سالار مەحمود: یەكێتی پشتیوانيی تێزەكانی كۆنگرەی نەتەوەیی كوردستانە
کوردستان 12:02 PM - 2026-06-07
PUKMEDIA
بەڕێوەچوونی كۆنگرەی نەتەوەیی كوردستان
سالار مەحمود، لێپرسراوی ناوەندی دەرەوەی یەكێتی رایگەیاند: كۆنگرەی نەتەوەیی كوردستان سەكۆیەكی گرنگی كۆكەرەوەی نیشتمانییە بۆ دۆزینەوەی ڕێگاچارەی پرسی كورد، جەختیشی كردەوە: كە یەكێتی بە سەرۆكایەتی سەرۆك بافڵ لەسەر رێبازی سەرۆك مام جەلال بەردەوام دەبێت لەپشتیوانیكردنی ئەم ناوەندەو روبەڕوبوونەوەی واقیعیانەی پرسە نیشتمانییەكان لەبەشەكانی ديكەی كوردستان.
سالار مەحمود، لێپرسراوی ناوەندی دەرەوەی یەكێتی، لەكۆنفرانسی كۆنگرەی نەتەوەیی كوردستان، وتاری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانی خوێندەوەو رایگەیاند: كۆنگرەی نەتەوەیی كوردستان سەكۆیەكی گرنگی كۆكەرەوەی نیشتمانی و نەتەوەییە بۆ دۆزینەوەی رێگاچارەی پرسی نەتەوەیی كوردستان لە جیهاندا.
راشیگەیاند: وەك چۆن لەسەرەتادا سەرۆك مام جەلال، دەستپێشخەرو بەشداربووە لەدروستكردنی ئەم ناوەندە گرنگە، ئێستاش بەسەرۆكایەتی سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی، یەكێتی پشتیوانی تێزەكانی كۆنگرە دەبێت، چونكە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان و عیراق لەدەسەڵاتدایەو دەزانێت كێشەكانی ناوچەكە بەبێ پرسی كوردو كەسایەتییە كاریگەرەكان چارەسەر نابن.
سالار مەحمود ئاماژەی بەوەشكرد: یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بڕیاریداوە لەپرسە نیشتمانییەكاندا راستەوخۆو واقيعیانە روبەڕوی پێشهاتەكان ببێتەوەو وەك سەرۆك مام جەلال-یش لەتێزەكەیدا ئاماژەی پێدەكات و دەڵێت: "پرسی كورد لەباكوری كوردستان و گەیشتن بەئاشتی كلیلی چارەسەری كێشەی كوردە لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست".
راشیگەیاند: ئەمساڵ یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەیادی 51 ساڵەی دامەزراندنیدا پڕۆژەی بەرەیەكی كوردستانی لەسەر ئاستی هەموو حزب و لایەنە سیاسییەكانی كوردستان خستەڕوو، بۆیە ئەركی كۆنگرەی نەتەوەیی كوردستانە، بەوردی تاوتوێ و پشتیوانی بكات، چونكە ئەگەر یەكگرتووبین هیچ هێزێك ناتوانێت رووداوی لۆزان و دوای لۆزان بەسەر 50 ملیۆن كورددا بهێنێتەوە.
لەكۆتایی وتارەكەیدا لێپرسراوی ناوەندی دەرەوەی یەكێتی ئەوەشی خستەڕوو: یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، وەك چۆن لەمێژوودا شانازی ئەوەی بەباڵادا بڕاوە كەهێزێكی نیشتمانییە، لەئێستاشدا پشتیوانی پرسی كورد دەكات لە هەموو بەشەكانی دیكەی كوردستان، بەبێ دەستوەردان و بەبێ مەرج.
PUKMEDIA
دەقی وتاری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کۆنفرانسی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان:
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆککۆمار: رۆڵی یەکێتی لە لێکنزیکردنەوەی لایەنەکان بەرز دەنرخێنیت
05:12 PM - 2026-06-07 -
سەرۆکی شارەوانی سلێمانی: زیاتر لە 23 هەزار پارچە زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دابەشکراون
02:43 PM - 2026-06-07 -
177هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
02:23 PM - 2026-06-07 -
جێگری سەرۆكی نێرەدەی فینلەندا: مام جەلال سەركردەیەكی گەورەی كوردو عیراق بوو
12:18 PM - 2026-06-07
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:15 PM - 2026-06-07 وەزیری کشتوکاڵ: لە سەروی 10 ملیار و 700 ملیۆن مەتر سێجا ئاوی گلدراوە هەیە
ڕفعەت عەبدوڵڵا: یەکێتی ئامڕازێکە بۆبەدیهاتنی ئامانجە دیموكراسییەکان
02:28 PM - 2026-06-07
قوباد تاڵەبانی: پێویستە سەرچاوەكانی داهات و ئابوری فرەچەشن بكەین
12:45 PM - 2026-06-07
سالار مەحمود: یەكێتی پشتیوانيی تێزەكانی كۆنگرەی نەتەوەیی كوردستانە
12:02 PM - 2026-06-07
دووەم رۆژی دووەمین کۆڕبەندی ئابوری دێڵفی لەسلێمانی بەردەوامە
09:07 AM - 2026-06-07
زۆرترین خوێنراو
-
سالار مەحمود: یەكێتی پشتیوانيی تێزەكانی كۆنگرەی نەتەوەیی كوردستانە
کوردستان 12:02 PM - 2026-06-07 -
کوردایەتی واتا حزبایەتی
بیروڕا 11:36 AM - 2026-06-07 -
بێ هیوا مەبە ..
بیروڕا 11:03 AM - 2026-06-07 -
كۆڕبهندی دێڵفی و ئهركی سۆشیال دیموكراتهكان
بیروڕا 10:28 AM - 2026-06-07 -
دیدارەکانی قوباد تاڵەبانی لە کۆڕبەندی دێلفیدا
کوردستان 09:29 AM - 2026-06-07 -
دووەم رۆژی دووەمین کۆڕبەندی ئابوری دێڵفی لەسلێمانی بەردەوامە
کوردستان 09:07 AM - 2026-06-07 -
نزار ئامێدى پێشوازی لە سەرۆک وەزیرانی پێشووتری تورکیا کرد
عیراق 09:07 PM - 2026-06-06 -
قوباد تاڵەبانی لەگەڵ وەفدێکی بازرگانی فینلاند کۆبووەوە
کوردستان 08:39 PM - 2026-06-06



.png)
.jpg)

دابەزێنە

