سەرۆككۆمار: مام جەلال خەباتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی دیكتاتۆرییەت و ستەمكاری كرد
کوردستان 03:31 PM - 2025-10-03
راگەیاندنی سەرۆكایەتی كۆمار
رێوڕەسمی یادكردنەوەی سەرۆكایەتی كۆمار بۆ هەشتەمین ساڵیادی كۆچی دوایی سەرۆك مام جەلال
بە ئامادەبوونی د.لەتیف جەمال رەشید، سەرۆككۆماری عیراق، ئەمڕۆ 3ی تشرینی یەكەمی 2025، سەرۆكایەتی كۆمار رێوڕەسمێكی یادكردنەوەی لە كۆشكی سەلام لە بەغدا، بۆ هەشتەمین ساڵیادی كۆچی دوایی سەرۆككۆماری پێشووتر جەلال تاڵەبانی، وەك وەفادارییەك بۆ خزمەتەكانی و میراتە سیاسییەكەی رێكخست.
لە رێوڕەسمەكەدا، وتاری سەرۆكایەتی كۆمار پێشكەش كرا، كە تێیدا هاتبوو، یادی مام جەلال تەنیا بەسەرچوونی مێژوویەك نییە، بەڵكو بانگەوازێكی هەمیشەییە بۆ كاركردن لەپێناو عیراقێكی یەكگرتوو و سەربەخۆ، مام جەلال خەباتی لەپێناو بەرەنگاربوونەوەی دیكتاتۆرییەت و ستەمكاری، و بەدەستهێنانی ئازادی و كەرامەت، نەك تەنها بۆ كورد، بەڵكو بۆ هەموو پێكهاتەكانی گەل كرد.
هاوكات راوێژكاران و بەڕێوەبەرە گشتییەكان لە سەرۆكایەتی كۆمار و ژمارەیەك لە كارمەندان ئامادەی رێوڕەسمەكە بوون.
دەقی وتاری سەرۆكایەتی كۆمار:
" بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبان
برایان و خوشكان
ئەمڕۆ لەم یادكردنەوەیەدا كۆدەبینەوە، و بە رێز و پێزانینێكی زۆرەوە كەسایەتییەكی نیشتمانیی مەزن، سەركردەی گەورە مام جەلال، بەبیردێنینەوە، كە جێپەنجەیەكی دیاری لەسەر رێڕەوی تێكۆشانی گەلەكەمان و خەباتی بۆ ئازادی و كەرامەت بەجێهێشت.
ئەو لە هەشت ساڵ لەمەوبەر كۆچی دوایی كرد، بەڵام میراتی نیشتمانی و بیری سەركردایەتییەكەی زیندوو ماوە لەنێوانماندا، ئیلهامبەخشە بۆ نەوەكان و بیرمان دەخاتەوە بە گرنگی قوربانیدان لەپێناو بەها باڵاكانی نیشتمان.
یادی مام جەلال تەنیا مێژوویەك نییە، بەڵكو بانگەوازێكی هەمیشەییە بۆ كاركردن لەپێناو عیراقێكی یەكگرتوو، ئازاد، سەربەخۆ و دیموكراسی.
مام جەلال خەباتی لەپێناو بەرەنگاربوونەوەی دیكتاتۆرییەت و ستەمكاری، و بەدەستهێنانی ئازادی و كەرامەت كرد، نەك تەنها بۆ كورد، بەڵكو بۆ هەموو پێكهاتەكانی گەل، كورد، عەرەب، توركمان، مەسیحی، ئێزیدی و سابئی، و خەونی بە دامەزراندنی عێراقێكی فیدراڵی دەبینی كە هەمووان تێیدا یەكسان بژین، و ئەمەش دوای قوربانییەكی زۆر هاتە دی، و ئەركێكی گەورەمان لەسەر شانە كە ئەم پەیامە پیرۆزە هەڵبگرین و بەردەوام بین لەسەر كاركردن بۆی.
بۆیە هەمووان لەسەر خۆشەویستی و رێزلێنانی كۆك بوون، وەك چۆن مەرجەعییەتی باڵای ئایینی وەسفی كردووە (دەروی ئاسایشی عیراق) پەرۆش بوو بۆ یەكخستنی گوتار و یەكڕیزی، و ڕۆڵی دیاری بینی لە چارەسەركردنی قەیرانەكانی وڵات".
ئەمڕۆ، كاتێك بۆ ڕێزلێنان لەم سەركردە مەزنە دەوەستین، دووپاتی دەكەینەوە كە لەسەر ڕێبازی ئەوین، ئاڵای نیشتمانمان هەڵگرتووە، پابەندین بەو بەهایانەی كە لە تەواوی ژیانی خۆیدا بەرجەستەی كردوون، باوەڕمان وایە كە سەقامگیری و ئازادی تەنها بە یەكڕیزی نیشتمانی و كاری هاوبەش بەدی دێت.
با هەموومان بەها بەرزەكانی بەبیر بێنینەوە، و پەیمان نوێ بكەینەوە بۆ بەردەوامبوون لەسەر ڕێڕەوی نیشتمانی، بە ڕۆحی وەفاداری و دڵسۆزی بۆ نیشتمانە خۆشەویستەكەمان.
خوای گەورە سەركردەی مەزن مام جەلال بە بەهەشتی خۆی شاد بكات، و هەموانمان ئارامگرتن و سووربوونمان پێببەخشێت بۆ بەردەوامبوون لەسەر ئەو ڕێگایەی كە بۆمانی نەخشاند، تا ناوی هەمیشە لە بیرەوەری گەلەكەماندا بە نەمری بمێنێتەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
11:13 AM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
12:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19 -
میدیای بەرپرسیار بەرامبەر میدیای چەواشەکار
بیروڕا 09:03 PM - 2026-07-19 -
هاوخەمی بافڵ تاڵەبانی بۆ دکتۆر محەمەد خۆشناو
پرسەنامە 08:19 PM - 2026-07-19




.jpg)


دابەزێنە

