riklam

هەیبەت حەلبوسی کارنامەی وزاری لە عەلی زەیدی وەردەگرێت

عیراق 06:50 PM - 2026-05-07
هەیبەت حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانى عیراق و  عەلی زەیدی سەرۆک وەزیرانی راسپێردراو ى عیراق نوسینگەى راگەیاندنى سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانى عیراق

هەیبەت حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانى عیراق و عەلی زەیدی سەرۆک وەزیرانی راسپێردراو ى عیراق

عیراق

سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە سەرۆک وەزیرانی راسپێردراو دەکات و کارنامەی وزاری وەردەگرێت.

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانى عیراق لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند: هەیبەت حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمڕۆ پێنجشەممە، پێشوازی کرد لە عەلی فالح زەیدی سەرۆک وەزیرانی راسپێردرا.

ئەوەشى خستەڕوو: لەکۆبوونەوەکەدا، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران کارنامەی وزاریی لە سەرۆک وەزیرانی راسپێردراو وەرگرت و فەرمانی دا بەسەر ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەراندا دابەش بکرێت بە مەبەستی خوێندنەوە و ئاگاداربوون لە وردەکارییەکانی، هاوکات سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران جەختی کردەوە لەسەر ئامادەیی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ دیاریکردنی وادەی دانیشتنی چاوەڕوانکراو بە مەبەستی دەنگدان لەسەر کارنامەی وزاری و پێکهاتەی حکومەت، هەر کاتێک ناوی کاندیدەکان لەلایەن سەرۆک وەزیرانی راسپێردراوەوە رەوانە بکرێت.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket