riklam

مامۆستایەکی زانکۆ: کۆچکردنی کتوپڕی فلامینگۆکان مژدەی ژیانەوەی نوێیە

کوردستان 08:04 PM - 2026-04-03
کۆچی فلامینگۆکان بۆ هەرێم تایبەت

کۆچی فلامینگۆکان بۆ هەرێم

کوردستان

مامۆستایەکی زانکۆ سەبارەت بە هاتنی فلامینگۆکان بۆ دەربەندی ڕانیە و زێی بچووک دەنووسێت: کۆچکردنی کتوپڕی فلامینگۆکان بۆ ناوچەی ڕانیە نیشانەیەکی ڕووحی بەهێز و مژدەی "ژیانەوەی نوێیە" بۆ ناوچەکەمان.

د.ژینۆ خالید محەمەد مامۆستای زانکۆ سەبارەت بە هاتنی فلامینگۆکان بۆ دەربەندی ڕانیە و زێی بچووک دەڵیت: کۆچکردنی کتوپڕی فلامینگۆکان بۆ ناوچەی ڕانیە نیشانەیەکی ڕووحی بەهێز و مژدەی "ژیانەوەی نوێیە" بۆ ناوچەکەمان. ئەم باڵندانە کە لە مێژوودا وەک هێمای "قەقنەس" و نوێبوونەوە ناسراون، گەیشتنیان بەم دەشت و دەرە ئاماژەیە بۆ کۆتایی قۆناغێکی سست و دەستپێکی سەردەمێکی پڕ لە وزە و گەشبینی. وەستانە بێدەنگ و پڕ لە هاوسەنگییەکەیان لەسەر یەک قاچ لە ناو ئاوەکانی دەربەندی ڕانیەدا، پەیامێکی رووحییە بۆ هەموومان کە لە کاتی گۆڕانکارییە گەورەکاندا هاوسەنگی و ئارامیی خۆمان بپارێزین و تەنها تیشک بخەینە سەر لایەنە ئەرێنییەکانی ژیان.

ئاماژە بەوەشدەکات: لە ڕووی ژینگەییەوە، ئەم کۆچە دەگمەنە "موعجیزەیەکی سروشتییە" کە بەهۆی گۆڕانی کەشوهەوا و دۆزینەوەی پەناگەیەکی ئارام لە کوردستاندا ڕوویداوە. جا چ لە دەریاچەی ورمێوە هاتبن یان لە گەشتێکی دوور و درێژی نێوان قاڕەکاندا بن، هەڵبژاردنی ئاوەکانی ڕانیە و زێی بچووک نیشانەی پاکبوونەوە و دەوڵەمەندیی ژینگەی ناوچەکەیە. بینینی ئەم "کاروانە پەمەییانە" هەلێکی زێڕینە بۆ ئێمە تا زیاتر نرخی سروشتە جوانەکەی کوردستان بزانین و وەک هێمایەکی پیرۆز بۆ پێکەوەژیان و جوانیی داهاتوو سەیری بکەین، لەم باروو دۆخە ئالۆزە ئەمە مژدەی خۆشی هێنەرە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket