ئەمڕۆ کۆڕبەندى دێڵفى لە سلێمانى بەڕێوەدەچێت
کوردستان 09:22 AM - 2026-06-06
تایبەت
كۆڕبهندی دێڵفی
ئەمڕۆ شەممە
6ى6ى2026 بە چاودێرى قوباد تاڵەبانى دووەمین کۆڕبەندى دێڵفى لە هۆڵى فاوندەیشن لە کارگەى کلتورى لە سلێمانى بەڕێوەدەچێت و بافڵ جەلال تاڵەبانى سەرۆکى یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان لە کۆڕبەندەکەدا بەشدارى دەکات و پەیامى دەبێت.
بەچاودێرى
قوباد تاڵەبانى جێگرى سەرۆک وەزیرانى هەرێم ئەمڕۆ بۆ دووەمینجار کۆڕبەندى دێڵفى لە
سلێمانى بەڕێوەدەچێت، کە تێیدا چەندین سەرکردەى وڵاتانى ئەوروپا و ناوچەکە تاوتوێى
دۆخى سیاسى و ئابوورى دەکەن.
بڕیار وایە بافڵ جەلال تاڵەبانى سەرۆکى یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان لە
کۆڕبەندەکەدا بەشدارى تێدا بکات و پەیامى دەبێت.
سێمۆن
سێمیۆنیدیس دامەزرێنەر و بەڕێوەبەری کۆڕبەندی دێڵفی لەبارەی بەڕێوەچوونی
کۆڕبەندەکە لە سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: شانازی بەوەوە
دەکەین کە ئەم پرۆژە زۆر سەرنجڕاکێشە لە سلێمانی بۆ دووەم ساڵی لەدوای یەک درێژە
پێدەدەین و وەک دەزانن ئەم بۆنەیە لێرە لە سلێمانی، تەنها بۆنەی نێودەوڵەتی نییە
کە ئێمە رێکی دەخەین، ئێمە بڕیارمانداوە ئەم پرۆژەیە بەردەوام بکەین، سەرەڕای ئەو
کاتە سەختانەی کە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێیدا تێپەڕ دەبێت.
بڕیار وایە کۆڕبەندەکە ئەمڕۆ و سبەینێ بەردەوامى هەبێت، کە تیایدا ژمارەیەک
کەسایەتى سیاسى باڵا بەشدارى دەکەن.
لەمیانی کارەکانی کۆڕبەندی ئابورى دێڵفى دا، داڕێژەرانی سیاسەت و بڕیاربەدەستان و گەورە بازرگانانی وڵاتانی یۆنان و تورکیا و بولگاریا و رۆمانیا و جۆرجیا و پۆڵەندا و ئیتاڵیا و فەرەنسا، گفتوگۆى چڕ دەکەن لەسەر ئاسایشی ئیقلیمی و ووزە، گواستنەوەى سەوز، گەشەپێدانی ئابورى و دەرفەتە نوێیەکانی وەبەرهێنان لەلایەک و پرسەکانی حکومڕانی و هەوڵەکانی چاکسازی لەلایەکی ترەوە.
کۆڕبەندى نێودەوڵەتى دێڵفى یەکێکە لە گرنگترین کۆڕبەندە نێودەوڵەتییەکان لە جیهاندا و ساڵانە لە شارى دێڵفى یۆنان بەڕێوەدەچێت و بۆ دووەمین ساڵیشە لە سلێمانى کۆڕبەندى دێڵفى بەڕێوەبچێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال دوو پێشمەرگەی شۆڕشی نوێ بەسەردەکەنەوە
03:24 PM - 2026-06-05 -
رۆژی جیهانیی ژینگە بەرز رادەگیرێت
10:18 AM - 2026-06-05 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 3 ملیار دینارە
08:55 AM - 2026-06-05 -
ڤاكسینی رووسی و هیوایەك بۆ نەخۆشی شێرپەنجە
09:47 PM - 2026-06-04
ئەمانەش ببینە
ئەمڕۆ کۆڕبەندى دێڵفى لە سلێمانى بەڕێوەدەچێت
09:22 AM - 2026-06-06
80 ملیۆن دۆلار بۆ دوو پرۆژەی سلێمانی و دهۆک خەرجدەکرێت
08:43 PM - 2026-06-05
بەڕێوەبەری کۆڕبەندی دێلفی: سلێمانی بۆ ئێمە زۆر گرنگەو سوپاسی قوباد تاڵەبانی دەکەین
12:34 PM - 2026-06-05
بۆ دەربازبوون لە قەیرانی هورمز، عیراق پەنا بۆ هەرێم و سووریا دەبات
12:05 PM - 2026-06-05
زۆرترین خوێنراو
-
سهرۆكی فراكسیۆنی یهكێتی: رێككهوتن لهسهر مووچهی ههرێم كراوه
کوردستان 11:55 AM - 2026-06-06 -
ئەمڕۆ کۆڕبەندى دێڵفى لە سلێمانى بەڕێوەدەچێت
کوردستان 09:22 AM - 2026-06-06 -
80 ملیۆن دۆلار بۆ دوو پرۆژەی سلێمانی و دهۆک خەرجدەکرێت
کوردستان 08:43 PM - 2026-06-05 -
سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال دوو پێشمەرگەی شۆڕشی نوێ بەسەردەکەنەوە
ی ن ک 03:24 PM - 2026-06-05 -
بەڕێوەبەری کۆڕبەندی دێلفی: سلێمانی بۆ ئێمە زۆر گرنگەو سوپاسی قوباد تاڵەبانی دەکەین
کوردستان 12:34 PM - 2026-06-05 -
بۆ دەربازبوون لە قەیرانی هورمز، عیراق پەنا بۆ هەرێم و سووریا دەبات
عیراق 12:05 PM - 2026-06-05




.jpg)

دابەزێنە

