قوباد تاڵەبانى:خەڵک ئێستا زیاتر لەهەر کاتێکی دیکە ئومێدیان بە یەکێتییە
کوردستان 02:50 PM - 2025-11-06
نوسینگەى رۆژنامەوانى قوباد تاڵەبانى
قوباد تاڵەبانى
قوباد تاڵەبانى رایگەیاند: یەکێتی حزبی خەڵکە و خەڵک ئێستا زیاتر لە هەر کاتێکی دیکە ئومێدیان بە یەکێتییە، چونکە دەزانن داواکارییە سەرەکییەکانی خەڵك لە بەغداد بەس بە یەکێتی چارەسەر دەکرێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 6ى11ى2025 قوباد تاڵەبانى سەرپەرشتیاری بازنەی هەولێری لیستی ٢٢٢ی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە ئەکاونتى خۆى لە تۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبووک، رایگەیاند: خەڵکی دەڤەری راپەڕینی ئازیز خۆیان بە خاوەنی یەکێتی دەزانن، ساڵی رابردوو ماوەی مانگێکی بانگەشەی هەڵبژاردن لەناویاندا بووم و لەگەڵ هەزاران کەس قسەم کرد، لە پەرۆشییانەوە بۆ یەکێتی قسەی یەکەم و کۆتایی هەموویان ئەوە بوو، کە نابێت ئەمجارەیان بە لاوازییەوە بەشداری لە حکومەتدا بکەن.
ئاماژەى بەوەشدا: ساڵێکە حکومەت پێکنەهاتووە لەبەر ئەوەی وەک سەرۆک بافڵ وتی بە خەڵکی کوردستان و بە تایبەتیش بە خەڵکی دەڤەری راپەڕینمان وت بەسەرچاو، ئێوە چی دەڵێن یەکێتی وا دەکات.
باسیلەوەشکرد: ئەمڕۆ جارێکی دیکە لە دەڤەری راپەڕینی سەربەرز و لەناو کۆڕی هەڤاڵانماندا جەختمان کردەوە یەکێتی حزبی خەڵکە و خەڵک ئێستا زیاتر لە هەر کاتێکی دیکە ئومێدیان بە یەکێتییە، چونکە دەزانن داواکارییە سەرەکییەکانی خەڵك لە بەغداد بەس بە یەکێتی چارەسەر دەکرێت و دەشزانن کە یەکێتی ئێستا بەهێزە و قسە و کرداریشی یەکە.
قوباد تاڵەبانى ئەوەشى روونکردەوە: لەوەتی یەکێتی هەیە، نەیارەکانی هەوڵیانداوە کە پێگەی یەکێتی لە دەڤەری راپەڕین لاواز بکەن، بەڵام هەموو جارێک ئەم خەڵکە ئازیزە نەیارانیان بێ ئومێد کردوە و دڵنیام ئەمجارەشیان بە بێ ئومێدییەوە دەیاننرێنەوە بۆ ماڵەوە و دەیسەلمێننەوە کە هێز نییە یەکێتی و دەڤەری راپەڕین لێکجیابکاتەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
تۆمەتبارێک لە گەرمیان دەستگیرکرا کە هەڕەشەی لە ژنان کردووە
10:02 PM - 2026-07-20 -
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ پێشوازیکرد لە کونسوڵی گشتیی فەرەنسا
07:46 PM - 2026-07-20
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
جیهان 11:13 AM - 2026-07-20 -
گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوتى بەرزکردەوە و ئاڵتونیشى دابەزاند
جیهان 10:48 AM - 2026-07-20 -
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19



.jpg)

.jpg)

دابەزێنە

