قوباد تاڵەبانی لەگەڵ سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی عیراق کۆبووەوە
کوردستان 06:58 PM - 2026-04-20
نوسینگەى راگەیاندنى قوباد تاڵەبانى
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیرانى حکومەتى هەرێمى کوردستان و سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی عیراق
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران پێشوازی کرد لە عەدنان درجال، سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی عیراق و پێکەوە لەبارەی دۆخی وەرزش لە عیراق و کوردستان گفتوگۆیان کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا کە رۆژی دووشەممە (20/4/2026) بەڕێوەچوو، قوباد تاڵەبانی پیرۆزبایی لە سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی عیراق کرد بەبۆنەی سەرکەوتنی مێژوویی هەڵبژاردەی عیراق بۆ مۆندیال و هەوڵەکانی بەرز نرخاند لە بەرەوپێشبردنی تۆپی پێی عیراقدا.
هەردوولا بە گرنگیان زانی ئاستی هاوکاری و هەماهەنگی نێوان هەرێم و بەغدا بەهێزتر بکرێت بۆ زیاتر بە پیشەییکردنی تۆپی پێ و هەروەها بەهێزترکردنی ئاستی یانەکان و دروستکردنی ژێرخانێکی پتەو بۆ پەروەردەکردن و پێگەیاندنی یاریزانی پیشەیی.
لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا عەدنان درجال، درێسی هەڵبژاردەی عیراق و تۆپی تایبەتی مۆندیالی 2026ی وەک دیاری پێشکەش بە جێگری سەرۆکوەزیران کرد.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
11:13 AM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
12:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19 -
میدیای بەرپرسیار بەرامبەر میدیای چەواشەکار
بیروڕا 09:03 PM - 2026-07-19 -
هاوخەمی بافڵ تاڵەبانی بۆ دکتۆر محەمەد خۆشناو
پرسەنامە 08:19 PM - 2026-07-19 -
نێروەیی: سەرۆک بافڵ سەلماندییەوە کە سەرکردەی خەمخۆری گەلەکەیەتی
کوردستان 06:25 PM - 2026-07-19




.jpg)


دابەزێنە

