کوردانی فەیلیش جینۆسایدکران و هێشتا قەرەبوو نەکراونەتەوە
کوردستان 10:29 AM - 2026-04-04
ئەرشیف
پەیکەری شەهیدی فەیلی
ئەمڕۆ 46 ساڵ تێپهڕدەبێت به‌سه‌ر تاوانی كۆمه‌ڵكوژی كورده فه‌یلییه‌كاندا،
کە له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن به‌كری سه‌رۆك كۆماری عیراقه‌وه له‌ساڵی
1970 ـه‌وه كۆچی زۆره‌ملێی كورده فه‌یلییه‌كان ده‌ستیپێكردووه، له‌وكاته‌دا
چوار هه‌زار كوردی فه‌یلی به زۆره‌ملێ ئاودیوی ئێران كران، تاكو له دوای گرتنه
ده‌ستی ده‌سه‌ڵات له‌لایه‌ن سه‌دام حسێنی فاشی و ره‌گه‌ز په‌رسته‌وه، پیلانه‌كانی
له ناوبردن و پاكتاوی ره‌گه‌زی كورده فه‌یلییه‌كان گه‌یشته قهلاپۆپه، له سه‌ره‌تای
مانگی 4 /1980 (له ماوه‌ی 2ی نیسان تا 10ی نیسان) دا بڕیاری ژماره (666) ده‌رچوو
له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراقه‌وه (ئه‌م بڕیاره باس له‌و كه‌سانه ده‌كات
كه ره‌گه‌زنامه‌ی عیراقیان نیه، یان مامه‌ڵه‌یان كردووه، تا به ده‌ستیبهێنن،
پێویسته به زۆر بنێردرێنه‌وه بۆ ئێران)، بۆیه كۆچی زۆره‌ملێی فه‌یلییه‌كان بۆ
ئێران و شاڵاوی گرتن و زیندانیكردن و بێسه‌روشوێن كردنی گه‌نجانی كوردی فه‌یلی په‌ره‌یسه‌ند،
به بیانووی ئه‌وه‌ی كه ئه‌مانه له ریشه‌دا بێگانه‌ن و عیراقی نین واته
ئێرانین و مه‌ترسیان بۆسه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی عه‌ره‌ب و عیراق هه‌یه، ڕۆژی 4/4
به ساڵیادی جینۆسایدی كوردی فه‌یلی دیاریكراوه.
بڕیاری ده‌ركردنی فه‌یلییه‌كان به نهێنی له‌لایه‌ن دیكتاتۆری عیراقه‌وه
ده‌ركرابوو، له‌كاتێكدا فه‌یلییه‌كان له دێر زه‌مانه‌وه و پێش هاتنی ئاینی
ئیسلام و عه‌ره‌ب، له‌م شوێنانه ژیاون كه له‌سه‌ره‌وه باسمان كردوون.
هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی عیراق - ئێرانیش (22/9/1981) ئه‌وه‌نده‌ی تر ئه‌نجامدانی
ئه‌م تاوانه‌ی خێراتر و به گوڕتر كرد، به بیانوی ئه‌وه‌ی كورده فه‌یلییه‌كان
شیعه‌ن و له وڵاتی ئێرانه‌وه هاتوون، بوونیان له وڵاتی عیراقدا ده‌بێته مایه‌ی
هه‌ڕه‌شه بۆ ئاژاوه‌گێڕی له ناوه‌وه‌ی وڵات، ئه‌و كه‌سانه‌ش له سه‌روبه‌ندی شه‌ڕی
عیراق - ئێران‌دا به زۆر ئاودیوی سنوریان ده‌كردن و له هه‌ندێك شوێن له‌ناو كێڵگه‌ی
لوغمدا به‌ڕێیان ده‌كردن، كه سه‌دان كه‌سیان لێ ده‌كوژرا، ئه‌وه‌شی بگه‌ڕایه‌ته‌وه
له دواوه ته‌قه‌یان لێده‌كرد و ده‌یانكوشت.
له‌م تاوانه دژهمرۆڤانهیهدا (600-750) هه‌زار كوردی فه‌یلی به زۆر
كۆچیان پێكرا بۆ ئێران، به شێوه‌یه‌ك ته‌نها سه‌ڵت و قوڵت سواری ماشێنی سه‌ربازی
ده‌كران و ئاودیوی سنوریان ده‌كردن، هه‌رچی ماڵ و موڵكیان هه‌بوو له لایه‌ن
پیاوانی ده‌سه‌ڵاتداری رژێمی به‌عسه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا، هه‌روه‌ها زیاتر
له 20000 بیست هه‌زار لاو و گه‌نجی فه‌یلی بێسه‌روشوێن كران و تا ئێستاش چاره‌نووسیان
نادیاره و نازانرێت به چ شێوه‌یه‌ك له‌ناوبراون، دیارنه‌مان و شوێن بزربوونی سه‌دان
سه‌ربازی كوردی فه‌یلی له كاتی شه‌ڕی عیراق ئێران‌دا.
ئه‌مانه و چه‌ندین تاوانی تر كه ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌بووه ئه‌م
كوردانه له تاقیگه‌كانی دروستكردنی چه‌كی كیمیایی و چه‌كی بایۆلۆجیدا ئه‌زموونیان
له‌سه‌ر ئه‌نجامدراوه و كوژراون، دواتر له گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌كاندا كراون به ژێر
خاكه‌وه، له كاتی هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌كاندا ده‌ركه‌وت كه كوردی فه‌یلیش
هه‌بوون له ناویاندا، به‌ڵام به‌كارهێنانی فه‌یلییه‌كان له ئه‌زمونه‌كانی چه‌كی
بایلۆجی و كیمیایی هێشتا به‌ڵگه‌ی یه‌كلاكه‌ره‌وه له به‌رده‌ست نیه.
رژێمی به‌عس هه‌ر به‌وه‌وه نه‌وه‌ستا به‌ڵكو ره‌گه‌زنامه و ناسنامه‌ی
عیراقی له كوردانی فه‌یلی داماڵی، ئه‌مه سیاسه‌تی رژێم بوو ده‌رهه‌ق به كوردی
فه‌یلی هه‌ر له سه‌ره‌تای هاتنه سه‌ركاری به‌عسییه‌كان له به‌رنامه‌یاندا بوو
كه كوردی فه‌یلی له‌ناو عیراقدا پاكتاو بكه‌ن و بیسڕنه‌وه، چونكه كورد و شیعه
بوون، ئه‌م دوو فاكته‌ره‌ش به هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌منی قه‌ومی به‌عس ده‌هاتنه ئه‌ژماركردن.
به فه‌یلییه‌كان ده‌ڵێن لوڕ
كوردی فه‌یلی به‌شێكن له نه‌ته‌وه‌ی كورد، شوێنی نیشته‌جێبوونیان ده‌كه‌وێته
نێوان سنوری ده‌ستكردی عیراق – ئێرانه‌وه، سنوری فه‌یلییه‌كان له عیراقدا له
باكوره‌وه ده‌ستپێده‌كات له شاره‌كانی (جه‌له‌ولا و قزرابات و شاره‌بان و خانه‌قی
و مه‌نده‌لی) و ده‌ڕوات به‌ره‌و باشور تاكو شاره‌كانی عه‌لی غه‌ربی و به‌دره و جه‌سان
و كوت نوعمانیه و عهزیزیه. زۆربه‌ی ئه‌م شار و گونده فه‌یلی نشینانه ده‌كه‌ونه
پارێزگای واست (كوت) هه‌ندێكیان له پارێزگای میسان (عه‌مماره) و هه‌روه‌ها رۆژهه‌ڵاتی
پارێزگای دیاله ، سه‌ره‌ڕای بوونی ژماره‌یه‌كی ئێجگار زۆری كوردی فه‌یلی له‌ناو
شاری به‌غدا له دێر زه‌مانه‌وه نیشته‌جێن، له گه‌ڕه‌كه‌كانی (حی ئهكراد، كفاح
و شێخ) به‌كاری بازرگانییه‌وه خه‌ریك بوون، فه‌یلییه‌كان باوه‌ڕیان وایه كه به‌غدا
له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌وان دروستكراوه و شارێكی كوردییه.
به‌ڵام سنوری نێشته‌جێبوونی فه‌یلییه‌كان له دیوی ئێران پارێزگاكانی
(لوڕستان، كرماشان، ئیلام، خوزستان) و شاره‌كانی خوسره‌وی قه‌سر شیرین، كرماشان،
ئیسلام ئابادی غه‌رب، عیلام، مهران و ئهندمیشك، له ئێران به فه‌یلییه‌كان ده‌ڵێن
لوڕ و پارێزگایه‌ك هه‌یه به‌ناوی ئوستانی لوڕستان.
فەیلییەکان توشی چەندین کارەسات بوون
كورده فه‌یلییه‌كان له ژیانی ئاواره‌یی و په‌نابه‌ریدا توشی چه‌ندین
كاره‌سات و مه‌ینه‌تی ژیان بوونه‌ته‌وه پاش كۆچ پێكردنی زۆره‌ملێیان بۆ ئێران، له‌و
وڵاته‌دا مافی په‌نابه‌ریان پێدرا، له‌كاتێكدا رژێم ده‌یوت ئه‌مانه له ریشه‌دا
ئێرانی و مهجوسین.
له ژیانی په‌نابه‌رێتیدا زۆرێك له كورده فه‌یلییه‌كان روویان له وڵاتی
ئوسترالیا كرد و له رێگا چه‌ندین كاره‌ساتی تراژیدی به‌سه‌ریاندا هات، به‌هۆی
نوقمبوونی به‌له‌مه‌كانی گواستنه‌وه‌وه له ده‌ریادا.
له‌سه‌روبه‌ندی شه‌ڕی عیراق - ئێران‌دا زیاتر له 200 هه‌زار له خه‌ڵكی
عیراق ئاواره‌ی ئێران بوون كه %65 یان كوردی فه‌یلی بوون.
له سه‌ره‌تای هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی عیراق- ئێران‌دا، هه‌ڵمه‌تی كۆچی زۆره‌ملێ
ته‌نها فه‌یلییه‌كانی نه‌گرته‌وه، به‌ڵكو سه‌دان خێزانی تری كورد له پارێزگاكانی
سلێمانی و هه‌ولێر دووچاری كۆچی زۆره‌ملێ كران بۆ ئێران، واته ئه‌و خێزانانه كه
یه‌كێك له ئه‌ندامه‌كانیان به ڕیشه كوردی رۆژهه‌ڵات بوون (دایك یان باوك)
نموونه‌ی ئه‌م تاوانه دوو خێزان بوون له گوندی گوڵپی هه‌ورامان، كه دوو كه‌سی
خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی ناوچه‌ی شامیانی مه‌ریوان (سه‌وڵاوا)، به‌هۆی هاوسنورییهوه له
دیوی هه‌ورامان خێزانیان پێكهێنا، له دوای ده‌رچوونی بڕیاره‌كه‌وه ئه‌وانیش به
سه‌ڵت و قوڵتی ئاودیوی ئێران كرانه‌وه.
ئه‌م تاوانانه‌ی كه ده‌رهه‌ق به كوردی فه‌یلی كراون به پێی پێوه‌ره
یاسایی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی مافی مرۆڤ ده‌چنه خانه‌ی تاوانی دژ به مرۆڤایه‌تی
و تاوانی جه‌نگ و پاشان تاوانی جینۆساید، چونكه نیه‌تی له‌ناوبردنی فه‌یلییه‌كان
به به‌رنامه بووه، گرتن و كوشتن و شوێن بزركردن و كۆچی زۆره‌ملێ و ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی
ماڵ و موڵكی خه‌ڵكانێك كه نه‌ژاد یان ئاینی جیاوازیان هه‌بێت. خۆی له‌خۆیدا
تاوانی جینۆساید ده‌سه‌لمێنێت.
دوای رووخانی رژێمی به‌عس و گه‌ڕانه‌وه‌ی زۆربه‌ی كورده فه‌یلییه‌كان
بۆ زێدی خۆیان، سه‌ره‌ڕای ناساندن و دانپێدانانی تاوانی كوشتن و گرتن و كۆچی زۆره‌ملێ
فه‌یلییه‌كان وه‌ك تاوانی دژی مرۆڤایه‌تی و تاوانی جه‌نگ و تاوانی جینۆساید له‌لایه‌ن
داداگای باڵای تاوانه‌كانه‌وه له ڕۆژی 29/11/2010 بڕیاری له سه‌ردرا، ئه‌وه‌ی
ده‌رهه‌ق به كوردی فه‌یلی كراوه له عیراق (كۆچی زۆره‌ملێ، گرتن و كوشتن، سهرنوگم
كردن، زه‌وتكردنی ماڵ و موڵك، هتد..، ئه‌مانه ده‌چنه خانه‌ی تاوانی كۆمه‌ڵكوژییه‌وه
(جینۆساید)، (ئه‌م دادگا له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی حوكمی كاتی عیراقه‌وه دامه‌زراوه
به‌پێی یاسای دادگایی باڵای تاوانكاری عیراق ژماره (10) له ساڵی 2005 دا بۆئه‌وه‌ی
دادگای ئه‌و كه‌سانه بكات كه ده‌ستیان هه‌بووه له ئه‌نجامدانی گه‌وره تاوانی
كۆمه‌ڵكوژی له عیراقدا له‌سه‌روبه‌ندی ده‌سه‌ڵاتی به‌عسدا).
تاوانەکە لە دادگای بەغدا بە جینۆساید ناسێندرا
دۆسیه‌ی تاوانی جینۆسایدی فه‌یلییه‌كان له 26/1/2009 ده‌ستیپێكردووه و
له 29/11/2011 كۆتایی پێهاتووه، چل و چوار دانیشتنی دادگایی و ئاماده‌بوونی سه‌د
سكاڵاكار و شاهید كۆتایی پێهات، به جینۆساید ناسێندرا له دادگای باڵای تاوانه‌كان
له به‌غدا.
له‌م بڕیاره‌دا باس له گه‌ڕاندنه‌وه‌ی هه‌موو مافه زه‌وتكراوه‌كانی
هاووڵاتییانی كوردی فه‌یلی ده‌كات. ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و سه‌رۆكایه‌تی كۆماری
عیراق به گه‌رمی پێشوازی و پشتگیری ئه‌م بڕیاره‌یان كردووه، به‌ڵێنی جێبه‌جێكردنیان
داوه، به‌ڵام تا ئێستاش قه‌ره‌بووی ماددی و مه‌عنه‌وی فه‌یلییه‌كان نه‌كراوه‌ته‌وه.
قسه‌ی بریقه‌داری به‌رپرسانی ده‌سه‌ڵاتداری عیراق به‌رامبه‌ر فه‌یلییه‌كان،
كه‌مته‌رخه‌می له جێبه‌جێكردنی بڕگه‌كانی بڕیار به جینۆساید ناساندنی تاوانه‌كه،
هێشتا به ته‌واوی مافی خۆیان بۆ نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه، چونكه تا ئێستا زۆربه‌یان ئه‌و
ماڵ و موڵك، خانوو، زه‌وی، باخ ..هتد كه داگیركرابوو بۆیان نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه،
تائێستا زۆربه‌شیان ره‌گه‌زنامه‌ی عیراقی ناسنامه‌یان وه‌رنه‌گرتووه‌ته‌وه، پاش
ئه‌وه‌ی له ساڵی 2006 دا یاسای ژماره (666)ی ره‌گه‌زنامه‌ی عیراقی پوچه‌ڵكرایه‌وه
و كاتی خۆی فه‌یلییه‌كان به‌م یاسایه وڵات به‌در كران كه‌مێك سوودبه‌خش بوو بۆ
گه‌ڕاندنه‌وه‌ی مافی زه‌وتكراویان، تائێستا زیاتر له 6000 فه‌یلی ره‌گه‌زنامه‌ی
بۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها زیاتر له 4500 فه‌یلی ناسنامه‌ی عیراقی بۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها كێشه و گرفتی زۆر ناقۆڵا دێته رێگه‌یان بۆ به ده‌ستهێنانی به‌ڵگه‌نامه‌كانی
كه عیراقی بوونی خۆیان بسه‌لمێنن.
هه‌روه‌ها حكومه‌تی عیراق له ڕێی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌فسه‌ر و پله‌دارانی
رژێمی له‌ناو چووه‌وه ئه‌وه‌نده‌ی تر دڵ و ده‌روونی فه‌یلییه‌كان ئازار ده‌دات
واهه‌ست ده‌كه‌ن كه جارێكی تر كۆمه‌ڵكوژ ده‌كرێنه‌وه.
تاوانه‌كانی ڕژێمی له‌ناوچوو دژ به كورده فه‌یلییه‌كان تاوانی كۆمه‌ڵكوژییه
هه‌روه‌ها له سی و سێهه‌م ساڵیادی كۆمه‌ڵكوژی فه‌یلییه‌كاندا ئه‌نجومه‌نی
وه‌زیرانی حكومه‌تی عیراق بۆ به‌رز راگرتنی یاده‌كه له بیر و هزری گه‌لی عیراقدا
گشتاندنێكی بڵاوكرده‌وه به‌سه‌ر هه‌موو وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌كاندا كه بۆماوه‌ی
هه‌فته‌یه‌ك له (2- تا 9 ی نیسان) رایگه‌یاند كه كۆمه‌ڵكوژی فه‌یلییه‌كان ده‌كاته
دروشمی خۆی (تاوانه‌كانی ڕژێمی له‌ناوچوو دژ به‌كورده فه‌یلییه‌كان تاوانی كۆمه‌ڵكوژییه).
له په‌رله‌مانی عیراقیش له كۆبونه‌وه‌ی 3/4/2013 باس له‌وه كراوه
كه پێویسته به زووترین كات قه‌ره‌بووی ماددی و مه‌عنه‌وی فه‌یلییه‌كان بكرێته‌وه
تاكو شوێنه‌واری ئه‌و زوڵم و زۆره بسڕێته‌وه كه له‌لایه‌ن رژێمی له‌ناوچوو به‌سه‌ریاندا
هاتووه، سه‌ره‌ڕای بڕیاری دانانی وێنه‌ی یه‌كێك له تاوانه تراژیدیه‌كانی كوردی
فه‌یلی له‌سه‌ر دراوی نوێی عیراق. پولی عیراقی، به‌ڵام هێشتا زۆری ماوه كه بارته‌قای
ئه‌و تاوانه بكرێته‌وه بۆ فه‌یلییه‌كان.
ئه‌وه‌ی پێویسته بكرێت بۆ فه‌یلییه‌كان ده‌بێت حكومه‌تی عیراق به ته‌واوی
قه‌ره‌بووی ماددی و مه‌عنه‌ویان بكاته‌وه، ماڵ و موڵكی داگیركراویان بۆ بگه‌ڕێته‌وه
و هه‌روه‌ها چاره‌نووسی شوێن بزرهكانیان ده‌ربخات، ره‌گه‌زنامه و ناسنامه‌ی
عیراقیان بۆ بگێڕێته‌وه، داوای لێبوردنیان لێبكرێت له‌لایه‌ن حكومه‌تی عیراقه‌وه.
له كۆتاییدا ده‌كرێت بوترێت بۆچی رژێمی عیراق به تایبه‌ت دوای هاتنه‌سه‌ر
ده‌سه‌ڵاتی به‌عسییه‌كان له ساڵی 1968 به‌دواوه، ئه‌م شێوازه هه‌ڵسوكه‌ته
دوژمنكارانه‌یان له‌گه‌ڵ كورده فه‌یلییه‌كان كرد؟ وه‌ڵام:
یه‌كه‌م: كاریگه‌ری ئایدۆلۆژیای هیتله‌ر و ستالین له‌سه‌ر رژێم به‌هۆكارێك
داده‌نرێت بۆ سه‌ركوتكردن و له‌ناوبردنی نه‌یار و دوژمنه‌كانی به‌عس كه خۆی له‌كۆمه‌ڵكوژی
كورده فه‌یلییه‌كاندا ده‌بینییه‌وه.
دووه‌م: فه‌یلییه‌كان به‌شێكن له نه‌ته‌وه‌ی كورد، به كردار سه‌لماندوویانه
و به‌شداری شۆڕشه‌كانی كوردیان كردووه، بۆیه دژایه‌تیكردنیان هه‌میشه له به‌رنامه‌ی
به‌عسدا بووه، (دژایه‌تی به‌شێك له‌گشت).
سێهه‌م: فه‌یلییه‌كان له‌سه‌ر مه‌زهه‌بی شیعه‌ن، بۆیه ده‌سه‌ڵاتی به‌عسی
سوننه زۆر به‌ئاشكرا دژیان بووه.
چواره‌م: به‌ده‌ستهێنانی پله‌وپایه‌ی به‌رز له‌لایه‌ن فه‌یلییه‌كانه‌وه
به تێكۆشان و ماندوبوونی خۆیان، به‌تایبه‌ت له پایته‌خت و گرتنه‌ده‌ستی ناوه‌نده
بازرگانی و پیشه‌سازییه‌كان و ئابورییه‌كان، ئه‌مش وایكرد له ڕژێم كه بیر له لادانیان
بكاته‌وه و ده‌ست به‌سه‌ر ناوه‌نده ئابورییهكانیاندا بگرێت.
پێنجه‌م: یاسای ره‌گه‌زنامه‌ی عیراق پاشماوه‌ی ده‌وڵه‌تی عوسمانی و به‌ریتانیا
بوو سوودیان لێوه‌رگرت تا عیراق له‌به‌رژه‌وه‌ندی كه‌مینه‌یه‌كی ئاینی وه‌ك سوننه
به‌كاریبهێنێت و حكومڕانی عیراق بكات.
شه‌شه‌م: له‌سه‌روبه‌ندی شه‌ڕی عیراق - ئێران‌دا رژێم هه‌وڵیدا كورده
فه‌یلییه‌كان ئاودیوی ئێران بكات، تا ئاڵۆزی و گرفتی زیاتر بۆ ئێران دروستبكات و
سه‌رقاڵی بكات به‌كێشه‌ی په‌نابه‌رانه‌وه.
له‌كۆتایی باسهكهماندا ناوی تاوانبارانی دۆسیه‌ی جینۆسایدی فه‌یلییه‌كان
له‌دادگای باڵایی تاوانه‌كانی عیراقدا هاتوون ده‌نووسین، كه بڕیاری دادگایان به‌سه‌ردا
جێبه‌جێكراوه (به‌تاوانی دژی مرۆڤایه‌تی، تاوانی جه‌نگ، تاوانی جینۆساید، تاوانی
پاكتاوی ره‌گه‌زی و مامه‌ڵه‌ی نامرۆڤانه..هتد) تاوانباركران و سزای خۆیان وه‌رگرت:
1- مزبان خضر هادی
2- سه‌عدون شاكر مه‌حمود
3- تارق عه‌زیز عیسا
4- ئه‌حمه‌د حسین خضر
5- عزیز ساڵح حسن
6- فاضل صلفیح محیمید
7- سه‌بعاوی ئیبراهیم الحسن
8- وه‌طبان ئیبراهیم الحسن
9- صابر عبدالعزیز حسین
10- محمد خضیر صباح
11- فاضل عباس ابراهیم
12- ایاد طه شهاب
13- نعمان علی محمه‌د سلێمان
14 عبدالحمید سلیمان ئیبراهیم
15- سعد ساڵح ئه‌حمه‌د
PUKMEDIA / ئەرشیف
هەواڵی زیاتر
-
مەکتەبی سکرتارییەت دوو کەسایەتی دیاری دەڤەری راپەڕین بەسەردەکەنەوە
11:25 PM - 2026-06-03 -
ئامەدسپۆر خانمێکی کورد لە کازاخستانەوە دەخاتە ناو دەستەی کارگێڕییەوە
10:55 PM - 2026-06-03 -
بوومەلەرزەیەک شاری مەرەشی لە باکوری کوردستان هەژاند
05:31 PM - 2026-06-03 -
لەلەندەن رۆمانێك لەبارەی جینۆسایدی كوردەوە بڵاودەكرێتەوە
04:59 PM - 2026-06-03
ئەمانەش ببینە
کۆمپانیاکانی نەوت لە هەرێم دەست بەکارکردن دەکەنەوە
06:40 PM - 2026-06-03
لە دامەزراوەی ڤیژن جەخت لە بەهێزکردنی سیستمی فیدراڵی عیراق کرایەوە
03:47 PM - 2026-06-03
عەمار حەکیم: کۆبوونەوەی بەپەلە بۆ تەواوکردنی کابینەی حکومەت ئەنجام دەدرێت
02:27 PM - 2026-06-03
سبەینێ پێنجشەممە لە هەرێمی کوردستان پشووی رەسمیی دەبێت
11:46 AM - 2026-06-03
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆکوەزیرانی عیراق لیژنەیەک بۆ کۆنترۆڵکردنی چەک پێکدەهێنرێت
عیراق 04:13 PM - 2026-06-03 -
لە دامەزراوەی ڤیژن جەخت لە بەهێزکردنی سیستمی فیدراڵی عیراق کرایەوە
کوردستان 03:47 PM - 2026-06-03 -
رزگار جاسەنەیی: تادوا هەناسە پێشمەرگەی كورد‌و یەكێتیم
ی ن ک 02:50 PM - 2026-06-03 -
عەمار حەکیم: کۆبوونەوەی بەپەلە بۆ تەواوکردنی کابینەی حکومەت ئەنجام دەدرێت
عیراق 02:27 PM - 2026-06-03 -
کوردایەتی واتا حزبایەتی
بیروڕا 11:47 AM - 2026-06-03 -
سبەینێ پێنجشەممە لە هەرێمی کوردستان پشووی رەسمیی دەبێت
کوردستان 11:46 AM - 2026-06-03 -
دووەمین کۆڕبەندی دێلفی بەچاودێری قوباد تاڵەبانی لەسلێمانی دەبەسترێت
کوردستان 10:08 AM - 2026-06-03 -
ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 10:03 AM - 2026-06-03



.png)
.png)
.png)

دابەزێنە

