پەرلەمانتارێکی بەریتانیا پرۆژە یاسای پاراستنی کورد پێشکەشی پەرلەمان دەکات
کوردستان 05:19 PM - 2026-02-01
میدیاکان
جێرمی کۆربین پەرلەمانتارێکی بەریتانیا
پەرلەمانتارێکی
بەریتانیا پرۆژە یاسایەکی پێشکەشی پەرلەمانی وڵاتەکەی کردووە و داوای پاراستنی مافە
کلتوری و سیاسییەکانی کورد دەکات ، داواش لە حکومەتی وڵاتەکەی دەکات رۆڵی خۆی لە
پاراستنی کورد ببینێت و هاووڵاتیانی سڤیل لە هەڕەشەکان بپارێزێت.
جێرمی کۆربین، سەرکردەی
پێشووی پارتی کرێکاران و پەرلەمانتاری سەربەخۆ، بۆ پاڵپشتی کوردانی رۆژئاڤا
پڕۆژەیاسای پاراستنی کورد پێشەکەشی پەرلەمانی وڵاتەکەی کرد و 28 پەرلەمانتاریش
ئیمزایان لەسەر پرۆژە یاساکە کردووە.
پرۆژە یاساکە، داوا لە
حکومەتی بەریتانیا دەکات رۆڵی دیپلۆماسی خۆی بگێرێت دژی ئەو هێرشانەی دەکرێتە سەر
کوردانی رۆژئاڤا، هەروەها داواش دەکات مافە سیاسییەکانی کورد لە دەستوری نوێی سوریادا
بچەسپێنرێت.
پرۆژە یاساکە،
داواکارییەکانی کورد لەخۆی دەگرێت و پاڵپشتیان دەکات، وەک دانپێدانان بە مافی
سیاسی و کۆمەڵایەتی کورد، هەروەها بەپێویستیشی دەزانێت کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی فشار لە
سوریا بکات، بۆ ئەوەی کورد ناسنامە و ئیدارەی خۆسەری لە رۆژئاڤا پارێزراو بێت.
لەلایەکی دیکەوە، جێرمی کۆربین لە پەیامێکیدا کە ئاراستەی وەزیری
دەرەوەی وڵاتەکەی کردووە، داوای کردووە بەریتانیا پشتگیری لە ئاگربەست و رێککەوتنی
حکومەتی سوریا و نوێنەرانی کورد بکات و هاووڵاتیانی سڤیل لە کۆچپێکردنی زۆرەملێی
تۆڵەکردنەوە و رفاندن بپارێزێت.
ئەمەش لەکاتێکدایە، ليندسی گراهام سيناتۆری کۆمارييەکان و
ڕيچارد بلومێنتاڵ سيناتۆری ديموکراتەکان، رۆژی 29ی1ی2026، پڕۆژە ياسايەکيان لەژێر
ناونيشانی (ياسای پاراستنی کوردەکان) پێشکەشی ئەنجومەنی پيرانی ئەمريکا کرد، کە
سزا بەسەر حکومەتی سوریا و هەرتاکێکی بیانیدا دەسەپێنێت کە هێرش بکاتە سەر کوردانی
رۆژئاڤا.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
11:13 AM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
12:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19 -
میدیای بەرپرسیار بەرامبەر میدیای چەواشەکار
بیروڕا 09:03 PM - 2026-07-19 -
هاوخەمی بافڵ تاڵەبانی بۆ دکتۆر محەمەد خۆشناو
پرسەنامە 08:19 PM - 2026-07-19 -
نێروەیی: سەرۆک بافڵ سەلماندییەوە کە سەرکردەی خەمخۆری گەلەکەیەتی
کوردستان 06:25 PM - 2026-07-19




.jpg)


دابەزێنە

