کۆمسیۆن: 102 سکاڵا لە دەنگدانی تایبەت و گشتی تۆمار کراوە
کوردستان 02:38 PM - 2025-11-15
PUKMEDIA
پرۆسەی دەنگدان
ژمارەی سکاڵای تۆمار کراوە لە دەنگدانی تایبەت و گشتی گەیشتە 102 سکاڵا و وتەبێژی کۆمسیۆنی
باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانییش ئاشکرای دەکات: زۆرینەی سکاڵاکان لە جۆری زەردن.
جومانە غەلای وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق، لە
لێدوانێکیدا بە PUKMEDIA ی راگەیاند: تاوەکو ئێستا 102 سکاڵا لەسەر بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی تایبەت و گشتی تۆمار
کراوە.
ئاماژەی بەوەشکرد:43 سکاڵایان بۆ رۆژی دەنگدانی تایبەت بووە و 59 سکاڵاش بۆ
دەنگدانی گشتی بووە.
پەیوەست بە جۆری سکاڵاکان، جومانە
غەلای ئاشکرای کرد، زۆرینەی سکاڵاکان لە جۆری زەردن و کەمێکی لە جۆری سەوزە.
سکاڵای جۆری سەوز زیاتر روکەشییە و دەکرێت راستەوخۆ رەتبکرێتەوە، هەروەها
سکاڵای جۆری زەرد زیاتر لەسەر بوونی بانگەشەی هەڵبژاردن لە نزیک وێستگەکانی
دەنگدان تۆمار دەکرێت، یان لەسەر پێشێلکاری یاساکانی کۆمسیۆنە لەلایەن هێزە
ئەمنییەکانەوە تۆمار دەکرێت و کاریگەریان لەسەر ئەنجامەکان نابێت.
ئەمەش لەکاتێکدایە، رۆژی 9ی 11ی 2025، هەڵبژاردنی تایبەت بۆ خولی شەشەمی ئەنجومەنی
نوێنەرانی عیراق بەڕێوەچوو کە تیایدا ملیۆنێك و 313 هەزار و 980 ئەندامی هێزە
ئەمنییەكان مافی بەشداریكردنیان لە دەنگدانی تایبەتدا هەبوو،هەروەها رۆژی 11ی11ی2025، دەنگدانی گشتی بەڕێوەچوو، کە دەنگدەران لە كۆی
حەوت هەزار و 700 كاندید 329 كاندید دەكەنە ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
11:13 AM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
12:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوتى بەرزکردەوە و ئاڵتونیشى دابەزاند
جیهان 10:48 AM - 2026-07-20 -
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19 -
میدیای بەرپرسیار بەرامبەر میدیای چەواشەکار
بیروڕا 09:03 PM - 2026-07-19




.jpg)


دابەزێنە

