وۆڵ ستریت جۆرناڵ: ئێران بە تەواوەتی بوو بە خاوەنی گەروی هورمز
جیهان 08:21 PM - 2026-03-11
رژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ
گەرووی هورمز
رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ رایدەگەیەنێت: سەرەڕای هەڵگیرسانی جەنگ و ئاڵۆزییەکان لە ناوچەکە، ئامارەکان دەریدەخەن، کە ئێران توانیویەتی کۆنترۆڵی گەرووی هورمز بکات و ئاستی هەناردەکردنی نەوتەکەی تەنانەت بۆ زیاتر لە قۆناغی پێش جەنگ بەرز بکاتەوە.
رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ لە نوێترین راپۆرتیدا رایگەیاند: ئێران توانیویەتی کۆنترۆڵی گەرووی هورمز بکات و ئاستی هەناردەکردنی نەوتەکەی تەنانەت بۆ زیاتر لە قۆناغی پێش جەنگ بەرز بکاتەوە، لە کاتێکدا وڵاتانی تری کەنداو وەک سعودیە و عیراق بەدەست دۆزینەوەی رێگەی جێگرەوە بۆ دەربازبوون لەو گەرووە دەناڵێنن، ئێران بە هاوکاری "کەشتیگەلە سێبەرەکان" و کڕیارە چینییەکان، رۆژانە بە تێکڕا 2.1 ملیۆن بەرمیل نەوت هەناردە دەکات، ئەمەش وەک هێڵێکی رزگارکەری دارایی بۆ تاران دادەنرێت لە کاتێکدا لەلایەن ئەمریکا و ئیسرائیلەوە ڕووبەڕوی هێرشی توند بووەتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، سوپای پاسدارانی ئێران هەڕەشەی توندی ئاراستەی هەر کەشتییەک کردووە، کە بیەوێت بەبێ رەزامەنی ئەوان بە گەرووەکەدا تێپەڕێت، ئەمەش بووەتە هۆی ترس لای کۆمپانیاکانی گواستنەوەی دەریایی و بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بۆ زیاتر لە 92 دۆلار، هەرچەندە دواتر نرخەکان کەمێک دابەزین.
رۆژنامەکە ئەوەشی خستوەتەڕوو: زۆربەی ئەو کەشتییانەی ئێستا بە سەلامەتی بە گەرووەکەدا تێپەڕ دەبن، ئەو کەشتییە چینییانەن کە لە رێگەی بێتەلەوە خۆیان بە "دۆستی ئێران" دەناسێنن یان ئەو تانکەرانەن، کە ئاڵای وڵاتانی تر بەکاردەهێنن بۆ خۆدزینەوە لە سزاکانی ئەمریکا.
ئەمەش لەکاتێکدایە، لە ڕووی سەربازییەوە، فەرماندەکانی هێزی دەریایی سوپای پاسداران هۆشدارییان داوە کە هەر هەوڵێکی ئەمریکا بۆ پاسەوانیکردنی کەشتییە بازرگانییەکان، بە توندترین شێوە و لە رێگەی موشەک و درۆنی خۆکوژەوە وەڵام دەدەنەوە و هەر ئەمڕۆش دوو کەشتی کرانە ئامانج و میدیاکانی ئێران وێنەکەیان بڵاوکردەوە، هاوکات شارەزایانی کەرتی وزە پێیان وایە تەنها رێککەوتنی ئاگربەست یان دەستێوەردانی سەربازیی راستەوخۆ دەتوانێت دۆخی گەرووەکە بۆ وڵاتانی تری بەرهەمهێنەری نەوت ئاسایی بکاتەوە، چونکە لە ئێستادا تەنها تاران و هاوپەیمانە بازرگانییەکانی سوودمەندی سەرەکین لەم چەقبەستووییە ستراتیژییە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
11:13 AM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ پێشوازیکرد لە کونسوڵی گشتیی فەرەنسا
07:46 PM - 2026-07-20
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوتى بەرزکردەوە و ئاڵتونیشى دابەزاند
جیهان 10:48 AM - 2026-07-20 -
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19 -
میدیای بەرپرسیار بەرامبەر میدیای چەواشەکار
بیروڕا 09:03 PM - 2026-07-19



.jpg)

.jpg)

دابەزێنە

