لە هەرێمی کوردستان ساڵی نوێی خوێندن دەستیپێکرد
کوردستان 08:53 AM - 2025-09-21
پەروەردەی سلێمانی
دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن
ئەمڕۆ 21ی9ی2025،بە ئامادەبوونی خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خانمی یەکەمی عیراق و د. هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی و ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی و مامۆستا نەژاد عبدوڵڵا بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و بەرپرسانی پەروەردەی سلێمانی، زەنگی
دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن لە سلێمانی و سەرانسەری هەرێمی کوردستان لێدرا و نزیکەی دوو
ملیۆن خوێندکار ڕوویان لە خوێندنگاکان کردەوە.
بەپێی
ئامارەکانی ساڵانی رابردوو، ساڵانە نزیکەی ملیۆنێک و 800 هەزار خوێندکار لە هەرێمی
کوردستان دەخوێنن، بەڵام تاوەکو ئێستا ژمارەی خوێندکارانی ئەمساڵ بە دیاریکراوی
رانەگەیێندراوە، هاوکات 154 هەزار خوێندکاریش لە خوێندنی ناحکومی دەست بە خوێندن
دەکەن. ئەم ژمارەی خوێندکاران لە شەش هەزار و 844 خوێندنگە و قوتابخانەی حکومی
دەوام دەکەن، جگە لە 594 خوێندنگە و قوتابخانەی ناحکومی،هەروەها 28 باڵەخانەی نوێی
خوێندن بۆ ئەم ساڵە ئامادەکراون.
پەیوەست بە
خوێندکارانی نوێی وەرگیراو بۆ ساڵی خوێندنی 2025-2026، زیاتر لە 139 هەزار
خوێندکاری نوێ ناویان تۆمار کراوە، هەروەها 22 ملیۆن و 134 هەزار و 74 کتێبی
پرۆگرامەکانی خوێندن چاپکراون و 500 ناونیشانی کتێب گۆڕانکارییان بەسەردا هاتووە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
تۆمەتبارێک لە گەرمیان دەستگیرکرا کە هەڕەشەی لە ژنان کردووە
10:02 PM - 2026-07-20 -
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ پێشوازیکرد لە کونسوڵی گشتیی فەرەنسا
07:46 PM - 2026-07-20
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
جیهان 11:13 AM - 2026-07-20 -
گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوتى بەرزکردەوە و ئاڵتونیشى دابەزاند
جیهان 10:48 AM - 2026-07-20 -
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19



.jpg)

.jpg)

دابەزێنە

