باوكی كوژراوهكهی گوندی لاجان: حكومهت بكوژی كوڕهكهمان رادهستی یاسا بكات
کوردستان 02:41 PM - 2025-11-30
PUKMEDIA
کۆنگرەی رۆژنامەوانی باوکی کوژراوەکەی گوندی لاجان
باوکی کوژراوەکەی
گوندی لاجان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا گلەیی لە حکومەتی هەرێم دەکات و دەڵێت:
ئەگەر نەیەنە سەر خەت و خوێنی کوڕەکەمان بەفیڕۆ بچێت بە عەشایەری رێگای خۆمان
دەگرینەبەر و بەڵگەی فیدیۆیشمان لایە لەسەر بکوژەکە.
ئەمڕۆ یەکشەممە
30-11-2025 لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا باوکی کوژراوەکەی گوندی لاجان هاتە دەنگ و
وتی: ئێمە عەشیرەتی بەرزنجەین و عەشیرەتێکی گەورەین ئەگەر حکومەت هەقی کوڕەکەمان نەسێنێت
بە عەشایەری رێگای خۆمان دەگرینەبەرو بکوژی کوڕەکەم ناسراوەو دوو گرتە ڤیدیۆی
بەڵگەم لایە کە تەقەیان لێکردووە بە دۆشکە.
ئاماژەی بەوەشکرد: کوڕی
من نە تیرۆرست بووەو نە خۆپیشنادەریش بووە، یەکێک فەرمانی کردووە تەقەی لێبکەن و
تەقەیان لێکردووە، خۆم چوم لە پزیشکی دادوەری تەرمەکەیم وەرگرتۆتەوەو فیشەکی دۆشکە
بەر ناوچاوانی کەوتبوو، لە پشتی سەریەوە دەرچووبوو.
ئەوەشی وت: هەموو ئەو
هەواڵانە رەتدەکەینەوە کەدەڵێن کوژراوەکە تورکە، یان سورییە، کوڕی من ناوی عیرفانە و لە عەشیرەتی
بەرزنجەیەو مناڵی کەرکوکە خێزاندارەو خاوەنی منداڵێکی دوو مانگانە.
هاوکات گلەیی لە حکومەت
کرد و وتی: داوامان لە حکومەتی هەرێمی کوردستانە بێنەسەرخەت و خوێنی ئەو کوڕەمان
بەفیڕۆ نەچێت، گلەیشمان لە حکومەتەو هەتا ئێستا هیچ نوێنەرێکیان تەنانەت
سەرەخۆشییەکیان لێ نەکردوین.
دوێنێ شەممە 29-11-2025
لە گوندی لاجان کە دەکەوێتە سەر رێگای نێوان
هەولێر-گوێر لەبەردەم کۆمپانیای لاناز لەلایەن خەڵکی ناوچەکەوە خۆپیشاندان
ئەنجامدراو هێزە ئەمنییەکانی هەولێر بە چەک رووبەڕویان بوونەوە و بەوهۆیەشەوە
گەنجێک کوژراو زیاتر لە 10 کەسیش برینداربوون، هاوکات ژمارەیەک گەنج لەلایەن
لەشکری گوڵانەوە دەستگیرکراون.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
11:13 AM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
12:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19 -
میدیای بەرپرسیار بەرامبەر میدیای چەواشەکار
بیروڕا 09:03 PM - 2026-07-19 -
هاوخەمی بافڵ تاڵەبانی بۆ دکتۆر محەمەد خۆشناو
پرسەنامە 08:19 PM - 2026-07-19




.jpg)


دابەزێنە

