكهمی پره‌نسیپێكی نه‌گۆڕ بێت كه دادپه‌روه‌ریی كۆمه‌ڵایه‌تییه. ئه‌مڕۆ ته‌نها ئه‌م پره‌نسیپه، لەڕووی ئامانجه‌وه، له هێزه لیبراڵ و نیو لیبراڵه‌كانی جیاده‌كاته‌وه.
به‌مانایه‌كی تر، ئه‌وه‌ی به‌های ئه‌م هێڵه فكرییه بۆ كۆمه‌ڵگه و چینه پهراوێزكهوتووهكانی هه‌رێمه‌كه‌مان ده‌رده‌خات ئه‌وه‌یه كه به پله‌ی یه‌كه‌م، ئاگای له چینی خواره‌وه‌ی كۆمه‌ڵ بێت، كه بریتین له به‌شێكی فراوانی فه‌رمانبه‌ران، مووچه‌خۆران، كرێكاران، كاسبكاران، جووتیاران، گه‌نجان، به‌تایبه‌تی ده‌رچووانی زانكۆ و په‌یمانگەكان، له‌وانه‌ی هه‌لی كاریان ده‌ست ناكه‌وێت، ژنانی ماڵه‌وه، كه‌مئه‌ندامان، خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت، هێزی پێشمه‌رگه، كرێنشینان و هه‌ندێ چین‌وتوێژی تری كۆمه‌ڵایه‌تی، كه هه‌م له‌به‌ر زیاتر له قه‌یرانێكی ئابووری و دارایی هه‌رێم و هه‌م به‌هۆی زۆربوونی پێداویستییه‌كانی ژیانه‌وه، ساڵ بۆ ساڵ، ده‌رامه‌ت و گوزه‌رانیان سه‌ختر ده‌بێت.
له كوردستاندا، هێزێكی سیاسیی وه‌ك یه‌كێتی كه خۆی به هێزێكی سۆشیال دیموكرات ناودێر ده‌كات و چه‌ند ساڵێكه گرنگی به بواری ئابووری و بووژاندنه‌وه ده‌دات، ئه‌ركێتی كه پێش هه‌ر چینێكی تری كۆمه‌ڵگە، ئه‌م چینوتوێژه كۆمه‌ڵایه‌تییانه بكاته تارگێتی خۆی، له‌سه‌ریه‌تی له بەڕێوه‌بردنی هه‌رێمدا ره‌چاویان بكات و ماف و داواكاری و خه‌ون و چاوه‌ڕوانییه‌كانیان بخاته ناو كارنامه حكومی و په‌رله‌مانییه‌كانی كوردستان و عیراقیشه‌وه.
واته پێویسته باوه‌ڕی به هه‌ندێ پرهنسپیپی بیری لیبراڵی هه‌بێت، به‌ڵام وه‌ك ئامرازێك بۆ ئامانجێكی گه‌وره‌تر كه بریتییه له دابینكردنی لانیكهمی دادپه‌روه‌ریی كۆمه‌ڵایه‌تی و فریاكه‌وتنی ئه‌و چینه پهراوێزكهوتووانهی كۆمه‌ڵگە. نابێ یه‌كێتی رێگه‌بدات نابه‌رامبه‌رییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له واقعی ئێمه‌دا زیاد بكه‌ن، نابێ قبوڵی بێت دیارده‌كانی هه‌ژاری و بێكاری و خراپیبوونی گوزرهران روو له زیادبوونی زیاتر بێت، بیمه و یارمه‌تییه‌كان بۆ چینه هه‌ژاره‌كان ببڕدرێن و خزمه‌تگوزارییه ته‌ندروستی و په‌روه‌رده‌یی و گشتییه‌كان تا راده‌ی نه‌مان پاشه‌كشه بكه‌ن، پێشمان وایه به‌های سازدانی هه‌ر كۆڕ و كۆنفرانس و كۆڕبه‌ند و چالاكییه‌كی ئابووریش بۆ ئه‌م هێزه، هه‌ر له‌م هاوكێشه‌یه‌دایه.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆککۆمار: رۆڵی یەکێتی لە لێکنزیکردنەوەی لایەنەکان بەرز دەنرخێنیت
05:12 PM - 2026-06-07 -
سەرۆکی شارەوانی سلێمانی: زیاتر لە 23 هەزار پارچە زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دابەشکراون
02:43 PM - 2026-06-07 -
177هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
02:23 PM - 2026-06-07 -
جێگری سەرۆكی نێرەدەی فینلەندا: مام جەلال سەركردەیەكی گەورەی كورد‌و عیراق بوو
12:18 PM - 2026-06-07
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:15 PM - 2026-06-07 وەزیری کشتوکاڵ: لە سەروی 10 ملیار و 700 ملیۆن مەتر سێجا ئاوی گلدراوە هەیە
ڕفعەت عەبدوڵڵا: یەکێتی ئامڕازێکە بۆبەدیهاتنی ئامانجە دیموكراسییەکان
02:28 PM - 2026-06-07
قوباد تاڵەبانی: پێویستە سەرچاوەكانی داهات و ئابوری فرەچەشن بكەین
12:45 PM - 2026-06-07
سالار مەحمود: یەكێتی پشتیوانيی تێزەكانی كۆنگرەی نەتەوەیی كوردستانە
12:02 PM - 2026-06-07
دووەم رۆژی دووەمین کۆڕبەندی ئابوری دێڵفی لەسلێمانی بەردەوامە
09:07 AM - 2026-06-07
زۆرترین خوێنراو
-
سالار مەحمود: یەكێتی پشتیوانيی تێزەكانی كۆنگرەی نەتەوەیی كوردستانە
کوردستان 12:02 PM - 2026-06-07 -
کوردایەتی واتا حزبایەتی
بیروڕا 11:36 AM - 2026-06-07 -
بێ هیوا مەبە ..
بیروڕا 11:03 AM - 2026-06-07 -
كۆڕبه‌ندی دێڵفی و ئه‌ركی سۆشیال دیموكراته‌كان
بیروڕا 10:28 AM - 2026-06-07 -
دیدارەکانی قوباد تاڵەبانی لە کۆڕبەندی دێلفیدا
کوردستان 09:29 AM - 2026-06-07 -
دووەم رۆژی دووەمین کۆڕبەندی ئابوری دێڵفی لەسلێمانی بەردەوامە
کوردستان 09:07 AM - 2026-06-07 -
نزار ئامێدى پێشوازی لە سەرۆک وەزیرانی پێشووتری تورکیا کرد
عیراق 09:07 PM - 2026-06-06 -
قوباد تاڵەبانی لەگەڵ وەفدێکی بازرگانی فینلاند کۆبووەوە
کوردستان 08:39 PM - 2026-06-06



.png)
.jpg)


دابەزێنە

