سەبارەت بە بڕیارێکى بڵاوکراوە لە وەقایع سودانى داواى لێکۆڵینەوە دەکات
عیراق 04:17 PM - 2025-12-04
PUKMEDIA
وێنەیەکى رۆژنامەى رەسمى وەقایعی عیراقی
بڕیارێکی لیژنەی سڕکردن و نەهێشتنی سەرچاوە داراییەکانی
رێکخراوە تیرۆرستییەکان ـ ی سەر بە ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق کە
لە رۆژنامەى "وەقایعی
عیراقی" بڵاوکرایەوە، کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا و نیگەرانی
ناوخۆیی لێکەوتەوە، بۆ کەمکردنەوەی کاردانەوەکانیش سەرۆکوەزیران فەرمانی کرد، لێکۆڵینەوەی
بەپەلە لەبارەی ئەو بابەتە بکرێت، لە هەمانكاتدا لیژنەی ناوبراو روونکردنەوەیکى
بڵاوکردەوە، محەمەد شیاع سودانی ـ یش داوایکرد كەسانی كەمتەرخەم لەو بڕیارە دیاری بكرێن و سزا بدرێن.
لە راگەیەندراوێکی فەرمانگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیران کە وێنەیەكی بە PUKMEDIA گەیشتووە، هاتووە: محەمەد شیاع
سودانی سەرۆکوەزیرانی عیراق لەو بڕیار و كەمتەرخەمیە نیگەرانە و داوای كردووە لێکۆڵینەوەیەکی
بەپەلە بكرێت، بۆ دیاریکردنی بەرپرسیارێتی
و لێپرسینەوە لەو کەسانەی کە بەرپرسیارن لە هەڵەی بڕیاری ژمارە (61ی ساڵی 2025)ی لیژنەی
سڕكردن و بلۆككردنی سەرچاوە داراییەكانی تیرۆریستان، کە لە "وەقایعی عیراقی" ، ژمارەی (4848) بڵاوکراوەتەوە، كە پێچەوانەی بڕیارەكانی پێشتری عیراقە كە لە لەسەر
داوای مالیزیا بڕیاربوو، سەرچاوەی دارایی ئەو لایەنانە بلۆك بكرێن، كە پەیوەندییان
بە هەردوو رێكخراوی داعش و قاعیدەوە هەیە.
لە بەیاننامەکەدا ئەوەش هاتووە: هەڵوێستە سیاسی و مرۆییەكانمان
پەیوەست بە دەستدرێژی بۆ سەر گەلەكەمان لە لوبنان یان لە فەلەستین هەڵوێستگەلی
ئاكارییە و شایان بە موزایەدە نییە، هەروەك هەڵوێستەكانمان رەنگدانەوەی ئیرادەی گەلانی
عیراقە بە باوەڕبوون بەوەی براكانمان شایانی ئازادی و ژیانێكی شایستەن لەسەر خاكی خۆیان
و هیچ كەسێك لە هەلپەرستان و مایەپوچان ناتوانن موزایەدە بە هەڵوێستەكانی حكومەتی
عیراقەوە بكەن كە هەمیشە لە پشت خەبات و قوربانیدانیان وەستاوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ پێنجشەممە 4ى12ى2025، لە ژمارە
4848 ى رۆژنامەى رەسمى "وەقایعی عیراقی"بڕیارێکى نوێ لە لایەن وەزارەتی دادی عیراقەوە
بڵاوکرایەوە، کە بڕیارە نوێیەکانی لیژنەی سڕکردنی سامانی تیرۆریستان لە نووسینگەی
ئەمینداریەتی گشتیی ئەنجومەنی وەزیران پشتڕاست کراونەتەوە و بڵاویکردووەتەوە، کە
ئەم نوێکردنەوەیە لە چوارچێوەی دیاریکردنی ئەو قەوارە و کەسانەدایە کە رێکارەکانی
بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و وشککردنی سەرچاوە داراییەکانیان دەیانگرێتەوە، بەمەش چەند
حزب و لایەنێک دەخرێنە ژێر چاودێری و سڕکردنی سەروەت و سامان.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
11:13 AM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
12:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19 -
میدیای بەرپرسیار بەرامبەر میدیای چەواشەکار
بیروڕا 09:03 PM - 2026-07-19 -
هاوخەمی بافڵ تاڵەبانی بۆ دکتۆر محەمەد خۆشناو
پرسەنامە 08:19 PM - 2026-07-19




.jpg)


دابەزێنە

