لێدوانەکانی ترەمپ نرخی نەوتی بەرزکردەوە
جیهان 09:56 AM - 2025-10-16
ئاژانسەکان
بەرزبونەوەی نرخی نەوت
ئەمڕۆ پێنجشەممە 16-10-2025، لەدەستپێکی ئاڵوگۆڕە بازرگانیەکان لە ئاسیادا
نرخی نەوت بەرزبوەوە، ئەمەش دوای لێدوانێکی سەرۆکی ئەمریکا دێت، کە رایگەیاند:
هیندستان رەزامەندە لەسەر کەمکردنەوەی کڕینی نەوت لە روسیا.
لێدوانەکانی دۆناڵد
ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی نەوتەوە، کاریگەرییەکی باشی لەبەرزبونەوەی نرخەکەی
کردوە لە بازاڕەکانی جیهاندا، دوای ئەوەی بەهۆی گرژییە بازرگانییەکانی نیوان
ئەمریکا و چین نرخەکەی دابەزیبوو.
هەر بەرمیلێک نەوتی
خاوی برێنت بەڕێژەی 1.1% بەرزبووەوە و گەیشتە 62 دۆلار و 57 سەنت، هاوکات نرخی بەرمیلێک
نەوتی خاوی تەکساس بە ڕێژەی 1.1% بەرزبووەوە و گەیشتە 58 دۆلار و 89 سەنت.
ترەمپ رۆژی چوارشەممە
بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند کە، دڵنیایی لە سەرۆکوەزیرانی هیندستان وەرگرتووە کە وڵاتەکەی
بەم زووانە کڕینی نەوتی روسیا کەمدەکاتەوە.
ترەمپ لە مانگی ئابی ڕابردوودا
بەهۆی کڕینی نەوتی ڕووسیا، 50% باجی بەسەر هیندستاندا سەپاند و ڕۆژی چوارشەممە راشیگەیاند
کە هانی چینیش دەدات بۆ ئەوەی هەمان کار بکات.
سەرەڕای بەرزبوونەوەی نرخی
نەوت لەمڕۆدا، نرخی نەوت لەهەفتەی رابردوو زیانێکی زۆری بەرکەوت، لە کاتێکدا
بازرگانان نیگەران بوون لە تێکچوونی پەیوەندییە بازرگانییەکانی ئەمریکا و چین.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
11:13 AM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
12:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19 -
میدیای بەرپرسیار بەرامبەر میدیای چەواشەکار
بیروڕا 09:03 PM - 2026-07-19 -
هاوخەمی بافڵ تاڵەبانی بۆ دکتۆر محەمەد خۆشناو
پرسەنامە 08:19 PM - 2026-07-19




.jpg)


دابەزێنە

