سیناتۆری کۆمارییەکان: هەر جوڵەیەک دژی کورد کاردانەوەی ئەمریکای لێدەکەوێتەوە
جیهان 07:46 PM - 2026-01-14
RS
لیندزی گراهام سیناتۆری دیاری کۆمارییەکان
سیناتۆری دیاری کۆمارییەکان، پەیامێکی توند ئاراستەی حكومەتی نوێی سوریا و تورکیا دەکات و رایدەگەیەنێت: هەر جووڵەیەک دژی کورد بکرێت، کاردانەوەی توندی ئەمریکای لێ دەکەوێتەوە.
لیندزی گراهام سیناتۆری دیاری کۆمارییەکان رایگەیاند: بەتەواوی پشتیوانی لە داواکەی سیناتۆر "ڕیچ" دەکەم بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە لە سوریا و ئاگادارکردنەوەی حكوومەتی نوێی سووریا، بەوەی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ دژی کەمینەکان قبووڵ ناکرێن.
راشیگەیاند: ئەوەی لە هەمووی زیاتر جێی نیگەرانییە، بەدەستگەیشتنی ڕاپۆرتی بڕواپێکراوە کە هێزەکانی سوپای سوریا و تورکیا لەوانەیە زیاتر بەرەو پێشەوە بچن دژی هاوپەیمانە کوردەکانمان، باوەڕیشم وایە ئەم جووڵەیە کاردانەوەی بەهێزی ئەمەریکای لێ دەکەوێتەوە.
گراهام ڕوونیشکردەوە، هەرچەندە پشتیوانی لە پێدانی دەرفەتێک بە حكومەتە نوێیەکەی سووریا دەکەم، بەڵام هێرشی ئاشکرا بۆ سەر هاوپەیمانە کوردەکانمان قبووڵ ناکەم، چونکە ئەوان هێزی سەرەکی بوون لە تێکشکاندنی خەلافەتی داعش و بە درێژایی ساڵان هاوپەیمانێکی بەهێز بوون لەگەڵ ئیسرائیل، بۆیە داوا لە حکومەتی نوێی سوریا دەکەم ژیرانە بڕیار بدەن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
11:13 AM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
12:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19 -
میدیای بەرپرسیار بەرامبەر میدیای چەواشەکار
بیروڕا 09:03 PM - 2026-07-19 -
هاوخەمی بافڵ تاڵەبانی بۆ دکتۆر محەمەد خۆشناو
پرسەنامە 08:19 PM - 2026-07-19




.jpg)


دابەزێنە

