بەڕێوەبەری خۆراکی سلێمانی بۆ PUKMEDIA: دابەشکردنی بەشەخۆراک بەردەوامە
کوردستان 12:00 PM - 2026-04-21
PUKMEDIA
بەشەخۆراکی مانگانە
دەنگۆی کەمبوونەوەی دابەشکردنی بەشەخۆراکی مانگانە رەتدەکرێتەوە و
بەڕێوەبەری خۆراکی سلێمانی-ش دەڵێت: دابەشکردنی بەشەخۆراکی مانگانە هاوشێوەی
ساڵەکانی رابردوو بەردەوام دەبێت.
کامەران فەتاح بەڕێوەبەری خۆراکی سلێمانی بەوێبسایتی رەسمیی یەکێتیی
نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی
راگەیاند: لەگەڵ ئەوەی لەماوەی رابردوودا سەبەتە خۆراکی یەکەمی مانگی ئازاری
ئەمساڵی دابەشکرد، لەئێستادا بەردەوامین لەدابەشکردنی سەبەتە خۆراکی دووەمی مانگی
ئازار.
سەبارەت بە دەنگۆی
کەمبوونەوەی دابەشکردنی بەشەخۆراکی مانگانە، بەڕێوەبەری
خۆراکی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو دەنگۆیە هیچ بنەمایەکی راستیی نییە و
کۆگانمان بەشەخۆراکی چەند مانگێکی تێدایە و سەرجەم ئەو خۆراکانەی لەڕابردوودا
دابەشدەکران لەئێستاشدا بەردەوامن لەدابەشکردن و کەم نەبوونەتەوە.
ئەمەش لەکاتێکدایە،
بەشەخۆراکی مانگانەی هاووڵاتیان کە خۆی لە (ئارد، برنج، زەیت، نیسک، فاسۆلیا، نۆک،
لەتکە نۆک، دۆشاو، شەکر) دەبینێتەوە، مانگانە بەسەر هاووڵاتیاندا دابەشدەکرێت،
بەڵام بە تێکڕای ساڵەکە چەند مانگێک دابەشناکرێت و ئەمەش کاریگەری لەسەر
جێگیرکردنی نرخی خۆراک لەبازاڕەکاندا هەیە و بەدابەشنەکردنی بەشەخۆراک، نرخەکان
لەبازاڕدا بەرز دەبنەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
11:13 AM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
12:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوتى بەرزکردەوە و ئاڵتونیشى دابەزاند
جیهان 10:48 AM - 2026-07-20 -
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19 -
میدیای بەرپرسیار بەرامبەر میدیای چەواشەکار
بیروڕا 09:03 PM - 2026-07-19




.jpg)


دابەزێنە

