نێروەیی: یەكێتی لەسەر دەستی سەرۆك مام جەلال بناغەی میدیای كوردی دانا
هەواڵ 02:52 PM - 2025-10-03
PUKMEDIA
لەتیف نێروەیی لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
لەتیف نێروەیی، لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەكێتی، رایگەیاند: یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەسەر دەستی سەرۆك مام جەلال بوو بە بناغەی گەشەكردنی میدیای كوردی و زەمینەیەكی لەباری بۆ گەشەكردنی میدیای سەربەخۆ رەخساند، ئێستاش سلێمانی پایتەختی میدیای ئازادە، لەبارەی كەركوكیشەوە وتی: لە هەموو قۆناغەكانی خەباتدا كەركوك جێی بایەخی سەرۆك مام جەلال بووە و ئێستاش تیمی یەكێتی لە كەركوك توانیویەتی خزمەتی باشی شارەكە بكات.
لە یادی ماڵئاوایی سەرۆك مام جەلال-دا، مەكتەبی راگەیاندن و هۆشیاری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان تاجەگوڵینەی رێز و وەفایان لەسەر مەزارەكەی دانا و لەتیف نێروەیی لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، رایگەیاند: ئەو پێناسەیەی سەركردەی حزبە عیراقی و كوردستانییەكان بۆ سەرۆك مام جەلال-یان كردووە رەنگە ئێمە وەك یەكێتی نەمانتوانیبێ بەشێوازێكی شایستە باس و پێناسەی گەورەیی و ئازايی و دیپلۆماسییەت و بوێری و لێبوردەیی و گرنگیدانی بە پێكهاتەكان و پێكەوە ژیان و ئازادی رادەربڕین و ئازادی سیاسیی سەرۆك مام جەلال بكەین، بەڵام بەڵێن دووپاتدەكەینەوە كە درێژە بە رێبازەكەی دەدەین.
راشیگەیاند: سەرۆك مام جەلال پێش راپەڕین و لە شاخیش لە گرنگی كاری مدیایی تێگەیشتبوو و بایەخی پێدەدا، بۆیە دەتوانین بڵێن سەردەمی شاخ و شۆڕشی نوێ قۆناغی بوژانەوە و گەشەكردنی رۆژنامەوانی كوردی بووە، چونكە نەك چاپخانەیەك بەڵكو سێ چاپخانە خرانەگەڕ، جگە لە رادیۆش دەیان رۆژنامە و نامیلكە لەچاپ دران و بڵاوكرانەوە كە گرنگی زۆر بە پەیام و ناوەڕۆكەكانیان دەدرا، هاوكات لە شاخ میدیای تایبەتمەند بە ژنان و نووسەران و هونەرمەندان هەبوو، دوای راپەڕینیش یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەسەر دەستی سەرۆك مام جەلال بوو بە بناغەی گەشەكردنی میدیای كوردی و زەمینەیەكی لەباری بۆ گەشەكردنی میدیای سەربەخۆ رەخساند.
لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، ئەوەشی خستەڕوو: ئێستا سلێمانی پایتەختی میدیای ئازاد و رەخنەگر و میدیای لایەنەكانی دیكەیە، چونكە زۆرترین میدیای سەربەخۆ لە سنووری پارێزگای سلێمانییە.
لەتیف نێروەیی ئاماژەی بەوەشكرد: پەیامی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، پەیامی سەقامگیری و پێكەوەژیان و خزمەتكردن و ئاوەدانكردنەوەیە، لە كەركوكیش درێژەپێدەری خەباتی سەرۆك مام جەلال دەبین، وەك چۆن لە خەباتی شۆڕشگێڕیدا هەمیشە كەركوكی لە بیربووە، دوای راپەڕینیش خواستی گەڕانەوەی كەركوك بوو بۆ باوەشی كوردستان، كاتێكیش بوو بە سەرۆككۆماری عیراق زۆرترین سەردانی شارەكەی كردووە، لە ئێستاشدا تیمی یەكێتی لە كەركوك توانیویەتی خزمەتی باشی شارەكە بكات و بەردەوامیش دەبین.
ئەمڕۆ هەشت ساڵ بەسەر ژیانئاوایی سەرۆك مام جەلال-دا تێدەپەڕێت، كە یەكەم سەرۆككۆماری عیراق و سكرتێری گشتی یەكێتیی نیشتمایی كوردستان بوو، رۆژی 17-12-2012 بەهۆی تێكچوونی باری تەندروستییەوە لە بەغداوە رەوانەی ئەڵمانیا كرا بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشیكی، بەداخەوە رۆژی 3-10-2017 دڵە گەورەكەی لەلێدان كەوت و كۆچی دوایی كرد.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
11:13 AM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
12:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19 -
میدیای بەرپرسیار بەرامبەر میدیای چەواشەکار
بیروڕا 09:03 PM - 2026-07-19 -
هاوخەمی بافڵ تاڵەبانی بۆ دکتۆر محەمەد خۆشناو
پرسەنامە 08:19 PM - 2026-07-19




.jpg)


دابەزێنە

