کۆمسیۆن ئاماری نوێی هەڵبژاردن رادەگەیەنێت
کوردستان 03:39 PM - 2025-11-12
PUKMEDIA
ئامێرەکانی پرۆسەی دەنگدان
ئەمڕۆ
12ی11ی2025، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق، ئاماری نوێی بەشداریی دەنگدەرانی
بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقی راگەیاندو بەپێی ئامارەکە رێژەی بەشداری
56.11% بووە.
بەپێی
ئامارە نوێیەکانی کۆمسیۆن کە کۆپییەکی دەست PUKMEDIA کەوتووە،دوای ئەوەی ئەنجامی 99.98% بەشداری دەنگدەران جیاکرایەوە،
ژمارەی بەشداری دەنگدەران لە هەڵبژاردنی گشتی لە کۆی 20 ملیۆن و 63 هەزار و 773
دەنگدەر ،10 ملیۆن 904 هەزار و 637 دەنگدەر بەشداریان کردووە و دەنگیان داوە،
بەمەش رێژەی بەشداری گەیشتووەتە 54.35%.
سەبارەت
بە دەنگدانی تایبەت کە لە 9ی 11ی 2025 بەڕێوەچوو، کۆمسیۆن ئاشکرای کرد:"ژمارەی
دەنگدەرانی دەنگدانی تایبەت یەک ملیۆن و 84 هەزار و 289 دەنگدەر لە کۆی یەک ملیۆن
و 313 هەزار و 980 دەنگدەر دەنگیان داوە، بەمەش رێژەی بەشداری لە دەنگدانی تایبەت
گەیشتە 82.52% لە سەرتاسەری عیراق".
پەیوەست
بە دەنگدانی ئاوارەکانیش، کۆمسیۆن رایگەیاندووە،
کە 20 هەزار و 527 ئاوارە لە کۆی 26 هەزار و 538 دەنگدەر،دەنگیان داوە،بەمەش رێژەی
بەشداری 77.35%ی بووە.
لە
کۆتایشدا کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان روونی کردووەتەوە: لە کۆی 21
ملیۆن 404 هەزار و 291 دەنگدەری تۆمار کراو بە تایبەت و گشتییەوە، 12 ملیۆن 9
هەزار و453 دەنگدەر دەنگیان داوە، بەمەش رێژەی بەشداری بریتی بووە لە 56.11%.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
11:13 AM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
12:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوتى بەرزکردەوە و ئاڵتونیشى دابەزاند
جیهان 10:48 AM - 2026-07-20 -
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19 -
میدیای بەرپرسیار بەرامبەر میدیای چەواشەکار
بیروڕا 09:03 PM - 2026-07-19




.jpg)


دابەزێنە

