ئەمریکا و بەریتانیا و فەرەنسا پشتیوانی لە زەیدی دەکەن
جیهان 10:27 AM - 2026-04-29
واع
عەلی زەیدی
هەریەک لە وڵاتانی ئەمریکا، فەرەنسا، بەریتانیا، رێکخراوی هاوکاری ئیسلامی و ئوردن پێشوازیی و پشتیوانییان بۆ دەستنیشانکردنی عەلی زەیدی دەربڕی بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عیراق.
ئەمریکا پشتیوانی عەلی زەیدی دەکات
نێردەی دیپلۆماسیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا رایدەگەیەنێت: پشتیوانی
لە هەوڵەکانی زەیدی دەکەم بۆ پێکهێنانی حکومەتێک کە بتوانێت هیواکانی گەلی عیراق
بۆ داهاتوویەکی گەشتر و ئارامتر بەدی بهێنێت.
نێردەی دیپلۆماسیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی
ئەمریکا لە عیراق، رایگەیاند: پشتیوانی لە هەوڵەکانی زەیدی دەکەم بۆ پێکهێنانی حکومەتێک
کە بتوانێت هیواکانی گەلی عیراق بۆ داهاتوویەکی گەشتر و ئارامتر بەدی بهێنێت و کاربکات
بۆ پاراستنی سەروەریی عیراق و بەهێزکردنی ئاسایش و دوورخستنەوەی مەترسییەکانی
تیرۆرو بونیادنانی ئابوورییەکی بەهێز.
راشیگەیاند: هیوادارم ئەم هەنگاوانە ببنە مایەی بەدیهێنانی دەستکەوتی
بەرچاو و سوودی هاوبەش بۆ هەردوو گەلی ئەمریکا و عیراق.
شانشینی یەکگرتوو پێشوازی لەڕاسپاردنی عەلی زەیدی دەكات
عیرفان سدیق باڵیۆزی بەریتانیا لە بەغداد، پێشوازی لەڕاسپاردنی عەلی
زەیدی بۆ پێکهێنانی حکومەتی عیراق دەکات.
باڵیۆزی بەریتانیا لە بەغداد، لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند:
"شانشینی یەکگرتوو پێشوازی لە ڕاسپاردنی سەرۆک وەزیرانێکی نوێ لە عیراق دەکات
و هیوای سەرکەوتن بۆ عەلی زەیدی دەخوازین لە پێکهێنانی حکومەتێکی نوێ بە خێرایی."
ئاماژەی بەوەشکردووە، شانشینی یەکگرتوو چاوەڕوانی کارکردنە لەگەڵ
حکومەتە نوێیەکەدا لەسەر ئەو تەحەددییە بەپەلە و گرنگانەی رووبەڕوی عیراق دەبنەوە،
بەتایبەت لە بوارەکانی ئاسایش و ئابووریدا."
فەڕەنسا پیرۆزبایی لە زەیدی دەکات
باتریک دورێل باڵیۆزی فەڕەنسا لە عیراق پیرۆزبایی لە عەلی زەیدی کرد
بەبۆنەی ڕاسپاردنی بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ.
باڵیۆزی فەڕەنسا لە عیراق لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس رایگەیاند:
"پیرۆزبایی لە عەلی زەیدی دەکەم بەبۆنەی دەستنیشانکردنی وەک سەرۆک وەزیرانی راسپێردراوی
عیراق بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی نوێ.
راشیگەیاند: "فەڕەنسا لە پاڵ عیراق دەوەستێت بۆ پاڵپشتیکردنی ئەو
هەوڵانەی کە ئامانجیان بەدیهێنانی سەقامگیری و چاکسازی و گەشەپێدانە لە بەرژەوەندی
هەموو عیراقییەکاندا".
رێكخراوی هاریكاری ئیسلامی پێشوازی له ڕاسپاردنی زهیدی دهكات
ڕێكخراوی هاریكاری ئیسلامی، پێشوازی خۆی بۆ ڕاسپاردنی عهلی زهیدی بۆ
پێکهێنانی حکومەتی عیراق راگهیاند، هاوكات تهئكیدی كردهوه كه چاوهڕوانی
هاریكارییه لهگهڵ حكومهتی نوێدا.
باڵیۆز محهمهد سهمیر نهقشهبهندی بهڕێوهبهری گشتی نێردهی رێكخراوی
هاریكاری ئیسلامی له بهغدا، لەراگەیندراوێکدا رایگەیاند:"نێردهی رێكخراوی
هاریكاری ئیسلامی له بهغداد پێشوازی دهكات له ڕاسپاردنی عهلی زهیدی بۆ پێکهێنانی
حکومەت و هیوای سهركهوتنی بۆ دەخوازێت له ئهنجامدانی ئهركهكانیدا، لهم
قۆناغه ههستیارهدا كه پێویستی به ئاستێكی بهرزی حیكمهت و بهرپرسیارێتی ههیه.
هەر لەڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژەی بەوەشدراوە، چاوهڕوانی هاریكاریین
لهگهڵ حكومهتی نوێدا، بهو شێوهیهی كه بهشدار بێت له بههێزكردنی ڕۆڵی عیراق
لهسهر ئاستی ناوچهیی و نێودهوڵهتی و پاڵپشتیكردنی ڕێڕهوهكانی گهشهپێدان و
سهقامگیری له وڵات و ناوچهكهدا.
ئوردن پیرۆزبایی لە زەیدی دەکات
جەعفەر حەسان سەرۆک وەزیرانی ئوردن، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا پیرۆزبایی
لە عەلی زەیدی کرد بەبۆنەی راسپاردنی بۆ سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی کۆماری عیراق
و پێکهێنانی حکومەتی نوێ.
لە پەیوەندییەکەدا سەرۆک وەزیرانی ئوردن، هیوای سەرکەوتنی بۆ زەیدی
خواست لە ئەرکە نیشتمانییەکەیدا و ئومێدی خۆشگوزەرانی و سەقامگیری زیاتری بۆ عیراق
خواست.
حەسان وتیشی: پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو گەل و
بەهێزکردنیانی لە هەموو بوارەکاندا دووپاتکردەوە و رایگەیاند: سەرکەوتنی عیراق،
سەرکەوتنە بۆ ئوردن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
11:13 AM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
12:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19 -
میدیای بەرپرسیار بەرامبەر میدیای چەواشەکار
بیروڕا 09:03 PM - 2026-07-19 -
هاوخەمی بافڵ تاڵەبانی بۆ دکتۆر محەمەد خۆشناو
پرسەنامە 08:19 PM - 2026-07-19




.jpg)


دابەزێنە

