گەڕی دووەمی دانوستانەکانی ئەمریکا و ئێران لەپاکستان دەستپێدەکات
جیهان 10:25 AM - 2026-04-20
ئاژانسەکان
ئاڵای ئەمریکا و ئێران
بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە 20ی4ی2026، بەمەبەستی دانوستان و گەیشتن
بەرێککەوتن لەگەڵ ئێران وەفدێکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بگاتە ئیسلام
ئاباد و ئاژانسە جیهانییەکانیش ئاماژە بەوە دەکەن کە دانوستانە دیپلۆماسییەکان
پەیوەستن بە ئەگەری خولی نوێی دانوستان لەگەڵ ئێران.
ئامانجی سەرەکی سەردانەکەی وەفدی ئەمریکا بۆ ئیسلام ئاباد گفتووگۆ و
دانوستانە لەگەڵ ئێران، بەڵام تا ئێستا روون نییە تاران بەشداری دەکات یاخود نا،
لەکاتێکدا ئاژانسی تەسنیمی ئێرانی لەڕاپۆرتێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، بەرپرسانی
ئێران بە تەواوی بڕیاری کۆتاییان نەداوە لەبارەی بەشداریکردن لەو دانوستانانەدا، بەشێک لە ئاژانسە هەواڵییەکانی ئێرانیش رایانگەیاندووە، سبەینێ وەفدی ئێران دەگاتە پاکستان.
هەروەها، دەسەڵاتدارانی پاکستان پێش هاتنی وەفدەکە ڕێوشوێنی ئەمنی
بەهێزیان لە سەرانسەری ناوچەکە گرتووەتەبەر و بەپێی ئاژانسە ناوخۆییە هەواڵییەکانی
وڵاتەکە، چەند رێگایەک داخراون، هاوکات لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکان بۆ سەردانە
ئاست بەرزەکە، گەیشتن بە ناوچە هەستیارەکانی حکومەت سنووردارکراوە.
ئەمەش لەکاتێکدایە، رۆژی 11-4-2026 بهرپرسانی باڵای ویلایهته یهكگرتووهكانی
ئهمریكا و ئێران گهیشتنه ئیسلام ئابادی پایتهختی پاكستان بۆ دانوستان بهئامانجی
كۆتاییهێنان به ململانێی شهش ههفتهیی نێوانیان، بهڵام تاران گومانی خسته سهر
دانوستانهكان و ڕایگهیاند: كه ناتوانن بهبێ بهڵێنی پێشوهخته سهبارهت به
لوبنان و ههڵگرتنی سزاكان بهردهوامبن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
11:13 AM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
12:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19 -
میدیای بەرپرسیار بەرامبەر میدیای چەواشەکار
بیروڕا 09:03 PM - 2026-07-19 -
هاوخەمی بافڵ تاڵەبانی بۆ دکتۆر محەمەد خۆشناو
پرسەنامە 08:19 PM - 2026-07-19




.jpg)


دابەزێنە

