riklam

بۆ دەربازبوون لە قەیرانی هورمز، عیراق پەنا بۆ هەرێم و سووریا دەبات

عیراق 12:05 PM - 2026-06-05
بۆرییەکی نەوت PUKMEDIA

بۆرییەکی نەوت

بەردەوامیی داخستنی گەرووی هورمز بۆ ماوەی سێ مانگ، حکومەتی نوێی عیراقی ناچار کردووە رێگەی جێگرەوە بۆ هەناردەی نەوت بدۆزێتەوە.

بەغداد بۆ دەربازبوون لە قەیرانی گەرووی هورمز بیر لە رێگای تر دەکاتەوە بۆ هەناردەی نەوت و بەو مەبەستەش عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی نوێی عیراق، لەگەڵ وەفدی هەرێمی کوردستان گەیشتە رێککەوتن بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت لە رێگەی بەندەری جەیهانەوە و گەرەنتی ئەمنی دایە کۆمپانیا نەوتییەکان.

هاوکات ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری داوە هەناردەی نەوت لە رێگەی بۆری جەیهانەوە لە 220 هەزار بەرمیلەوە بۆ 770 هەزار بەرمیل زیاد بکات، کە پێویستە لە ماوەی دوو مانگ و نیودا جێبەجێ بکرێت.

لەلایەکی ترەوە حکومەت پلانی هەیە لە رێگەی وشکانی و بۆرییەکانی سووریاوە نەوت بگەیەنێتە بەندەرەکانی بانیاس و تەرتووس، بۆ ئەم مەبەستەش نووسینگەی رەسمی وەزارەتی نەوت لە سووریا  ئاگادار دەکاتەوە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket