بانکی ناوەندنی عیراق راگەیەنراوێکی لەسەر ناجێگیری بەهای دینار بڵاوکردەوە
کوردستان 10:08 AM - 2026-01-07
PUKMEDIA
دینار و دۆلاری ئەمریکی
بەڕێوەبەری راگەیاندنی بانکی ناوەندی عیراق
رایدەگەیەنێت: هیچ گۆڕانکارییەک لە نرخی رەسمی دۆلاردا
روینەداوە و وەک خۆی جێگیرە کە 1320 دینارە بۆ هەر دۆلارێک و ئەو نرخە بەرزەی ئێستا مامەڵەی پێوە
دەکرێت، پەیوەندی بە خواستی بازاڕی ناڕەسمییەوە هەیە لە دەرەوەی سیستمی ئەو بانکە
رێگەپێدراوانەی کاری حەواڵەی دەرەکی دەکەن.
دوای بەرزبوونەوەی نرخی
دۆلار، حەیدەر غازی بەڕێوەبەری راگەیاندنی بانکی ناوەندی عیراق بە رۆژنامەی سەباح-ی راگەیاند: هیچ گۆڕانکارییەک لە نرخی رەسمی دۆلاردا روینەداوە و وەک
خۆی جێگیرە کە 1320 دینارە بۆ هەر دۆلارێک و ئەو نرخە بەرزەی ئێستا مامەڵەی پێوە
دەکرێت، پەیوەندی بە خواستی بازاڕی ناڕەسمییەوە هەیە لە دەرەوەی سیستمی ئەو بانکە
رێگەپێدراوانەی کاری حەواڵەی دەرەکی دەکەن، هاوکات بانکی ناوەندی هۆکاری
سەرەکی بەرزبوونەوەی دۆلار لە بازاڕی رەش (بازاڕی هاوتەریب) بۆ جێبەجێکردنی باجی
گومرکی پێشوەختە دەگەڕێنێتەوە، کە وایکردووە خواست لەسەر دۆلار لە دەرەوەی سیستمی
بانکی زیاد بکات.
راشیگەیاند: وەرگرتنی
باجی گومرکی پێشوەختە بۆ مەبەستی حەواڵە، فشارێکی گەورەی لەسەر بازرگانان و
داواکارانی دۆلاری نەقد دروستکردووە، ئەمەش هۆکاری سەرەکی بووە بۆ لاوازبوونی
دینار لە بازاڕە ناوخۆییەکاندا و وەک خۆشمان بەردەوامین لە چاودێریکردنی بازاڕ و
گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست بۆ جێگیرکردنی نرخ و پاراستنی بەهای دراوی نیشتمانی.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
11:13 AM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
12:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19 -
میدیای بەرپرسیار بەرامبەر میدیای چەواشەکار
بیروڕا 09:03 PM - 2026-07-19 -
هاوخەمی بافڵ تاڵەبانی بۆ دکتۆر محەمەد خۆشناو
پرسەنامە 08:19 PM - 2026-07-19




.jpg)


دابەزێنە

