شێخ جەعفەر جەخت لەبەردەوامیی پەیوەندییەكانی نێوان ئەمریكاو هەرێم دەكاتەوە
کوردستان 04:36 PM - 2026-01-23
راگەیاندنی جێگری سەرۆكی هەرێم
سەردانی جێگری سەرۆكی هەرێم بۆ ئەمریكا
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان، كە بەبانگهێشتنامەیەكی رەسمی لە ئەمریكا بوو چەند دیدار و كۆبوونەوەیەكی لەگەڵ ژمارەیەك لە سیناتۆر و ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران لە كۆنگرێسی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا كە لەهەردوو پارتی كۆماریی و دیموكراتەكان پێكهاتبوو، هەروەها چەند كەسایەتییەكی سیاسی و شرۆڤەكار و شارەزا لە كاروبارەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەنجامدا.
جێگری سەرۆكی هەرێم لە دیدار و كۆبوونەوەكانیدا لە واشنتۆن، سوپاس و پێزانینی زۆری هەرێمی كوردستانی بۆ هاریكاریی و پشتگیریی بەردەوامی ئەمریكا لە عیراق و هەرێمی كوردستان دەربڕی، هەروەها سوپاسی تایبەتی كۆنگرێسی ئەمریكای كرد، سەبارەت بە پاڵپشتییەكانیان لە پڕۆسەی چاكسازیی وەزارەتی پێشمەرگە و دروستبوونی هێزێكی نیشتمانی لەپێناو سەقامگیریی و پاراستنی قەوارەی هەرێمی كوردستان و جەختیشی لە پەرەپێدان و بەردەوامیی پەیوەندییەكانی نێوان ئەمریكا و هەرێمی كوردستان لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی هاوبەش كردەوە.
هەر لە دیدار و كۆبوونەوەكانیدا لەگەڵ لێپرسراوانی ئەمریكا، باس لە دوایین بارودۆخی عیراق و ناوچەكە، لەگەڵ هەڕەشە و مەترسییەكانی داعش و چۆنییەتی روبەڕوبوونەوەی تیرۆر كرا، هەروەها رووداو و پەرەسەندنە هەرێمییەكان و كاریگەرییەكانی لە سەر عیراق و رۆڵی هەرێمی كوردستان لە بەهێزكردنی ئارامیی و ئاسایشی ناوچەكە، بەشێكی تری نێو كۆبوونەوە و گفتووگۆكانیان بوو.
لە میانەی سەردانەكەی جێگری سەرۆكی هەرێم بۆ ئەمریكا، كۆنگرێسمانان و بەرپرسانی سیاسیی و شرۆڤەكارانی بواری سیاسی و ئەمنی ئەمریكا وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵیان بە سەردانەكەی بەڕێزیان، رێز و پێزانینی زۆریشیان بۆ هەرێمی كوردستان و ئازایەتی و قارەمانێتیی و قوربانیدانی پێشمەرگە دەربڕی، هەروەها جەختیشیان لە گرنگیی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی كوردستان كردەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
11:13 AM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
12:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19 -
میدیای بەرپرسیار بەرامبەر میدیای چەواشەکار
بیروڕا 09:03 PM - 2026-07-19 -
هاوخەمی بافڵ تاڵەبانی بۆ دکتۆر محەمەد خۆشناو
پرسەنامە 08:19 PM - 2026-07-19




.jpg)


دابەزێنە

