لەزانكۆیەكی ئەمریكا 2 كەس كوژران و 8ی دیكەش برینداربوون
جیهان 10:00 AM - 2025-12-14
شوێنی رووداوە
رۆیتەرز
لەڕووداوێكی تەقەكردندا لەزانكۆی براون لەویلایەتی رۆد ئایلەندی ئەمریكا، چەكدارێك دەستڕێژی گوللەی كرد و بەهۆیەوە 2 كەس كوژران و 8 كەسی دیكەش برینداربوون، سەرۆكی ئەمریكاش دەڵێت: تەنها دەتوانین نزا بۆ قوربانییەكان بكەین.
ئاژانسی هەواڵی ئەسۆشیەیتد پرێس رایگەیاند: رۆژی شەممە 13ی 12ی 2025، لەزانكۆی براون چەكدارێكی جل رەش كە تائێستا دەستگیرنەكراوە، دەستڕێژی گوللەی لە خوێندكاران كرد كە سەرقاڵی تاقیكردنەوەكانی كۆتایی ساڵ بوون و بەهۆیەوە 2 كەس كوژران و 8 كەسی دیكەش برینداربوون، لەئێستاشدا هێزەكانی پۆلیس سەرقاڵی پشكنینی باڵەخانەكانی زانكۆكە و دەوروبەرین.
هاوكات تیمۆسی ئۆهارا، جێگری بەڕێوەبەری پۆلیس رایگەیاند: گومانلێكراوەكە لەكاتی چوونەدەرەوەی لەباڵەخانەی ئەندازیاری بینراوە كە هێرشەكەی تێدا رویداوە، لەلایەكی دیكەوە، برێت سمایلی، سەرۆكی شارەوانیی پرۆڤیدنس رایگەیاند: رێكاری قەدەغەی هاتووچۆ لەناوچەكەدا راگەیەندراوە و داوای لەدانیشتووانی نزیك زانكۆكە كردووە لە ماڵەكانیان بمێننەوە تاوەكو رێكارەكە هەڵدەگیرێت.
سەرۆكی شارەوانی وتیشی: هەموو توانایەكیان خستۆتەگەڕ بۆ دۆزینەوەی گومانلێكراوەكە، هەروەها ئاماژەی بەوەشكرد كە ئەو 8 كەسەی برینداربوون لەژێر چاودێریی پزیشكیدان و دۆخیان سەقامگیرە، بەڵام رەتی كردەوە زانیاری لەبارەی ئەوەی قوربانییەكان خوێندكارن یان نا، ئاشكرا بكات.
هاوكات دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا، لە لێدوانێكی كورتدا لە كۆشكی سپی، رایگەیاندووە: لەئێستادا تەنها دەتوانین نزا بۆ قوربانییەكان بكەین.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
11:13 AM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
12:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19 -
میدیای بەرپرسیار بەرامبەر میدیای چەواشەکار
بیروڕا 09:03 PM - 2026-07-19 -
هاوخەمی بافڵ تاڵەبانی بۆ دکتۆر محەمەد خۆشناو
پرسەنامە 08:19 PM - 2026-07-19




.jpg)


دابەزێنە

