مەزڵوم عەبدی: سوپاسی پشتگیرییەکانی سەرۆک بافڵ دەکەم
کوردستان 09:57 AM - 2026-01-26
جەزیرە نێت
مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات
فەرماندەی گشتی
هێزەکانی سوریای دیموکرات رایدەگەیەنێت: هەرچی لە ناوچە کوردستانییەکان رێککەوتنی
لەسەر بکرێت، لە عەفرین و سەریکانیش جێبەجێ دەکرێت، دەشڵێت: سەرکردە سیاسییە کوردەکان
لە هەرێمی کوردستان بەتایبەت بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی
کوردستان زۆر پشتگیرییانکردووین.
جەنەراڵ مەزڵوم
عەبدی فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لە چاوپێکەوتنێکدا لەکەناڵی ئاسمانی
روناهی رایگەیاند: سوود لە قۆناغی ئاگربەست وەردەگرین و هەوڵدەدەین لەم ماوەیەدا پێشکەوتنی
کردەیی لەسەر رێککەوتنی 18ی کانوونی دووەم بەدەست بهێنین.
راشیگەیاند: بەپێی
رێککەوتنەکە هێزەکانی حکومەت ناچنه ناو ناوچه کوردستانییەکان، بەڵکو دامودەزگاکانی
ئێمه لەگەڵ دامودەزگاکانی حکوومەتدا ئاوێته دەکرێن و لەگەڵ
حکومەتی سوریا لەپەیوەندیداین، هاوکات ئەمریکا لەڕێگەی دامەزراوە سیاسی و سەربازییەکانەوە
چاودێری دۆخەکە دەکات.
فەرماندەی گشتی
هێزەکانی سوریای دیموکرات ئاماژەی بەوەشکرد، ناومان بۆ پۆستە حکومییەکان پێشنیارکردووە،
لەوانە بریکاری وەزیری بەرگری و پارێزگاری حەسەکە، بەڵام تا ئێستا رێککەوتنی
کۆتایی لەسەر نەکراوە، هەروەها داوامان لە هێزەکانی حکومەت کرد نەچنە ناو گوندە
کوردنشینەکانی کۆبانێ، چونکە ناوچەکە سەرکردایەتی قۆناغی داهاتوو دەکات، ئەوانیش رازیبوون
و لە هەستیاری پرسەکە تێگەیشتن.
عەبدی راشیگەیاند:
سەرکردە سیاسییە کوردەکان لە هەرێمی کوردستان بەتایبەت بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و سەرۆککۆماری عیراق و سەرکردەکانی عیراق لەم قۆناغەدا
پاڵپشتییان کردین و زۆر بە گرنگی دەزانین.
ئاماژەی
بەوەشکرد، هەرچی لە ناوچە کوردستانییەکان رێککەوتنی لەسەر بکرێت، لە عەفرین و سەریکانیش
جێبەجێ دەکرێت، جەختیشی لەوەکردەوە کە هەموو ئەو کەسانەی بەرپرسیارن لە پێشێلکارییەکان
لەڕێگەی یاساییەوە لێپرسینەوەیان لەگەڵ دەکرێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
11:13 AM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
12:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19 -
میدیای بەرپرسیار بەرامبەر میدیای چەواشەکار
بیروڕا 09:03 PM - 2026-07-19 -
هاوخەمی بافڵ تاڵەبانی بۆ دکتۆر محەمەد خۆشناو
پرسەنامە 08:19 PM - 2026-07-19




.jpg)


دابەزێنە

