riklam

رۆژی جیهانیی ژینگە بەرز رادەگیرێت

جیهان 10:18 AM - 2026-06-05
رۆژی جیهانیی ژینگە ئاژانسەکان

رۆژی جیهانیی ژینگە

ئەمڕۆ 5ی حوزەیران، لە سەرانسەری جیهاندا یادی رۆژی جیهانیی ژینگە دەکرێتەوە. ئەم بۆنەیە لە ساڵی 1973 لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە لە کۆنفرانسی ستۆکهۆڵم بڕیاری لەسەر دراوە و تێیدا "بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ژینگە" (UNEP) دامەزرا، بە ئامانجی بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری و راکێشانی سەرنجی بڕیاربەدەستان بەرەو کێشە ژینگەیییەکان.

ئەم رۆژە وەک دەرفەتێک دەبینرێت بۆ هاندانی کۆمەڵگاکان و تاکەکان لەپێناو پاراستنی گۆی زەوی.

لەم رۆژەدا جەخت لەوە دەکرێتەوە کە دابینکردنی ئاوی خاوێن، زیادکردنی رووبەری سەوزایی، سیستەمی گونجاوی ئاوەڕۆ و پاراستنی زیندەوەران لە مافە بنەڕەتییەکانی مرۆڤن.

چاودێرانیش پێیان وایە بۆ گۆڕینی دروشمەکان بۆ کردار، جیهان پێویستی بە ئیرادەیەکی بەهێزی سیاسی، پەیڕەوکردنی گەشەپێدانی بەردەوام و کۆنترۆڵکردنی جەنگەکان هەیە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket