ئەمریکا.. دوای هێرشەکەی نزیک کۆشکی سپی دەرگا بەڕووی پەنابەراندا دادەخات
جیهان 11:13 AM - 2025-11-29
RNZ
وێنەیەکى شوێنى رووداوەکە
دوای هێرشەکەی نزیک کۆشکی سپی،
ئەمریکا پێدانی مافی پەنابەری هەڵپەسارد و ڤیزەی بۆ ئەفغانییەکان قەدەغە کرد.
دوای ئەوەی رۆژی چوارشەممەی رابردوو
لە نزیک کۆشکی سپی تەقە لە دوو ئەندامی گاردی نیشتمانی کرا و بەهۆیەوە یەکێکیان
گیانی لەدەستدا، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا زنجیرەیەک رێوشوێنی توندی دژی
بیانییەکان گرتەبەر، دیارترینیان راگرتنی تەواوەتی بڕیارەکانی پێدانی مافی
پەنابەرییە.
راگرتنی مافی پەنابەری
رۆژی هەینی
(28ی تشرینی دووەمی 2025)، جۆزێف ئێدلۆی بەڕێوەبەری خزمەتگوزارییەکانی
رەگەزنامە و کۆچبەری ئەمریکا رایگەیاند، ئاژانسەکەیان بڕیاری داوە "هەموو
بڕیارەکانی پەیوەست بە پێدانی مافی پەنابەری بە شێوەیەکی کاتی رابگرێت".
ئیدلۆ هۆکاری
بڕیارەکەی بۆ ئەوە گەڕاندەوە کە دەبێت دڵنیابنەوە لەوەی "هەموو بیانییەک
وردبینیی ئەمنیی وردی بۆ دەکرێت" و جەختیشی کردەوە، کە سەلامەتی گەلی ئەمریکا
لە پێشینەی کارەکانیانە.
قەدەغەکردنی ڤیزە بۆ ئەفغانییەکان
لە هەنگاوێکی
دیکەی ئەمنیدا، مارکۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند: وڵاتەکەی بە
شێوەیەکی کاتی پێدانی ڤیزەی بۆ هەموو ئەو کەسانە راگرتووە کە بە "پاسپۆرتی
ئەفغانستانی" گەشت بۆ ئەمریکا دەکەن، ئەم بڕیارەش وەک بەشێک لە هەوڵەکان بۆ
پاراستنی ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا وەسف کراوە.
وردەکاریی هێرشەکە و ناسنامەی تۆمەتبار
هێرشەکە
لەلایەن هاووڵاتییەکەوە بەناوی (رەحمانوڵڵا لەکانواڵ - 29 ساڵ) ئەنجامدراوە، بەپێی
زانیارییەکان، ناوبراو لە دوای کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ساڵی 2021 چووەتە
ئەمریکا.
جینین پیرۆ،
داواکاری گشتیی ئەمریکا لە واشنتن رایگەیاند، تۆمەتبارەکە بە تۆمەتی کوشتن و چەند
ماددەیەکی دیکە دادگایی دەکرێت.
سیاسەتی نوێی کۆچبەری
ئەم بڕیارانە
هاوکاتن لەگەڵ هەڵوێستە توندەکانی دۆناڵد ترەمپ، کە بەڵێنی داوە بە شێوەیەکی
فراوان کۆچکردن لە "وڵاتانی جیهانی سێیەم"ـەوە بۆ ئەمریکا رابگرێت بە
ئامانجی بووژانەوەی سیستمی وڵاتەکە.
تا ئێستا بەرپرسانی ئەمریکا وادەی
کۆتاییهاتنی ئەم رێوشوێنە بەپەلانەیان دیاری نەکردووە و ئاماژەیانبەوەداوە، کە
بڕیارەکان پەیوەستن بە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان و پێداچوونەوە ئەمنییەکانەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
11:13 AM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
12:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19 -
میدیای بەرپرسیار بەرامبەر میدیای چەواشەکار
بیروڕا 09:03 PM - 2026-07-19 -
هاوخەمی بافڵ تاڵەبانی بۆ دکتۆر محەمەد خۆشناو
پرسەنامە 08:19 PM - 2026-07-19 -
نێروەیی: سەرۆک بافڵ سەلماندییەوە کە سەرکردەی خەمخۆری گەلەکەیەتی
کوردستان 06:25 PM - 2026-07-19




.jpg)


دابەزێنە

