هەناردەكردنی نەوتی كەركوك بۆ ئوردن دەستپێدەكاتەوە
عیراق 09:04 PM - 2025-09-29
کوردسات نیوز
پاڵاوگەیەکی نەوت
لە سەرەتای مانگی داهاتووەوە هەناردەكردنی نەوتی كەركوك بۆ ئوردن دەستپێدەكاتەوە و بڕیارە هەر بەرمیلێكی 16 دۆلار لە خوار بازاڕەوە بفرۆشرێت.
وەزارەتی وزە و سامانە كانزاییەكانی ئوردن رایگەیاند: ساڵح خەرابشە وەزیری وزە و سامانە كانزاییەكانی ئوردن لە سەردانێكیدا بۆ عیراق لەگەڵ حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی فیدراڵ كۆبووەوە و رێككەوتنێكی لێكتێگەیشتنیان ئیمزاكرد بۆ ئەوەی رۆژانە 10 هەزار بەرمیل نەوت هەناردەی ئوردن بكرێت.
هاوکات چەند سەرچاوەیەكیش لە كۆمپانیای نەوتی باكور بە میدیا عیراقیەكانیان راگەیاند: رێككەوتنەكە بۆ سێ مانگ بە هەمان مەرجەكانی پێشووتر درێژ كراوەتەوە و ئەو نەوتەی هەناردەی ئوردن دەكرێت بەرهەمهێنراوی كێڵگەكانی كەركوكە و لەڕێگەی تانكەرەوە دەگوازرێتەوە بۆ پاڵاوگەی زەرقا لە ئوردن.
ئەمەش لەکاتێکدایە، بڕیارە ئوردن تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نەوتەكە لە ئەستۆ بگرێت، لەبەر ئەو هۆكارەش عیراق هەر بەرمیلێك بە 16 دۆلار كەمتر لە نرخی ئاسایی بە ئوردن دەفرۆشێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
تۆمەتبارێک لە گەرمیان دەستگیرکرا کە هەڕەشەی لە ژنان کردووە
10:02 PM - 2026-07-20 -
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ پێشوازیکرد لە کونسوڵی گشتیی فەرەنسا
07:46 PM - 2026-07-20
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
جیهان 11:13 AM - 2026-07-20 -
گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوتى بەرزکردەوە و ئاڵتونیشى دابەزاند
جیهان 10:48 AM - 2026-07-20 -
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19



.jpg)

.jpg)

دابەزێنە

