وەزارەتی بازرگانی: گەیشتووینەتە حاڵەتی خۆبژێوی
عیراق 03:44 PM - 2026-03-29
میدیاکان
گەنم
وەزارەتی
بازرگانی عیراق، رایدەگەیەنێت گەیشتووینەتە خاڵی خۆبژێوی و دووپاتیشی دەکاتەوە هەموو
رێکارێکی پێویستیان بۆ وەرگرتنی گەنمی ئەمساڵ گرتووەتە بەر.
حەیدەر نوری گەرعاوی
بەڕێوەبەری کۆمپانیای گشتی بازرگانی دانەوێڵە، رایگەیاند:کۆمپانیای گشتی بۆ
بازرگانی دانەوێڵە هەموو ڕێکارێکی پێویستی گرتووەتەبەر بۆ وەرزی ئێستای بەبازاڕکردنی
گەنم، هەروەها سەرجەم کۆگاکانی پارێزگاکان بۆ وەرگرتنی گەنمی ئەمساڵ ئامادەکراون.
ئاماژەی بەوەشکرد:
بەپێی پێشبینییەکان بۆ ئەمساڵ دەگەینە خاڵی خۆبژێوی، بەپێی ئەو بڕەی کە وەزارەتی کشتوکاڵ
دیاریکردووە، کە لە نێوان 4 بۆ 4.5 ملیۆن
تۆندایە، ئەم بڕەش بەشی تەواوی پێداویستییەکانی عیراق دەکات.
لەبارەی
کۆگاکردنی گەنمیش، حەیدەر نوری گەرعاوی، رایگەیاند: کۆگاکردنی گەنم لەسەرجەم
پارێزگاکان دەبێت، هەروەها دەتوانین بەهۆی ئەو کۆگایەنەوە تەواوی گەنمی جوتیاران
وەربگرین.
لە بارەی شایستە
داراییەکانی جوتیارانیش، حەیدەر نوری گەرعاوی بەڕێوەبەری کۆمپانیای گشتی بازرگانی
دانەوێڵە ، رایگەیاند: دیاریکردنی میکانیزم و کاتی خەرجکردنیان
لە ئەستۆی وەزارەتی داراییە، کە ئەرکی دابین کردنی لە ئەستۆ گرتووە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
11:13 AM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
12:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوتى بەرزکردەوە و ئاڵتونیشى دابەزاند
جیهان 10:48 AM - 2026-07-20 -
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19 -
میدیای بەرپرسیار بەرامبەر میدیای چەواشەکار
بیروڕا 09:03 PM - 2026-07-19




.jpg)


دابەزێنە

