رۆژی 2ی نیسان شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان چۆڵكران
کوردستان 09:06 AM - 2026-04-02
ئەرشیف
کۆڕەو
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له رۆژی 31ی 3ی 1991 وه ره‌وی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان له‌دژی زوڵم و زۆرداری ده‌ستیپێكرد، به‌ڵام رۆژی 2ی نیسانی هه‌مان ساڵ به رهوه گشتییه‌كه ناوده‌برێت، کە زیاتر له 2 ملیۆن كه‌س له هه‌رێمی كوردستان ماڵی خۆیان جێهێشت، كه مه‌به‌ست لێی ره‌تكردنه‌وه‌ی داگیركاری و به‌ده‌ستهێنانی مافی ئازادی گه‌ل و تاكه‌كه‌سی بوو، كۆڕه‌و وتنی نه‌خێر بوو، بۆ ژیان له ژێر سایه‌ی رژێمێكی دیكتاتۆردا، هه‌روه‌ها بۆ كوردستانی باشوور وه‌چه‌رخانێكی گه‌وره‌یی مێژوویی بوو، چونكه به‌هۆی كۆڕه‌وه‌وه گه‌لان و وڵاتانی دنیا ئاشنابوون به مه‌زڵومیه‌تی ئه‌م گه‌له خێر له خۆنهدیووه.
دیمه‌نه‌كانی كۆڕه‌وی ئه‌م گه‌له هه‌ستی مرۆڤ دۆستانه‌ی زۆرێكی هه‌ژاندن
و باشتر مه‌زڵومیه‌تی ئه‌م گه‌له و سته‌م و ناڕه‌وایی رژێمه یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی
عیراق ده‌ركه‌وت، كۆڕه‌و شڵه‌قاندنی ئه‌و باره چه‌ق به‌ستوییه بوو، كه چه‌ندین
ساڵ بوو له ناخی تاكه‌كاندا په‌نگی خواردبووەوە، دیمه‌نه سه‌رنج راكێش و ناخ هه‌ژێنه‌كانی
كۆڕه‌و به ئاسانی له یاده‌وه‌ریه‌كان ون نابن، كۆڕه‌وه ملیۆنییه‌كه سه‌لماندی
گه‌لی كورد مه‌رگ و ئاواره‌یی پێ خۆشتره له ژێرده‌سته‌یی.
هه‌ربۆیه دانیشتوانی باشووری كوردستان ره‌تیان كرده‌وه له ژێر ده‌سه‌ڵاتی
رژێمی به‌عس بژین، له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌عس و رژێمی دیكتاتۆری سه‌دام حسێن زوڵم و سته‌می
زۆریان به‌رامبه‌ر ده‌كردن، هه‌ربۆیه سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كان پێكه‌وه كۆچیان
كرد، بۆ سه‌ر سنووره‌كان یان بۆناو وڵاتانی دراوسێ، ئه‌و رۆژه‌ش به رۆژی كۆڕه‌وه
مه‌زنه‌كه‌ی كورد ناسرا.
له به‌رامبه‌ریشدا وڵاتانی هاوپه‌یمان هێڵی دژه فڕینیان بۆ رژێمی به‌عس
دانا. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كۆڕه‌و ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی فراوانی له جیهاندا
دروستكرد و ناشرینی و چه‌وساندنه‌وه‌كانی رژێمی به‌عسی ده‌رخست.
له‌و سه‌رده‌مه‌دا له میدیا جیهانییه‌كاندا وێنه و ڤیدیۆكانی كۆڕه‌و
كه بڵاوكرانه‌وه، هه‌ست و سۆزی جیهانی هه‌ژاند، به‌وپێیه‌ی ده‌ریخست كه كوردان
به گڕوتینی زیاتره‌وه له راپه‌ڕین یه‌كگرتوو بوون و هێزی به‌عسیان په‌كخست و له
هیچ شتێك ناسڵەمنهوه.
زیاتر لە 2 ملیۆن کورد خاکیان بەجێهێشت
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له كۆڕه‌وه‌كه‌دا زیاتر له دوو ملیۆن كورد خاكی
خۆیان به‌جێهێشت و ژماره‌یه‌كی زۆری هاووڵاتییش شه‌هید و بریندار بوون، به‌ڵام ده‌ستكه‌وتی
گه‌وره‌ی هه‌بوو، هه‌روه‌ك یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین رووداوی سیاسی له مێژووی
كورد دا، له‌به‌رئه‌وه‌ی بۆ هه‌میشه ده‌سه‌ڵاتی به‌عسیان ره‌تكرده‌وه.
به‌وپێیه‌ی كۆڕه‌و شانبه‌شانی
راپه‌ڕین بوونه دوو ناو و دوو ئازایه‌تی و شانازی بۆ كورد، كه گه‌له‌كه‌مانی به
جیهان ناساند، هه‌روه‌ها كۆڕه‌و وای له جیهان كرد چیتر چاو له‌و زوڵم و سته‌مه‌ی
به‌عس به‌رامبه‌ر كورد دانه‌خه‌ن.
هه‌ر له دوای كۆڕه‌وه مه‌زنه‌كه، میدیاكانی جیهان به خه‌مبارییه‌وه
باسی ئه‌و رووداوه‌یان ده‌كرد، ته‌نانه‌ت جۆرج بۆشی باوك كه ئه‌وكاته سه‌رۆكی ئه‌مریكا
بوو داوای له وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی كردبوو، سه‌ردانی ئاواره‌كانی سه‌ر
سنوور بكات و ئه‌و وێنانه‌ی ئه‌و وه‌زیره گرتبووی له ته‌واوی میدیا جیهانییه‌كان
بڵاوكرانه‌وه، كه بۆ یه‌كه‌مجار بوو به‌و شێوه‌یه میدیا جیهانییه‌كان گرنگی به
كورد بده‌ن.
ره‌تكردنه‌وه‌ی زوڵم و سته‌م له لایه‌ن گه‌لێكه‌وه
كۆڕه‌وه مه‌زنه‌كه بووه چه‌كێكی به‌هێز بۆ ئاشنابوونی گه‌لانی
جیهان به گه‌لێكی بێ ناسنامه و به بیرهێنانه‌وه‌ی گه‌لێكی فه‌رامۆشكراو بوو
بۆ دوژمنان.
وێڕای هه‌موو نه‌هامه‌تی و كاره‌ساته‌كانی، له‌هه‌مانكاتدا جووڵه‌یه‌كی
به كۆمه‌ڵی گشتی و سه‌رتاسه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌ك بوو كه زۆر مانا‌و ئاماژه‌ی گه‌وره‌ی
تێدا بوو، وه‌كو (ره‌تكردنه‌وه‌ی زوڵم و سته‌م له‌لایه‌ن گه‌لێكه‌وه كه ئاماده
نه‌بوو له ژێر ده‌ستی رژێمێكی كۆكۆژدا درێژه به‌ژیان بدات، له نێوان دووانه‌ی
نان و ئازادی‌دا، گه‌لی كوردستان ئازادی هه‌ڵبژارد و چوونه ده‌ره‌وه‌شی خۆده‌ربازكردن
بوو له كۆت و به‌ندی ده‌سه‌ڵاتێكی دژ به ئازادی، هه‌روه‌ها ریفراندۆمێكی سه‌رتاسه‌ری
و میللی بوو، كه تیایدا گه‌لی كوردستان به شێوازێكی نوێ واقیعێكی ده‌یان ساڵه‌ی
سه‌پێنراوی ره‌تكرده‌وه، له هه‌مانكاتیشدا داوایه‌كی خۆڕسكانه بوو بۆ
دیاریكردنی مافی چاره‌نووسی خۆی.
كۆڕه‌و نه‌یهێشت دۆزی ره‌وای كورد وه‌كو جارانی دیکە وه‌كو كێشه‌یه‌كی
ناوخۆی بمێنێته‌وه، له‌وه‌شدا ئه‌و شۆڕشه‌ی له بواری گه‌یاندندا رووی‌دابوو
رۆڵێكی مه‌زنی گێڕا، چونكه رۆژنامه‌نووسان و میدیاكانی جیهان زۆر به خێرای هه‌واڵ
و وێنه تراژیدییه‌كانی كۆڕه‌وی ملیۆنی گه‌لی كوردستانی عیراقیان به هه‌موو جیهان
گه‌یاند، به‌وه‌ش رای گشتی ئه‌وروپا و ئه‌مریكا و سه‌نته‌ره بڕیاربه ده‌سته‌كان
و گرووپه‌كانی گوشار له هه‌موو جیهان دیمه‌نه‌كانی كۆڕه‌ویان بینی و چیدی كه‌س نه‌یتوانی
چاو له‌و زوڵمه بپۆشێت، كه به به‌رچاوی جیهانه‌وه له كورد ده‌كرا.
کۆڕەو گرنگی زۆری هەبوو
له دوای كۆڕه‌وه مه‌زنه‌كه‌ی كوردستان و له به‌رواری 5ی نیسانی
1991 ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی بڕیاری ژماره 688ی ده‌ركرد، كه تێیدا
ئاماژه‌ی به‌و كرده‌وانه‌ی رژێمی به‌عس كردبوو، كه دژی عیراق به گشتی و كورد به‌تایبه‌تی
كرابوو، به‌وهۆیه‌وه ده‌ستی هاوكاری و فریاگوزاری بۆ هاووڵاتییانی كوردستان ده‌ستیپێكرد
و ئازادی بۆ كوردستان به‌رقه‌رار بوو.
ئه‌م بڕیاره‌ش چه‌ند گرنگییه‌كی هه‌بوو، گرنگییه‌كان به سێ شێوه بوو
هه‌م بۆ جیهان و عیراق و هه‌م بۆ كوردستانیش:
گرنگییه‌كه‌ی بۆ كوردستان به‌مشێوه‌یه بوو: (بووه هۆی دیاریكردنی
ناوچه‌ی ئارام له سه‌رووی هێڵی 36 بۆ هه‌رێمی كوردستان و پاراستنی گه‌له‌كه‌ی له
رژێمی سه‌دام، هه‌روه‌ها بوو به هۆكارێكی یاریده‌ده‌ر بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی
ساڵی 1992 بۆ په‌رله‌مان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و زۆربه‌ی ده‌ستكه‌وته‌كانی
دواتریش).
گرنگییه‌كه‌ی بۆ عیراقیش به‌مشێوه‌یه بوو: (بووه هۆی ده‌رچوواندنی
بڕیاری كۆنگرێسی ئه‌مریكا له‌ساڵی 1996 له ژێر ناوی (رزگاركردنی عیراق)، له لایه‌می
دیکه‌وه بووه هۆی یارمه‌تیدانی ئۆپۆزسیۆنی عیراقی بۆ رووخاندنی رژێمی سه‌دام).
گرنگییه‌كه‌ی بۆ جیهانیش به‌مشێوه‌یه بوو: (بنه‌مای ده‌ستێوه‌ردانی
مرۆیی په‌سه‌ندكرا له كاروباری نێوخۆیی وڵاتانێكی خاوه‌ن سیستمی سته‌مكار، هه‌روه‌ها
له حوزه‌یرانی 1991 رێككه‌وتننامه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی ئیمزاكرا، بۆ پێدانی مافی
ده‌ستێوه‌ردانی مرۆیی بۆ راگرتنی ئه‌و سته‌مكاریانه‌ی دژ به مافه‌كانی مرۆڤ و
یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌هه‌ر وڵاتێكدا ده‌كرێت، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی له
كانوونی یه‌كه‌می 1991 نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بڕیارێكی په‌سه‌ند كرد، كه رێگه‌ی
ده‌دا به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ یارمه‌تیدانی هه‌ر ده‌وڵه‌تێك بۆ ئه‌نجامدانی
هه‌ڵبژاردن له چوارچێوه‌ی پڕۆسه‌ی ئاشتی ناوچه‌یی و جیهانی له‌سه‌ر داوای هه‌ر ده‌وڵه‌تێكی
خاوه‌ن سه‌روه‌ری).
له كۆتاییدا گرنگه تیشك بخرێته‌سه‌ر ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی كه پێویستن
له ئێستادا و به ئیلهام وه‌رگرتن له كۆڕه‌وه‌كه‌ی به‌هاری ساڵی 1991 بگرینه‌به‌ر، له‌وانه‌ش: (له‌لایه‌ك ئاگاداركردنه‌وه‌ی به‌رده‌وامی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌و
راستییه‌ی كه به زۆر پێكه‌وه‌لكاندنی گه‌لان پڕۆسه‌یه‌كی كارهساتهێنه و گه‌لانی
ئازادیخواز ده‌كاته قوربانی ده‌ستی سته‌مكاران. له لایه‌كی دیکەشه‌وه
زیندووكردنه‌وه‌ی كێشه‌ی له مێژینه‌ی گه‌له‌كه‌مان و به‌ده‌مه‌وه‌هاتنی زلهێزان
به‌لای دۆزی كورده‌وه وه‌ك دۆزێكی سیاسی و ره‌وای گه‌لێك كه شایانی مافێكی
باشتری سیاسی بێت، له‌وه‌ی ئێستای، ئه‌مه جگه له مافی هه‌بوونی ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ
بۆ گه‌لی كوردستان، ئه‌و گه‌له‌ی كه به‌كرده‌وه ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیانی سیاسی و
ئایینی وه‌ك جوانترین نموونه له‌م ناوچه‌یه‌دا به‌رجه‌سته كردووه. له‌وانه‌ش
گرنگتر ئه‌وه‌یه به له به‌رچاوگرتنی قه‌باره‌ی ئه‌و قوربانییانه‌ی كه گه‌لی
كوردستان له شه‌ڕی دژ به رێكخراوی تیرۆرستیی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ناسراو به داعش پێشكه‌شیكردووه،
هه‌روه‌ها زه‌مینه‌سازكردن بۆ گفتوگۆی سیاسییانه‌ی هێمن له‌نێوان عیراق و هه‌رێمی
كوردستان.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەکتەبی سکرتارییەت دوو کەسایەتی دیاری دەڤەری راپەڕین بەسەردەکەنەوە
11:25 PM - 2026-06-03 -
ئامەدسپۆر خانمێکی کورد لە کازاخستانەوە دەخاتە ناو دەستەی کارگێڕییەوە
10:55 PM - 2026-06-03 -
بوومەلەرزەیەک شاری مەرەشی لە باکوری کوردستان هەژاند
05:31 PM - 2026-06-03 -
لەلەندەن رۆمانێك لەبارەی جینۆسایدی كوردەوە بڵاودەكرێتەوە
04:59 PM - 2026-06-03
ئەمانەش ببینە
کۆمپانیاکانی نەوت لە هەرێم دەست بەکارکردن دەکەنەوە
06:40 PM - 2026-06-03
لە دامەزراوەی ڤیژن جەخت لە بەهێزکردنی سیستمی فیدراڵی عیراق کرایەوە
03:47 PM - 2026-06-03
عەمار حەکیم: کۆبوونەوەی بەپەلە بۆ تەواوکردنی کابینەی حکومەت ئەنجام دەدرێت
02:27 PM - 2026-06-03
سبەینێ پێنجشەممە لە هەرێمی کوردستان پشووی رەسمیی دەبێت
11:46 AM - 2026-06-03
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆکوەزیرانی عیراق لیژنەیەک بۆ کۆنترۆڵکردنی چەک پێکدەهێنرێت
عیراق 04:13 PM - 2026-06-03 -
لە دامەزراوەی ڤیژن جەخت لە بەهێزکردنی سیستمی فیدراڵی عیراق کرایەوە
کوردستان 03:47 PM - 2026-06-03 -
رزگار جاسەنەیی: تادوا هەناسە پێشمەرگەی كورد‌و یەكێتیم
ی ن ک 02:50 PM - 2026-06-03 -
عەمار حەکیم: کۆبوونەوەی بەپەلە بۆ تەواوکردنی کابینەی حکومەت ئەنجام دەدرێت
عیراق 02:27 PM - 2026-06-03 -
کوردایەتی واتا حزبایەتی
بیروڕا 11:47 AM - 2026-06-03 -
سبەینێ پێنجشەممە لە هەرێمی کوردستان پشووی رەسمیی دەبێت
کوردستان 11:46 AM - 2026-06-03 -
دووەمین کۆڕبەندی دێلفی بەچاودێری قوباد تاڵەبانی لەسلێمانی دەبەسترێت
کوردستان 10:08 AM - 2026-06-03 -
ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 10:03 AM - 2026-06-03



.png)
.png)
.png)

دابەزێنە

