ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران مووچه و داهاتی نانه‌وتی و هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم تاوتوێده‌كات
کوردستان 10:56 AM - 2025-09-23
ئەرشیف
کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق
بڕیاره ئه‌مڕۆ 23ی9ی2025 ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عیراق
بۆ تاوتویكردنی چه‌ند پرسێك كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامبدات، ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی
به‌هه‌رێمی كوردستانه‌وه هه‌بێت، خۆی له‌پرسی مووچه‌ی مووچه‌خۆران و هه‌نارده‌ی
نه‌وت و داهاتی نانه‌وتی هه‌رێمی كوردستان ده‌بینێته‌وه.
دوای چه‌ند مانگێك له‌ناكۆكی و گرژی، به‌غدا و هه‌ولێر
له‌گه‌ڵ كۆمپانیا بیانییه‌كان گه‌یشتنه رێككه‌وتن بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌كردنی
نه‌وتی هه‌رێم له‌ڕێگه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیاوه و دوێنێ 22ی9ی2025 ئه‌و رێككه‌وتنه
ئیمزا كرا، كه به‌پێی رێككه‌وتنه‌كه پێویسته كۆمپانیا بیانییه‌كان له‌بری پێدانی
پاره‌ی كاش بڕی نه‌وت ده‌درێت به‌كۆمپانیاكان.
هاوكات شاره‌زایان پێشبینی ده‌كه‌ن هه‌نارده‌كردن له‌ڕێگه‌ی
به‌نده‌ری جه‌یهانه‌وه به توانای سه‌ره‌تایی نزیكه‌ی 100 هه‌زار به‌رمیل له‌ڕۆژێكدا
ده‌ستپێبكات، ورده ورده بۆ 280 هه‌زار به‌رمیل له‌ڕۆژێكدا زیاد بكات دوای ته‌واوبوونی
ئاماده‌كاری و لێكتێگه‌یشتنه ته‌كنیكی و لۆجستییه‌كان له‌گه‌ڵ توركیا، ئه‌مه‌ش
گرنگی ستراتیژی به‌نده‌ره‌كه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه.
به‌پێی رێككه‌وتنه‌كه هه‌رێم پابه‌نده به به‌رهه‌مهێنانی
280 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له‌ڕۆژێكدا، له‌و ڕێژه‌یه‌ش 50 هه‌زار به‌رمیل بۆ به‌كارهێنانی
ناوخۆ ته‌رخان ده‌كرێت، هاوكات ئه‌و نه‌وته‌ی ده‌مێنێته‌وه رۆژانه راده‌ستی كۆمپانیای
سۆمۆ ده‌كرێت، كه ئه‌ركی هه‌نارده و به‌بازاڕكردنی له ئه‌ستۆدایه.
هاوكات بڕیاره له‌كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا
پێشنیاری ئه‌نجومه‌نی ده‌وڵه‌تیش له‌باره‌ی پرسی داهاته نانه‌وتییه‌كانی هه‌رێمی
كوردستان بخرێته به‌رباس و گفتوگۆ، هه‌روه‌ها دوای یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ئه‌و دووپرسه،
پرسی سێهه‌م كه تایبه‌ته به مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان تاوتوێده‌كرێت،
له‌سه‌ر ئه‌و پرسه‌ش د.نه‌رمین مه‌عروف ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی
عیراق تایبه‌ت به PUKMEDIA ی راگه‌یاند:
له‌ئه‌گه‌ری په‌سه‌ندكردنی پرسی هه‌نارده‌ی نه‌وت و داهاته نانه‌وتییه‌كان، بێگومان
پرسی مووچه‌ش چاره‌سه‌ر ده‌بێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
له‌ساڵیادى شه‌هیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
11:13 AM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
12:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19 -
میدیای بەرپرسیار بەرامبەر میدیای چەواشەکار
بیروڕا 09:03 PM - 2026-07-19 -
هاوخەمی بافڵ تاڵەبانی بۆ دکتۆر محەمەد خۆشناو
پرسەنامە 08:19 PM - 2026-07-19




.jpg)


دابەزێنە

