riklam

دووەم رۆژی دووەمین کۆڕبەندی ئابوری دێڵفی لەسلێمانی بەردەوامە

کوردستان 09:07 AM - 2026-06-07
كۆڕ‌به‌ندی دێڵفی PUKMEDIA

كۆڕ‌به‌ندی دێڵفی

ئەمڕۆ یەکشەممە 7ى6ى2026 بە چاودێرى قوباد تاڵەبانى دووەم رۆژی دووەمین کۆڕبەندى دێڵفى لە هۆڵى فاوندەیشن لە کارگەى کلتورى لە سلێمانى بەڕێوەدەچێت و کە تێیدا چەندین سەرکردەى وڵاتانى ئەوروپا و ناوچەکە بەشدار بوون و چالاکییەکان بەردەوامی دەبێت.

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە یەکەمین پانێڵی دووەمین کۆڕبەندی ئابوری دێڵفی لە سلێمانی، تیشکی خستە سەر گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و ئاڵۆزییەکان و رۆڵی یەکێتی و پەیوەندییەکانی هەرێم و بەغداد و جیهان و پرۆسەی ئاشتی و پێکهێنانی حکومەت و سلێمانی و کوردستان و چەندین پرسی دیکەی گرنگەوە دوا.

سێمۆن سێمیۆنیدیس دامەزرێنەر و بەڕێوەبەری کۆڕبەندی دێڵفی لەبارەی بەڕێوەچوونی کۆڕبەندەکە لە سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: شانازی بەوەوە دەکەین کە ئەم پرۆژە زۆر سەرنجڕاکێشە لە سلێمانی بۆ دووەم ساڵی لەدوای یەک درێژە پێدەدەین و وەک دەزانن ئەم بۆنەیە لێرە لە سلێمانی، تەنها بۆنەی نێودەوڵەتی نییە کە ئێمە رێکی دەخەین، ئێمە بڕیارمانداوە ئەم پرۆژەیە بەردەوام بکەین، سەرەڕای ئەو کاتە سەختانەی کە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێیدا تێپەڕ دەبێت.

لەمیانی کارەکانی کۆڕبەندی ئابورى دێڵفى دا، داڕێژەرانی سیاسەت و بڕیاربەدەستان و گەورە بازرگانانی وڵاتانی یۆنان و تورکیا و بولگاریا و رۆمانیا و جۆرجیا و پۆڵەندا و ئیتاڵیا و فەرەنسا، گفتوگۆى چڕ دەکەن لەسەر ئاسایشی ئیقلیمی و ووزە، گواستنەوەى سەوز، گەشەپێدانی ئابورى و دەرفەتە نوێیەکانی وەبەرهێنان لەلایەک و پرسەکانی حکومڕانی و هەوڵەکانی چاکسازی لەلایەکی ترەوە. 

کۆڕبەندى نێودەوڵەتى دێڵفى یەکێکە لە گرنگترین کۆڕبەندە نێودەوڵەتییەکان لە جیهاندا و ساڵانە لە شارى دێڵفى یۆنان بەڕێوەدەچێت و بۆ دووەمین ساڵیشە لە سلێمانى کۆڕبەندى دێڵفى بەڕێوەبچێت.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket