بهڕێوهبهری پسووڵهی خۆراك: پارەی بەشەخۆراک زیاد ناکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2025-09-17
راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی خۆراک
بەشەخۆراکی هاووڵاتیان
دوای راگرتنی سیستمی بە ئەلیکترۆنیکردنی فۆڕمی خۆراک، لەئێستادا بە
پێی تۆماری سیستمەکە بەشەخۆراکی هاووڵاتییان دابەشدەکرێت، هاوکات بهڕێوهبهری
پسوڵهی خۆراكی سلێمانی دەنگۆی زیادکردنی بڕە پارەی بەشەخۆراکی هاووڵاتیان رەتدەکاتەوە.
ئاراس محهمهد بهڕێوهبهری پسووڵهی خۆراكی سلێمانی بەوێبسایتی
رەسمیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی
راگەیاند: سەرجەم ئەو دەنگۆیانەی باس لەزیادکردنی بڕە پارەی بەشەخۆراکی هاووڵاتیان
دەکەن دوورن لەڕاستییەوە و وەک پێشو بۆ هەر کەسێک 500 دینار وەردەگیرێت.
وتیشی: لەئێستادا بەپێی تۆماری سیستمەکە بەشەخۆراک دابەشدەکرێت، بەشێکیش
لەهاووڵاتیان بەهۆی ئەوەی بە هەڵە فۆڕمەکەیان پڕکردووەتەوە بەشەخۆراکەکەیان
بڕدراوە و پێوسیتە چاوەرێ بکەن تا سیستەمەکە دەکەوێتە کار و قۆناغی دووەمی دەستپێدەکات.
بهڕێوهبهری پسوڵهی خۆراكی سلێمانی راشیگەیاند: لەکاتی
چالاککردنەوەی بەرنامەکەدا، پێویستە هاووڵاتیان بە پارە فۆڕمەکانیان پڕ بکەنەوە،
کە بۆ هەر هاووڵاتییەک 10 بۆ 11 هەزارە و لەڕێگەی کارتی بانکییەوە دەدرێت.
نزیکەی 5 ملیۆن کەس لەهەرێم فۆڕمی خۆراکی ئەلکترۆنییان پڕکردووەتەوە
تا ئێستا 86٪ی هاووڵاتیان لەسەرجەم پارێزگاکانی هەرێم فۆڕمی
خۆراکەکانیان کردووە بە ئەلکترۆنی کە دەکاتە 4 ملیۆن و 652 هەزار و 283 کەس،
لەژمارەیەش ملیۆنێک و 741 هەزار و 907 کەسیان لەپارێزگای هەولێرن کە دەکاتە 88٪ و
ملیۆنێک و 704 هەزار و 828 کەسیان لە لەپارێزگای سلێمانین کە دەکاتە 87٪ و ملیۆنێک
102هەزار و 774 کەسیان لە پارێزگای دهۆکن کە دەکاتە 83٪ و 102هەزار و 774 کەسیان
لە پارێزگای هەڵەبجەن کە دەکاتە 89٪ کەس.
نزیکەی سێ مانگە پرۆسەی بەئەلکترۆنیکردنی فۆرمی خۆراک لە هەرێمی
کوردستان و پارێزگاکانی دیکەی عیراق دەستپێکردووە و چەند جارێکیش پرۆسەکە
درێژکراوەتەوە، کۆتا وادەش بۆ پڕکردنەوەی فۆرمەکە سەعات 12:00ی رۆژی 1ی9ی2025 بوو.
هاوکات لە رۆژی
7ی5ی 2023وە بە مەبەستی گۆڕینی پسوڵەی خۆراک لە کاغەزەوە بۆ ئەلکترۆنی، مامەڵەی
پسوڵەی خۆراك راگیراوە و نە منداڵى تازە لەدایکبوو بۆ فۆڕمى خۆراک زیاد دەکرێت،
نەبڕینی بەشەخۆراکی مردووش ئەنجام دەدرێت.
ئەمەش
لەکاتێکدایە، رۆژی 3ی حوزەیرانى 2025، پڕۆسەی بە ئەلکترۆنیکردنی فۆرمی خۆراکی
هاووڵاتیان لە هەرێمی کوردستان دەستیپێکردووە، بڕیاربوو رۆژی 5ی 7ی 2025 كۆتا
وادهی پڕكردنهوهی فۆڕمە ئهلكترۆنییەکە بێت، بهڵام وادهكهی چەندجارێک
درێژکرایەوە لە پێناوى ئەوەى دەرفەتى زیاتر بدرێت بە هاووڵاتییان بۆ ئەوەى فۆڕمەکە
پڕبکەنەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەکتەبی سکرتارییەت دوو کەسایەتی دیاری دەڤەری راپەڕین بەسەردەکەنەوە
11:25 PM - 2026-06-03 -
ئامەدسپۆر خانمێکی کورد لە کازاخستانەوە دەخاتە ناو دەستەی کارگێڕییەوە
10:55 PM - 2026-06-03 -
بوومەلەرزەیەک شاری مەرەشی لە باکوری کوردستان هەژاند
05:31 PM - 2026-06-03 -
لەلەندەن رۆمانێك لەبارەی جینۆسایدی كوردەوە بڵاودەكرێتەوە
04:59 PM - 2026-06-03
ئەمانەش ببینە
کۆمپانیاکانی نەوت لە هەرێم دەست بەکارکردن دەکەنەوە
06:40 PM - 2026-06-03
لە دامەزراوەی ڤیژن جەخت لە بەهێزکردنی سیستمی فیدراڵی عیراق کرایەوە
03:47 PM - 2026-06-03
عەمار حەکیم: کۆبوونەوەی بەپەلە بۆ تەواوکردنی کابینەی حکومەت ئەنجام دەدرێت
02:27 PM - 2026-06-03
سبەینێ پێنجشەممە لە هەرێمی کوردستان پشووی رەسمیی دەبێت
11:46 AM - 2026-06-03
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆکوەزیرانی عیراق لیژنەیەک بۆ کۆنترۆڵکردنی چەک پێکدەهێنرێت
عیراق 04:13 PM - 2026-06-03 -
لە دامەزراوەی ڤیژن جەخت لە بەهێزکردنی سیستمی فیدراڵی عیراق کرایەوە
کوردستان 03:47 PM - 2026-06-03 -
رزگار جاسەنەیی: تادوا هەناسە پێشمەرگەی كوردو یەكێتیم
ی ن ک 02:50 PM - 2026-06-03 -
عەمار حەکیم: کۆبوونەوەی بەپەلە بۆ تەواوکردنی کابینەی حکومەت ئەنجام دەدرێت
عیراق 02:27 PM - 2026-06-03 -
کوردایەتی واتا حزبایەتی
بیروڕا 11:47 AM - 2026-06-03 -
سبەینێ پێنجشەممە لە هەرێمی کوردستان پشووی رەسمیی دەبێت
کوردستان 11:46 AM - 2026-06-03 -
دووەمین کۆڕبەندی دێلفی بەچاودێری قوباد تاڵەبانی لەسلێمانی دەبەسترێت
کوردستان 10:08 AM - 2026-06-03 -
ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 10:03 AM - 2026-06-03



.png)
.png)
.png)

دابەزێنە

