ترەمپ: سوێند دەخۆم دژی روسیا دەوەستمەوە
جیهان 08:13 PM - 2025-09-21
AL_Monitor
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا
سەرۆکی ئەمەریکا لەبەردەم رۆژنامەنوساندا بەڵێنی دا و سوێندی خوارد کە بەرگری لە پۆڵەندا و وڵاتانی باڵتیک بکات ئەگەر روسیا بەردەوام بێت لە پەرەسەندنی گرژییەکان و بەزاندی سنوری ئەو وڵاتانە لە ناوچەکە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 21ی9ی2025، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا، لە وەڵامی پرسیارێکی رۆژنامەنوساندا کە ئایا روسیا بەردەوامبێت لە بەزاندنی سنوری وڵاتانی باڵتیک، لەئەگەری پەرەسەندنی زیاتری گرژییەکان لە ناوچەکە، دژی روسیا دەوەستێتەوە؟ سەرۆکی ئەمەریکا لە وەڵامدا وتی:" بەڵێ سوێند دەخۆم دەیکەم و ئەو هەوڵەی مۆسکۆمان پێخۆش نییە".
ئەم لێدوانەی ترەمپ دوای پێشێلکارییەکانی ئەم دواییەی روسیا دێت بۆ سەر ئاسمانی وڵاتانی باڵتیک، کە رۆژی هەینی سێ فڕۆکەی جەنگی میگ-31ـی روسی بەبێ مۆڵەت چوونە ناو ئاسمانی ئیستۆنیا و ئەو وڵاتەش ئیدانەی ئەو هەوڵەی روسیای کرد.
لای خۆشیەوە دۆناڵد توسک سەرۆکوەزیرانی پۆڵەندا رایگەیاندبوو، لەماوەی رابردوودا 19 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی روسی چوونەتە ناو ئاسمانی پۆڵەندا و هەر ئەوکات روسیا رایگەیاند ئەوکارەیان بە مەبەست نەبووە.
وڵاتانی باڵتیک هەریەکە لە ئیستۆنیا، لاتیڤیا و لیتوانیان، کە بە درێژایی زیاتر لە 1600 کیلۆمەتر سنووریان لەگەڵ رووسیادا هەیە ئەندامی ناتۆن و ناکۆکن لەگەڵ مۆسکۆدا.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
11:13 AM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
12:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19 -
میدیای بەرپرسیار بەرامبەر میدیای چەواشەکار
بیروڕا 09:03 PM - 2026-07-19 -
هاوخەمی بافڵ تاڵەبانی بۆ دکتۆر محەمەد خۆشناو
پرسەنامە 08:19 PM - 2026-07-19




.jpg)


دابەزێنە

