فراكسیۆنی یه‌كێتی: دابه‌شكردنی هاوكارییه‌كان له‌چه‌مچه‌ماڵ به‌شه‌فافی به‌ڕێوه‌چوو
کوردستان 11:30 AM - 2025-12-24
PUKMEDIA
فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌په‌رله‌مانی كوردستان
فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت: وه‌ك چاودێرانی پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی هاوكارییه‌كانی چه‌مچه‌ماڵ دڵخۆشین به‌وه‌ی پرۆسه‌كه زۆر به‌باشی به‌ڕێوه‌چوو، هه‌روه‌ها سوپاسی قوباد تاڵه‌بانی ده‌كه‌ین كه كۆمسیۆنێكی دروستكرد بۆ هاوكاریكردنی زیانلێكه‌وتوانی چه‌مچه‌ماڵ.
هه‌ڵمه‌ت هۆشیار به‌ناوی فراكسیۆنی یه‌كێتییه‌وه له‌په‌رله‌مانی كوردستان سه‌باره‌ت به لافاوه‌كه‌ی چه‌ند رۆژی رابردووی چه‌مچه‌ماڵ له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: رۆژی 9ی ئه‌م مانگه كاره‌ساتێكی سروشتی نه‌خوازراو به‌هۆی بارانی به‌خوڕه‌وه روییدا و بووه هۆی دروستبوونی لافاو له‌چه‌مچه‌ماڵ و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه، لێره‌وه پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاڕاسته‌ی كه‌سوكاری قوربانیان ده‌كه‌ین و هیوای زوو چاكبوونه‌وه‌ش بۆ برینداره‌كان ده‌خوازین، هه‌روه‌ها به پێویستی ده‌زانین سوپاسی سه‌رجه‌م ئه‌و میدیایانه بكه‌ین كه به‌رپرسانه مامه‌ڵه‌یان كرد.
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی یه‌كێتی راشیگه‌یاند: رۆژێك دوای رووداوه‌كه قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێم سه‌ردانی چه‌مچه‌ماڵی كرد و له‌سه‌ر خه‌ت بوو له‌گه‌ڵیان و كۆمسیۆنێكی به ناوی كۆمسیۆنی فریاگوزاری و بوژاندنه‌وه‌ی چه‌مچه‌ماڵ دروستكرد و عه‌تا محه‌مه‌د وه‌ك سه‌رپه‌رشتیاری كۆمسیۆنه‌كه دانرا، دواتر كه‌مپینێك بۆ كۆكردنه‌وه‌ی هاوكاری راگه‌یه‌ندراو خۆشبه‌ختانه به ماوه‌یه‌كی كه‌م هاوكارییه‌كی زۆر كۆكرایه‌وه، كه گرنگه لێره‌دا سوپاسی ئیداره‌ی گشتی و سه‌رجه‌م حزب و لایه‌نی سیاسی و رێكخراو و گروپی كۆمپانیاكان و سه‌رمایه‌داران و كه‌سایه‌تییه‌كان بكه‌ین كه هاوكارییه‌كی زۆریان پێشكه‌شكرد و سه‌لماندیان كه هێشتا ته‌بایی و پێكه‌وه ژیان له‌ئاستێكی باشدایه.
هه‌ر له كۆنگره‌كه‌ی فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌په‌رله‌مانی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌شدرا: سوپاسی پێشمه‌رگه و هیزه‌ئه‌منییه‌كان و مامۆستایان و هاووڵاتیانیش ده‌كه‌ین كه رۆڵی باشیان هه‌بوو له رزگاركردنی خوێندكاران و هاووڵاتیان، به‌ڵام به‌داخه‌وه كارمه‌ندێكی هێزه‌كانی ئاسایش له‌كاتی به‌جێگه‌یاندنی ئه‌ركه‌كه‌یدا شه‌هیدكراو گیانی پاكی سپارد، به‌ڵام ده‌ستبه‌جێ بكه‌رانی به‌سزا گه‌یه‌ندران و ده‌ستگیركران.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئێمه وه‌ك چاودێرانی پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی هاوكارییه‌كه دڵخۆشین به‌وه‌ی پرۆسه‌كه زۆر به‌باشی به‌ڕێوه‌چوو، له‌ئێستاشدا ئه‌ركه‌كانمان وه‌ك قۆناغی فریاگوزاریی كۆتاییهاتووه، به‌ڵام بووژانه‌وه به‌رده‌وامه و هه‌فته‌ی داهاتووش قۆناغێكی دیكه‌ی دابه‌شكردنی هاوكارییه‌كان ده‌ستپێده‌كات.
له‌كۆتایشدا فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌په‌رله‌مانی كوردستان هیوای خواست، له‌گه‌ڵ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان و پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ‌دا یاسای بودجه بگه‌ڕێنرێته‌وه په‌رله‌مان، بۆ ئه‌وه‌ی لهباردۆخێكی له‌وجۆره‌دا بتوانین وه‌ك په‌رله‌مان هاوكاری ناوچه زیانلێكه‌وتووه‌كان بكه‌ین نه‌ك كه‌مپین رابگه‌یه‌نین.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
تۆمەتبارێک لە گەرمیان دەستگیرکرا کە هەڕەشەی لە ژنان کردووە
10:02 PM - 2026-07-20 -
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
له‌ساڵیادى شه‌هیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ پێشوازیکرد لە کونسوڵی گشتیی فەرەنسا
07:46 PM - 2026-07-20
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوتى بەرزکردەوە و ئاڵتونیشى دابەزاند
جیهان 10:48 AM - 2026-07-20 -
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19 -
میدیای بەرپرسیار بەرامبەر میدیای چەواشەکار
بیروڕا 09:03 PM - 2026-07-19



.jpg)

.jpg)

دابەزێنە

